چالاكییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له‌ ڕۆژانی كۆڕۆناییدا

عثمان عباسی

به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌ت: ته‌واوی تواناییه‌كانمان بۆ خزمه‌ت به‌ خه‌ڵك ته‌رخان كردووه‌.

به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له‌ وتووێژێكی كورت له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی (آوای سنت)، گرینگترین چالاكییه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌ی له‌و چه‌ند حه‌وتوویه‌ی دواییدا، خسته‌ ڕوو.

به گوێره‌ی‌ ڕاپۆڕتی ئیسلاحوێب، به‌ وته‌ی ئاوای سوننه‌ت، عوسمان عه‌بباسی «به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح» له‌ وتووێژێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی ئاوای سوننه‌ت، جه‌ختی كرد: جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح هه‌ر له‌ سه‌ره‌تایی سه‌رھه‌ڵدانی په‌تای كۆڕۆنا ته‌واوی توانایی خۆی بۆ یارمه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک خسته‌ گه‌ڕ.

ئه‌و چالاكوانه‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت هه‌روه‌ها وتی: هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆڕۆنا، جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح دوای نامه‌نووسینێك بۆ وه‌زیری ته‌ندرووستی و باسكردنی هێندێك له‌ داواكانی لێژنه‌ی ته‌ندرووستی و چاره‌سه‌ری، داوای كرد كه زۆرتر جه‌خت بكرێته‌ سه‌ر گرفته‌كانی ئه‌و چینه.

عه‌بباسی له‌درێژه‌دا، بەم شێوە ئاماژەی بە ھه‌ندێ له‌و چالاکییانەی کرد كه جێبه‌جێ كراون:

بواری ڕاگه‌یاندن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری خه‌ڵك:

١- له‌و بواره‌دا‌: ڕاگه‌یاندنه‌كانی فه‌رمی جه‌ماعه‌ت، وێڕای له‌خۆگرتنی هه‌واڵه‌كانی ڕاست، به‌ڕۆژ و به‌وه‌خت سه‌باره‌ت به‌ نه‌خۆشی كۆڕۆنا، ده‌ركردنی بانگهێشتی گشتی و تایبه‌تی بۆ ئه‌ندامان سه‌باره‌ت به‌ پابه‌ندی به‌ ڕێنمایی و داواكانی داموده‌ستووره‌ ته‌ندرووستی و ده‌رمانییه‌كان و هاوكاری له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه ‌بڕیارده‌ره‌كان و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ ئه‌و بواره‌ له‌ ڕۆژانی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆڕۆنا و دابڕگه‌دا.


۲- بانگهێشتنی كارناسانی پسپۆڕ بۆ وتووێژی كارناسی له‌ بواره‌كانی جۆراوجۆر له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا.


۳- ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كورته‌ فیلمی ده‌نگوڕه‌نگ، به‌ ناوه‌ڕۆكی وتاربێژی ئه‌خلاقی، ئایینی، ته‌ندرووستی، كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتووری و هه‌روه‌ها كاری هونه‌ری و فێركاری و...


۴- به‌شداری و هاوكاری پێكهێنانی كه‌مپینی ڕاگه‌یاندن و هه‌ڵمه‌تی ده‌رفه‌تدۆزی له‌ قه‌یران.


بواری خزمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی:

۱- داواكردن له‌ ته‌واوی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی جه‌ماعه‌ت، بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تی خۆبه‌خشانه، له‌ بواری پسپۆڕی و كاری تایبه‌تی خۆی‌، به‌ پێی توانا بۆ گشت شارۆمه‌ندانی كۆمه‌ڵگا.

۲- هه‌وڵ و هاوكاری له‌ بواری دژگه‌نی و گه‌ماربه‌ری گوزه‌ره‌ گشتییه‌كان و مزگه‌وته‌كان و...

۳- دابینكردن و دابه‌شكردنی كه‌ره‌سه‌ی ته‌ندرووستی و خۆراكی له‌نێوان هه‌ژاران و ئه‌و چینانه‌ی كه تووشی زیان هاتوون.

۴- چاوپێكه‌وتنی لێژنه‌ی نوێنه‌رایه‌تی جه‌ماعه‌ت له‌ ناوه‌نده‌كانی ده‌رمانی و ڕێزگرتن و سپاس له‌ ئه‌ندامان و فه‌رمانبه‌رانی ته‌ندرووستی و چاره‌سه‌ری.

بواری خێرخوازی و دارایی:

ئه‌و ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌ به‌ كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌ متمانه‌ی خێرخوازانی جه‌ماعه‌ت و هه‌روه‌ها خێرخوازانی ده‌ره‌وه‌ی جه‌ماعه‌ت و ڕێكخراوه‌ خێرخوازییه‌كانی دی، به‌ پێی توانایی و دۆخێكی كه ڕه‌خساوه‌، بۆ یارمه‌تی ماددی به چینه‌ زه‌ره‌رپێگه‌یشتووه‌كان و به‌تایبه‌ت كه‌سانێك كه له‌ڕووی كار و ئیشه‌وه‌، داهاتیان تووشی زه‌ره‌ر بووه‌، هه‌وڵی داوه‌.

به‌خشینی كرێی مانگانه‌ی دوكان و ماڵ له‌و ڕۆژانه‌ی كه خه‌ڵك به‌ هۆی نه‌خۆشی له‌ ماڵه‌كانیان ماونه‌ته‌وه،‌ له‌ لایه‌ن ئه‌ندامان و هه‌وادارانی جه‌ماعه‌ت به‌ ویستی خۆیان، به‌شێكی تری خزمه‌ته‌كانی مرۆڤدۆستانه‌ی جه‌ماعه‌ت بووه‌.

ده‌نگی ئێوه ناوه‌ندی ده‌نگه‌کان: 5 (1 vote)

.:: نوێ‌ترین ::.

ساتێک لەخزمه‌ت مامۆستا ناسری سوبحانیدا ئه‌هلی سوننه‌تی ئیران (1399/03/14)
ساتێک لە خزمەت دکتۆر خۆڕڕەم‌دڵ ئه‌هلی سوننه‌تی ئیران (1399/03/09)
ڕه‌وشتبه‌رزێكی زانا روابط عمومی، ئه‌هلی سوننه‌تی ئیران (1399/03/05)
شه‌وبێداری رمضان، ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1399/03/01)
غرووبت بۆ من سروورە ئەی ماهی نوور رمضان، ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1399/02/31)