پێغەمبەرم تاجی سەرم

پێغەمبەرم تاجی سەرم

لەدونیا و ھەم قیامەتیش ھەرتۆی تاقانە ڕێبەرم

بێ خەم بە ئەی ئازیزەكەم گەر تەنیا كەس بم لە دونیا كە ڕێڕەوی ڕێگەی تۆیە

پشتی ئیسلام قەت بەرنادەم ھیوام مانی دینی تۆیە

ئەبم بە كێو بەرز و قایم

بەرامبەری ناحەزانت ناھێڵم بەدەستی گڵاویان پیس بكەن ئاڵای ئیسلامت

ناھێڵم بە زمانی ڕەقیان بشكێنن ڕێزی یارانت

ئەبم بە دار لە خاكی تەواوی جیھان ڕەگ و ڕیشەت دەچەقێنم

گەشە بە پەل و پۆ ئەدەم چاوی دوژمن لەبن دێنم

ئەبم بە ئاو

بڵاو دەبمەوە لەسەر زەوی

ئەچم بە ناخی عەرزەوە و لە جەستەی گوڵانی جوان ئەتڕوێنمە لە وڵاتان

ئەبم بە ھەور ئەبارێنم ئیسلام بەسەر خەڵكی دونیا و موژدەی بەھاریان پئ ئەدەم

پشت ئەبەستم بە خوای تەنیا

گەرچی شكور من تەنیا نیم

ملوێنھا كەس وەكوو منن ئاشقێ ڕەوشت و ڕێبازت

ئامادەن زۆر بوێرانە گیان بەخت كەن لە پێناوت

خۆشەویستم گەرچی دڵم زۆر خەمبارە و برینداری دەستی نەیارە

بەڵام دەرمانی لای خۆتە و وتەكانت بۆم تیمارە

بەڵێن ئەدەم یه‌كەم بە خوا دوایی بە تۆش و بە ھەستم

ھەزاران جار ھەڵدەستمەوە و بە عەشق و خۆشەویستی تۆ

بەرەوڕوویان ئەوێستمەوە

 

زیوه‌ر عه‌بدوڵڵاهی - بانه

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

وتە شیرینەکان، ژیان دروست دەکەن هه‌وارگه‌ی دڵان (1400/08/30)
ئامۆژگاری باوکێک بۆ کوڕەکەی... هه‌وارگه‌ی دڵان (1400/08/21)
كۆڕی هاوده‌می له‌گه‌ڵ قوڕئان له‌ ئیرانشار به‌ڕێوه‌ چوو روابط عمومی، هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1400/08/21)