دڵت ببەستە بە خۆشویستنی پێغەمبەرەكەتەوە (دروودی خودای لەسەر بێت)

دڵت ببەستە بە خۆشویستنی پێغەمبەرەكەتەوە (دروودی خودای لەسەر بێت)

بۆ ئەوەی دڵت دامەزراو بێت لەسەر خۆشویستنی پێغەمبەرەكەت (دروودی خودای لەسەر بێت)، خۆت پابەند بكە بەم ڕێنماییانەی خوارەوە:

١- كاتێ‌ دروود و سەڵەوات لەسەر پێغەمبەر دەدەیت، زمانت لەسەر ئەوە ڕابهێنە كە دەبێ‌ خۆشەویستی ئەو ڕابەرە تێكەڵ بە دڵت ببێت، كردەوەكانیشت ڕاستگۆیی ئەو خۆشویستنه‌ت بسەلمێنن.

٢- بەئاگایی و هەستۆكیی ڕەفتارت ڕاستگۆترین بەڵگە بێت لەسەر خۆشەویستیت بۆی، كەواتە با بە شێوەی پراكتیكی پابەندبوونت بە ڕەوشتەكانی پێغەمبەرەوە (دروودی خودای لەسەر بێت)  تیاتدا دەربكەون.

٣- خۆشویستنی پێغەمبەر (دروودی خودای لەسەر بێت) ناسكیی و جوانیی و شارەزایی و ناسینی تایبەت بەخۆی هەیە.

٤- هیچ جۆرە پەیوەندییەك لە نێوان هەر كردەوەیەكی ستەمكاریی و زاتی پێغەمبەردا (دروودی خودای لەسەر بێت) بوونی نییە.

٥- بە پاچەكەی دەستت بدە لە زەوی، خۆڵەكەی شیبكەرەوە، بیچێنە و كار بكە و دروست بكە و داهێنان بكە، چونكە داواكردنی حەڵاڵ و حەڵاڵخۆریی فەڕزی دوای فەڕزە.

٦- فرمێسك ڕژان و بوونی دڵێكی ناسك هەر شایانی كەسێكە كە خۆشویستنی بۆ پێغەمبەر هەبێت.

٧- گێرەشێوێن و لاقرتیكار و توندڕەوەكان نین لەسەر ڕێبازی خۆشەویستی، تەنانەت با ئیددیعاش بكەن گوایا لەسەر ڕێبازی خۆشەویستانن.

٨- هەركەس دڵی وابەستە بوو بە پێغەمبەرەكەیەوە (دروودی خودای لەسەر بێت)، ئەوا حەوانەوە و دڵئاسوودەیی لە جگە لە خوای گەورەدا لە كەسی تردا نابینێ‌، گوێڕایەڵیی بۆ ئەو زاتە لە خزمەتكردنی ماڵ و خێزانیدا دەبینێتەوە، كاری چاكە لەگەڵ خەڵكیدا ئەنجام دەدات.

٩- ناوت لەگەڵ خۆشەویستانی پێغەمبەردا (دروودی خودای لەسەر بێت) تۆمار بكە، ئەمە لە كاتێكدا كە سەردانی هەژاران و نەداران و بێوەژنان دەكەیت...

١٠- لەسەر سفرەی خۆشەویستیی پێغەمبەرەكەت موحەممەد (دروودی خودای لەسەر بێت) دڵت بگرەوە لەو زبریی و ڕەقییە كە تێیدایە، ڕەفتارت لە خەڵتە و پیس و پۆخڵیی پاك بكەرەوە، بە لابردنی ستەم لەسەر كەسانی تر...

ئەی كەسێ‌ كە هەست بە نامۆیی و تەنیایی خۆت دەكەیت، وەرە بە سەڵەواتدان لەسەر پێغەمبەرەكەت(دروودی خودای لەسەر بێت) خۆت بحەوێنەوە و دڵئارام بە و لەخۆشیدا بژی...

پەروەردگارا شەفاعەتی پێغەمبەرەكەتمان (دروودی خودای لەسەر بێت) پێ ببەخشە. ئەویش بە جوان شوێنكەتن و پەیڕەوكردنی ڕێبازەكەی...

ئێوەش لە نزاكانتاندا بەندەی ئاتاج بە بەزەیی خوای گەورە و دڵسۆزتان عەلی قەرەداغی بێبەش مەكەن...

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

مامۆستا ئیبڕاهیم پارسا كۆچی دوایی كرد هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1401/04/27)