ئۆقیانووسی دونیا و کەشتی دڵی ئێمە

ئۆقیانووسی دونیا و کەشتی دڵی ئێمە

ئۆقیانووسی دونیا و کەشتی دڵی ئێمە دیوە دونیاییەکەی ئەم ژیانەش بە ئۆقیانووس دەچێت و دڵی ئێمەش کەشتییە. دەتوانین لەڕێگەی کەشتییەکەمانەوە بگەینە دوا مەنزڵی مەبەستمان، چی دەبێت ئەگەر ڕۆژێک ئەم ئۆقیانووسە کۆتایی ئێمە بێت، ئاو بێتە ناو کەشتییەکەوە؟ دیارە نوقم دەبێ! جا کاتێک ئاوی ئۆقیانووسی دونیا بێتە ناو کەشتی دڵمانەوە ئەوکاتەیە ئێمەش نوقم دەبین لەم دونیایەدا! حەزرەتی عەلی(ڕ.خ) دەفەرموێت: زاهید مانای ئەوە نییە کەتۆ ناتوانی ببیتە خاوەنی شت، بەڵکوو مانای ئەوەیە شتەکان نەبنە خاوەنی تۆ.

بۆیە هەرگیز نابێت بهێڵین دونیا بێتە ناو دڵمانەوە و کۆنتڕۆڵمان بکات. هەر لەبەر ئەمەیە خوای گەورە چەندبارەی دەکاتەوە دونیا (مەتاعە) ئەم وشەیە دەتوانین وەرگێڕین بە "سەرچاوەی خۆشگوزەرانی زووگوزەر". دونیا سەرچاوە و هۆکارێکە نەک مەبەست و مەقسەد. دونیا هەر ئەوەیە ئێمە لە جێگەیەکەوە بگەیەنێتە مەنزڵ و وێزگەی دواترمان!

پێغەمبەر(د.خ) فەرموویەتی: پەیوەندی من چییە لەگەڵ ئەم دونیایەدا؟ من وەک سوارییەک وام کە بۆ ماوەیەکی کاتی لەسێبەری دارێکدا لادەدات و پاش ئیسڕاحەت دەست دەکاتەوە بەگەشتەکەی خۆی.

مامۆستا ناسری سوبحانی نموونەیەکی شیرین باس دەکات لە کتێبی ژیانی موئمینانەدا: کاتێک باس لەدوو موسافیر دەکات، یەکیان سەرقاڵی چاکردنەوەی ئوتێلەکەیە و ئەوی دیکەیان سەرقاڵی بەدەمەوە چوونی ئەو فەرمانەیە کەپێی دراوە! کاک ئەحمەدی موفتی زادە جوان دەفەرمووێت: ئێوە خۆتان بەشتێکەوە دەبەستنەوە ئێستا لەژێرپێتاندایە؟ خۆتان دەفرۆشن بەو فەڕشەی لەژێرتان دایە! کاتێک دڵ دەبەستیت بەم دوینایەوە ئەوە دڵ بەخاکەوە دەبەستیت، کەهیچ بەهایەکی نییە! ڕێگە نەدرێت دڵ درزی تێبێت با دونیا نەیەتە ناوییەوە، ئەگەرنا نوقم دەبین.

مەعنەوییەت

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

کەی خەریکی خۆت دەبیت؟ هه‌وارگه‌ی دڵان (1399/12/08)