لاو و مرۆڤدۆستی

وه‌رگێر: 
بوشڕا ئیبڕاهیمی
لاو و مروڤدۆستی

خۆشەویستی زات یانی خۆویستی و خۆشویستنی جگە لە ئەوەش واته مرۆڤدوستی. دو ویست و خواستی سروشتییە‌ کە بە کەشی حەکیمانەی ئیلاهی لە دەروونی تەواوی ڕۆڵەکانی مرۆڤدا بەدی هاتووە. هەر یک لەو ویسته سروشتییانە، بەشێکی کاریگەری لە مسۆگەرکردنی بەختەوەری و کامەرانی مروڤ هەیە و دەبێت لە جیگای خۆی ڕازی بکرێت.

غەریزەی خۆویستی و مەیلی مرۆڤدۆستی:

خۆویستی کە لە غەریزەکانی هاوبەشی ئاژەڵ و مرۆڤە، هۆی پاراستنی زات و پارێزەری تاکەکەسی و پلە و پایەی کەسێنییە. ئەو مەیلە، مرۆڤ بەخۆی دهێنێتەوە و مرۆڤ ناچار دەکا تا ئەوەی کە بۆخۆی بەکەڵکی بێت و نەرم و هێدی هەڵاورد، بەرەو خۆی ڕابکێشیت و هەر شتەی کە زەرەر و دژوار بوو لەخۆی دوور بخاتەوە.

مرۆڤدۆستی کە لە سیفتەکانی ئاشکرا و مەیلەکانی بەرزی مرۆڤە، هۆی ئەوینداری بە خەڵک و خۆشەویستی که‌سانی ترە. ئەو خواستە، مرۆڤی بە جگە لە خۆی ئاگادار ده‌کاتەوە و بەژیان نەرمی و گەرموگوڕی مرۆڤایه‌تی دەبەخشێت. ژیاندنەوەی ئەو گیراییە مەعنوییە کۆمەڵگای بەرامبەر بە یەکتر میهره‌بانتر دەکات. هەستی هەرەوەزی و هاودەردی وەڕێ دێنیت و مرۆڤەکان لە خەم و خۆشی یه‌کتر هاوبەش دەبن. غەریزەی خۆویستی وەکە غەریزەکانی ئاژەڵی تر لە دەروونی مرۆڤدا بنه‌چه‌یه‌کی قووڵی هەیە. هەر لە خۆوە دپشکوێت و بە پەلە گەشە دەستێنێت و بۆ بەهێزبوون پێویستی بە پاڵپشتی و ڕاهێنان نییە. خواست و مەیلی مرۆڤدۆستی وەکو خواست و مەیلە بەرزەکانی تری مرۆڤەکان لاواز و کەم گزینگە و بەبێ پەروەردە و ئاگادار بوون بەهێز نابیت. ئەگەر دایک و باب و مامۆستایان لە ڕۆژانی مناڵی ئاگاداری مناڵان بن و ئەرکەکانی خۆیان بە دروستی بەجێ بێنن، دەتوانن ئەو خویە مرۆڤییە وردە وردە لە بنیاتیاندا پەروەردە بکەن و ئەوان مروڤدۆست و خێرخواز ڕا بهێنن.

خۆویستی ئەگەر پاڵپشتی لێ بکرێت و بەهێز بێت، پەرە دەگریت و خەست دەبێتەوە و لە ڕادەی بەرژەوەندی دەچێتە دەر و لە ئاکامدا بە خۆپەسەنی و خۆپەرستی دەگۆڕدرێت و لە کۆتاییدا گەندەڵێکی زۆر دێنیتە دی و مرۆڤ بە ئاکاری خراپ و دەستدرێژی به‌ مافی خەڵکانی تر و بە کردەوەی دژی مرۆڤی ناچار دەکات. خۆویستی ئەگەر پاڵپشتی لێ بکرێت و وزەی پێ بدرێت، ئه‌وه‌ سفەتی ئاژەڵیی ئه‌و زاڵ دەبێت. غەریزەی وێرانکاری و پەلامار لاواز دەکات، دڵڕەقی و دڕندەیی سەرکوت دەکات و مرۆڤ بە بەرزترین سفەتی مرۆڤایەتی وەسف دەکات و باسی دەکا.

شیاوی وتنە کە مەبەست لە مرۆڤدوستی، خۆشەویستی و ئەوین بۆ مرۆڤەکان لە بواری تایبەتمەندی ئەخلاق و مەزناهی مرۆیییە. مرۆڤی نەخۆش بۆ دکتوور و تێمارکەر و پەرستاری خۆی هۆگری پیشان دەدات، به‌ڵام سەرچاوەی دەروونی ئەو هۆگرییە، مرۆڤدوستی و ویست و خواستی بەرزی مرۆیی نییە، بەڵکوو ئەو خۆشەویستییە لە غەریزەی خۆشەویستی زات و هۆگری بەژیان سەرچاوەی وەرگرتووە. هۆگری نەخۆش بۆ دکتوور و پەرستار بۆ ئەوەیە کە ئەو دەرمان دەکات و لەشساغی بۆ دەگەڕێنیتەوە و بەم شێوەیە غەریزەی خۆویستی ڕازی ده‌کا، ئەم جورە خۆشەویستییە لە ناو ئاژەلانیشدا دەبیندرێت و تایبەت بە مرۆڤ نییە.

مرۆڤدۆستی پاک و بێگەرد:

مرۆڤدۆستی ڕاستەقینە کەسێکە کە مرۆڤەکانی بۆ مرۆڤبوون و بەهۆی سۆزکانی پاکی مرۆڤی خۆش بووێت و خۆشەویستی جیا لەخۆخوازی و سوودەکانی ماڵی بێت. ئەو جۆرە خۆشەویستییە، پیشاندەری بەرزبوونی دەروون و نیشانەی یەکدڵی ڕۆح و لە نیشانەکانی مرۆڤە. ئەو شێوە دۆستایەتییە و خۆشەویستییە، ژیانی مرۆڤەکان لە ژیانی ئاژەڵان جیاواز دەکات. کومەڵگای مرۆڤی لەگەڵ یه‌ک گرێ د ه‌دا، دڵی مرۆڤه‌کان بە ڕێسراوی خۆشەویستی مرۆڤی پەیوەندیدار دەکا و ڕۆحی برایەتی و هاوکاری زێندوو دەکاتەوە. ئەو شێوە خۆشەویستییە مرۆڤ لە ڕەوشتی ئاژەڵی و دڕندەیی دوور دەخاتەوە و بە مرۆڤەکان ئاسودەیی دەبەخشێت و پەڕانپەری ئاشتی و تەبایی و یەکدڵی بەدی ده‌ێنیت و ژیان خۆش و دڵگیر دەکات.

لە ئایینی پاکی ئیسلام، بابەتی مرۆڤدۆستی و خۆشەویستی بۆ مرۆڤەکان زۆر سەرنجی پێ دراوە و پیشە و ئایینەکان ئەو ئاکارە پەسەندکراوەیان یەکێک لە هۆکارەکانی بەختەوەری مرۆڤ و لە ئامرازەکانی بەتەنگ بوونی ئیلاهیان زانیوە. ئیمام موسا کازم خوا لێی ڕازی بێ، دەفرمویت: «ان اهل الارض لمرحومون ماتحابوا و ادوالامانة و عملواالحق» خەڵکی زەوی بەردەوام لە ڕەحمەت و دڵنەوایی دان تا ئەوکاتەی یه‌کتریان خۆش بوێت و ئەمانەت بەجێ بێنن و هەڵسوکەوتیان لەسەر حەق و هەقیقەت بێت. هەروەها حەزرەتی عەلی(خوا لێی ڕازی بێ) لە وتەیه‌کی به‌نرخدا دەفه‌رمویت: «ابلغ ما تستدر بهالرحمة ان تضمر لجمیع الناس الرحمة» ڕەساترین شتێک کە بەهۆی ئەو دەتوانی ڕەحمەتی ئیلاهی بۆخۆت بێنی ئەوەیە کە لە ناخ و دەرووندا بۆ هەموو مرۆڤەکان خۆشەویستی و دڵۆڤانیت هەبێت. و هەروەها لە جێگایه‌کی تردا دەفەرموێ: «انالله سبحانه یحب ان یکون نیهالانسان للناس جمیلة» خوای گەورە پێی خۆشە خەڵکان سەبارەت بە یه‌کتر بەباشی بیر بکەنەوە و خێرخوازی یه‌کتر بن.

پیاوە گەروەکان و مرۆڤدوستی:

مرۆڤدۆستی لە سفەتە به‌رچاوه‌کانی پێغەمبەرانی ئیلاهی و ڕێبەرانی ئایینی بووە. ئەوان ئەوینداری کامەرانی و بەختەوەری مرۆڤبوون و لە گومڕایی و نەزانی مرۆڤەکان ڕەنجیان دەبرد. پێغەمبه‌رانی خوا، هەروەکو باوکانی خەمخۆر و دڵسۆز، ڕۆژ و شەو خەباتیان دەکرد و لە ڕێگای ڕزگاری گومڕاکان، بە گشت دژوارییەکان و موسیبەتەکان ڕازی بوون تا ئەوان بە ڕێگای ڕاست ڕێنمایی بکەن و لە ئەوساری نەزانی و کۆیلەتی ڕزگاریان بکەن.

لە قوڕئانی پیرۆزدا، به‌ ڕاشکاوی ئاماژه‌ به‌ هۆگری خەستی ڕەسووڵی خوا(د.خ) بە ڕێنمایی و بەختەوەری مرۆڤ ده‌کا و مەرتبەی مرۆڤدوستی و سۆزەکانی ئەو حەزرەتە ڕاگەیاندراوە: «لقد جاءکم رسول من انفسکم عزیز علیه ماعنتّم حریص علیکم بالمؤمنین رئوف رحیم» خوای گەورە ڕووی لە خەڵکانی سەردەمی ڕەسووڵی ئەکرم(د.خ) لە هەمبه‌ر ئایین و بنەچەیک کردووە و دەفەرمویت: «لەڕاستیدا پێغەمبەرێک لە خۆتان بۆ ڕێنمایی ئێوە هاتووە. ئەو بەهۆی مرۆڤدۆستی و هاوڕەگەزی، لە ڕووڕەشی و نەزانی و دەسکورتیتان خەمبارە. موسیبەت و دژوارییەکانی ئێوە لەسەر ئەو زۆر قورس و دژوارە. ئەو لە ڕزگاربوونی هەمووی ئێوە بەگشتی تەماکارە و زۆر خوازیاری بەختەوەری ئێوه‌یه‌ و به‌ تایبه‌ت بۆ بڕواداران له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر دڵسۆز و به‌ڕه‌حمه‌.

قوتابخانەی ئاسمانی ئیسلام، ژیانی بەکەڵک و بەسوود تەنیا بە بەشی کەسانێک دەزانێ کە هۆگریی و خواستی خۆویستی و مرۆڤدوستی خۆیان هاوکات لەگەڵ یه‌کتر و بە پێوانەکردنی ڕاست و دروست ڕازی بکەن، لە لایەکەوە سەڕنج بدەنە خۆیان و لە ڕێگای پێشکەوتنی دەروونی و مسۆگەرکردنی پێویستییەکانی ماددی خۆیان تەقه‌للا بکەن و لەهەر ئیشێکدا بە شیاوی هەںْگاو هەڵێنن و لەلایکی ترەوە سەرنج بدەنە بێگانەش و هەروەها پاڵنەری ئەوانیش بن بۆ ڕێگای پاکی و زانایی و بەختەوەری و کامەرانیان بۆ دابین بکەن.

بە گوێرەی ده‌قه‌کانی ئیسلامی، موسوڵمانی ڕاستەقینە کەسێکە کە مرۆڤدۆستی و خزمەت بەخەڵک، لە به‌رنامه‌ی ڕوژانەیدا بێ و لە ڕادەی هێز و دەسەڵاتی خۆی، ئەو ئەرکە مرۆڤی و ئینسانی و ئاکارە سەبارەت بە گشت خەڵک بەجێ بێنیت.

پیغەمبەری بەڕێز(د.خ) دەفەرمویت: «من سمع رجلا ینادی یا للمسلمین فلم یحبه فلیس بمسلم». ئەگەر موسوڵمانێک ببیستێ کە پیاوێک لەهەر مەزهەب و ئایینێک، داوای یارمەتی لە موسوڵمانێک بکات، ئەگەر بە داوایەکەی وەڵام نەداتەوە و یارمەتی نەدات موسوڵمان نییە. هەروەها فەرمویەتی«لیس بمؤمن من بات شبعانا و جاره طاویا» ئیماندار نییە ئەو کەسەی بە تێروتەسەلی بخەوێت و دراوسێکەی برسی بێت.

ئیمامی عه‌لی(خوا لێی ڕازی بێ) لەو بوارەدا دەفەرمویت: «المؤمن من نفسه فی تعب و الناس منه فی راحة» پیاوی ئیماندار خۆی لە مەینەتی و زەحمەت داوێ و خەڵک لە تیشکی ئەو لە ئاسودەیی و ڕەحمەت دادەبن.

ئیمامی سەججاد بە ئیمامی باقر(خوا لێیان ڕازی بێ) دەفەرموی: «کوێەکەم، هەر کەس کە داوای خێروخوشی لەتۆ کرد، چاکەی پێ بکە، ئەگەر داواکارییەکە شیاوی ئەو چاکە بێت، تو لەڕاستیدا کارێکی باشت سەبارەت بەو کەسە بەجێ هێناوە و ئەگەر شیاوی ئەو چاکه‌یە نەبووە، تۆ بە وەدیهێنانی داوای ئەو، ئەوپەڕی لێهاتوویی خۆت لە ئیشی چاکدا وەدی هێناووە.

مرۆڤدۆستی و ئەوینداری بۆ مرۆڤەکان کە نیشانەی پێشکەوتنی ڕەوان و گەشەی ئاکار و ڕەوشتە، لە تەواوی سەردەماندا خۆشەویست و دڵخوازی پێغەمبەرانی ئیلاهی و مرۆڤەکان بووە و ئەویان یەک یەک لە هەلومەرجەکانی پێویستی ژیانی مرۆڤەکان حەساوه‌ دەکات. بەڵام لە دونیای ئێستادا، بوونی ئەو ڕەوشتە پەسەندکراوە بۆ تەبایی و ئارامی و ئاسوودەیی کۆمەڵگای مرۆیی پێویستی زۆرتری پەیا کردووە.

ئاسوودەیی و مرۆڤدۆستی:

لە جیهانی ئیستادا، بەهۆی پێشکەوتنی زانست و زانیاری و پەرەپێدانی سەنعەت و ماشێن، مرۆڤ هێزێکی زیاتری بەدەست هێناوە و هێزێکی زێدەتری لە دەسەڵاتی خۆی گرتووە. لەم جۆرە بارودۆخەدا ئەگەر مرۆڤدۆستی و دڵسۆزی بۆ کەسی نامۆ لە بنیاتیدا بەهێز بێت و خووی ئەڤینداری بگرێت، تەقەلای زووی زانست و سەنعەت به‌ باشبوونی ژیان بەکار دێنیت و لە ئەو سوودی مرۆڤایەتی کەڵک وەردگرێت و دەبێته‌ هۆی ئاسوودەیی و ئارامی مرۆڤەکان و لە ئەنجامدا کۆمەڵگای مرۆڤایەتی لەنیعمەتی تەبایی و یەکدڵی، ئەوین و خۆشەویستی و هاوکاری و یارمەتی ماڵی بەهرەمەند دەبێ.

بەپێچەوانەوە،ئەگەر لە بارودۆخی پێشڕەوی سەنعەت و زانست، مرۆڤ بە خۆی و شەهواتی خۆی گرینگی بدات و خۆویستی و خۆشەویستی خۆی بەهێز بکات، لە مرۆڤدۆستی و خووی مرۆڤانە خافڵ ببێ، گەندەڵی زۆر بەبار دێنیت، لەوکاتەدا هەستی زێدەخواز و خۆپەرستی بەخەبەر دێ، ئارەزووی مەیلی دەروونی تووشی سەرکێشی و یاخیگەری دەبێ و لە ڕێگای زوڵم و ستەم، دەستدر ێژی و کاولکاری و خۆینڕێژی و گەندەڵی دیتە دی.

مرۆڤەکان زۆر دڵڕەق دەبن و دەسەڵاتداران دەسکورتەکان لەناو دەبەن و مرۆڤ بەخێرایی لە ڕێگای دوژمنی و دژایەتی و گەندەڵی خراپەکاری هەنگاو دەنێت. زانست یەک نۆکەری ئالقەلەگوێیه‌، بە فەرمانی شەڕ مرۆڤەکان لەگەڵ گه‌ل دەکوژێ و بە فەرمانی پزیشکان ئەوان لە مردن و نەمان ڕزگار دەکا، سێڵاوی ئاور لە تۆپ ڕەوان دەکا و بە پێچەوانەوە ئاوری هەڵامەت کەم دەکا. پردی گەورە ساز ده‌کا و یا ئەوەیکە لەگەڵ زەوی خاپووریان دەکا، مرۆڤ لەژێر زانستەوە هەم دەتوانێ خۆشی و بەختەوەری خۆی دابین بکات و هەم ئەوەیکە بە پێی زانست، خۆی لەو دوانە بێبەش بکات. بەداخەوە ئەو ئەگەرە لەهەر لایه‌کەوە نزیک دێتە بەرچاو، بەڵام هەرکات دەسەڵاتدار ئیڕادە بکات ژێردەست دەتوانێ ئەوه‌ی لەهەر جۆر ناخۆشی و چارەڕه‌شی ڕزگار بکات.

بارودۆخی ناپەسەندی جیهانی ئەمرۆیی:

ئەوە مسۆگەرە کە بارودۆخی جیهان بە مرازی دڵ و دڵخوازی جیهانیان نییە، بەڵکوو لێواولێوە لە دوژمنی، کوژتار، ناهومێدی، برسییەتی، کاولی، ڕەشبینی، ترس و خەفەت و پەژارە و ئیمە نۆکەری خۆمان دەنگ دەدەین کە زیاتر لە ڕابردوو پانتایی ئەو بەڵایانە بێت. بەڕاستی مایەی سەرسامییە کە زانست دوای گۆڕینی وەحشیان بە مرۆڤەکان، جاریکی تر مرۆڤەکان بە ڕواڵەت وەحشییەکان دەردێنیتەوە. شارستانییەتیی چ گۆڕانکارییه‌کی داماوانەی بۆ هاتۆتە پێش؟ نەخۆش و ناسازە؟ بناخەکانی ناجێگیر و لەرزۆکە؟ خودایەکە کە موریدانی خۆی بە ڕۆژڕەشی دەبات؟ یا ئەوەیکە لە بەرامبەر سرشت و خووی بەدکار و هەتچەی مرۆڤ قەوەت و هێزی بۆ خۆڕاگری و بەربەرەکانی نییە؟ دەبێ سەرچاوەی هەموو بێمرادی و نەخۆشییه‌کی نێونەتەوەیی ئەم خوو مرۆڤیە بێت؟ دەکرێ ئەوەی کە بەسەر مرۆڤ دەگوزەرێ ئاکامی کردەوەی خۆی بێت؟ زانست بەو پرسیارەی وەڵامی ئەرێنی دەداتەوە بەڵام زانست بردنەوەیه‌ک زیاتر نییە. چی دەبوو ئەگەر ئەو نۆکه‌رە گوێڕایەڵە، یەعنی زانست بە دروستی بەکار بێنن. چی دەبوو هەر کاتێک بە تیشکی شۆقر ئەو دەچووینە پێش و لەبات یارمەتی خوازتن لە ئەو بۆ سازکردنی تۆپ و تفەنگ، بۆ بەدیهاتنی کۆمەڵگایه‌کی نێونەتەوەیی هێمن و بەختەوەرتر یاریمان لە ئەو وەرگرتبایە؟

سەرچاوەی ڕۆژڕەشی مرۆڤ:

ئایینی بێگه‌ردی ئیسلام، ڕۆژڕەشی و کۆست کەوتوویی مرۆڤەکانی لە گشت قوناغەکاندا، بەڵگەمەند بە ئاکار و ڕەوشتی گەند و کردەوەی ناشیرینی ئینسانەکان زانیوە، هەروەها گۆڕان و هەڵەچنی کومەڵگای بەو مەرجەی داناوە کە ئەو مرۆڤانە کردەوە و بۆچوونەکانیان هەڵەچنی بکەن و ئەو بابەتە لە قوڕئانی پیرۆزیشدا بابەتی زۆر ئاماژەی پێ کراوە: «ظهر الفساد فیالبر البحر بما کسبت ایدی الناس لیذیقهم بعض الذی عملوا لعلهم یرجعون» بەهۆی کردەوە ناڕاستەکانی خەڵک، گەندەڵی و زایەبوون لە ئیشکایی و دەریا ئاشکرا بووە تا پەروەردگار بەرەنجامە نەهامەتەکان لە کار و ئیشە ناپەسەندەکانی ئەوان بەخوویان بچێژیت، بو ئەوەیکە وشیار ببنەوە و لەو ڕێگا هەڵەی کە پێی داڕشتوون بگەڕێنەوە.

«ان الله لایغیر ما بقوم حتی یغیروا ما بانفسهم» پەروردگار بارودۆخی هیچ نەتەوەیک ناگۆڕیت مەگەر ئەوەیکە ئەو خەڵکانە خۆیان کردەوە و ئاکار و ڕەوشتی خۆیان بگۆڕن.

ئەو خەڵکانەی بەهۆی خۆویستی و زێدەڕۆیی لە خۆشەویستی زات، بەدخوازی خەڵکانی ترن و لەوه‌دا ڕق و دوژمنی خەڵک پەروردە دەکەن و تەمەنیان لە شەڕ و ئاژاوەدا بەسەر دەچێت، بەردەوام خەمبار و بێ ئۆقرەن و ژیانیان بەتاڵی و ناهومێدی تێپەڕ دەبێت. ئەوان ئەگەر ئاوات و ئارەزووی بەختەوەری و کامەرانییان هەیە، لە هەنگاوی هەوەڵدا دەبێ بەخۆداچوونەوەیان هەبێ و شێوەی بیرکردنەوەی خۆیان بگرنه‌به‌ر. دەبێ خواست و ویستی خۆشەویستی زاتیان هاوسەنگ بکەن و مرۆڤدۆستی لە دڵدا بەخێو بکەن تا بارودۆخی ژیانیان بگۆڕدرێت و خۆشەویستی و ئەڤین جێگەی شەڕ و ئاژاوە بگرێتەوە.

ئیکسیری مرۆڤدۆستی:

ئەوڕۆ دوو یاسا دەگژ یەکڕاچوون، یه‌کیان یاسای خۆینڕێژی و مردنە، کە بەردەوام لە گەڕانی کەلوپەل بۆ وێرانکاری و کاولی دایە و ئەوی تریش یاسای ئاشتی و تەبایی، کاری ویش لەشساغییه‌ کە بەردەوام بەتەمای دۆزینەوەی کەلوپەلەکانە.

هاندەری ژیانکردن و خۆشەویستی لە بەرامبەر غەریزەی دوژمنایەتیکردن، سەرچاوەیه‌کی گەورەی بەختەوەری و بەقەوەتە. هەر کاتێک بتوانین خۆشەویستیمان هەبێ، ژیان لە خۆشی و کامەرانیدا بەسەر دەبەین. ئەو ده‌رمانە خۆشەویستی و دۆستایەتییە کە چاککەرەوەی هەموو مەینەتی و پەژارەکانە، لە سەدەکانی پێشتریش لە لایەن هەموو پێغەمبەران ڕێپێدڕاوە. ڕەنگە لایەنی زانستی ئەو تیوربیە بتوانێ ئاوا ئاشکرا بکەین کە: چ سەرچاوەیه‌ک لە دەست ئیمە دایە کە لە تیشکی ئەودا بتوانین غەریزەی ژیان وزە پێ بدەین و لەبەرامبەر غەریزەی مەرگ بەربەرەکانی بکەین. چۆن دەتوانین هاندەری ئەڤین و خۆشەویستی بین و لە بەرامبەردا ڕادەی دۆژمنی و ڕەق کەم بکەینەوە؟ چۆن دەتوانین ئەوان بەشێوەیه‌کی ژیرانە تێکەڵاو بکەین.

ئایا ناتوانین لە غەریزەی بوێری و باڵادەستی بە جۆرێکی ژیرانەتر و بە تەگبیرتر کەڵک وەرگرین و لەبەکاره ێنانی ئەو لە ڕێگای کوشتن و نەمان و خاپووری خۆ بپارێزین؟ ئایا ناتوانین ئەو هێزە سەرسامهێنەرەی خۆشەویستی کە هۆی ڕاکێشانی ژن و پیاو بۆ لای یه‌کتر و دۆستی و هاوڕەنگی مرۆڤەکانه‌ زیاتر لە ڕابردوو هێزی پێ ببەخشین؟ ئەقڵ و مەنتیق ئێمە وای لێ دەکات بەو پرسیارانە وه‌ڵامی ئەرێنی بدەینەوە و ئەزموونەکانی دەروونناسەکانیش سەلمێنەری ئەو بۆچوونە مەنتقیەیە. چونکه پەرجۆی خۆشەویستی هەر ڕۆژ لە کردەوە و لە بوارەکانی جۆراوجۆر لە بەرامبەر ڕوانگەی لێکۆلەران ئاشکرا بێت و دەردەکەوێت.

لاو و مرۆڤدۆستی:

پێغه‌مبه‌ری خۆشەویست(د.خ) فەرموویەتی: دوای ئیمان بە پەروه‌ردگار، سەرامەدی تەواوی کردەوەکانی ژیرانەی مرۆڤدۆستی و چاکە بە گشت خەڵکە، چ باش و دروسکار بێ یا سۆتە و تاوانبار. لاوان کە لە چاکترین سەردەمی تەمەنیان دان و ژیانی کۆمه‌ڵگا تێدەپەڕێنن شیاوی ئەوەیە تەواوی مرۆڤدۆستی لە سروشتی خۆیان پەروه‌ردە بکەن و بەو خوویە بەشەڕەفە مرۆڤییە هەڵسوکەوت بکەن. لە تەواوی دەرفەتە شیاوەکان بۆ ئەڤینداری و خۆشەویستی بە مرۆڤ سوود وەرگرن و بە جۆامێری لە خەم و دڵخۆشی ئەواندا هاوبەش بن تا لە ژیاندا سەرکەوتوو و بەخەتەوەر بن و سەردەمی ژیانی خۆیان بە ئارامی و بەختەوەری و شادمانی تێپەڕێنن.

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.