چەردێک لە بیر و هزری کاک ئەحمەدی موفتی‌زادە لەمەڕ پێغەمبەر ٍﷺ

چەردێک لە بیر و هزری کاک ئەحمەدی موفتی‌زادە لەمەڕ پێغەمبەر ٍﷺ

ئـەوا لـە دوورەوە پـەیـا بـوو جـوانـێ

مـەڵـێ جـوان، بـڵـێ مـانـگـی تـابـانـێ

هەی جـوان، گش کـەسم بەڵاگەردانت

فیدای گەرد و تۆز سەر سەر و شانت

بــە قـوربــانـت بــم بــە هــاواڵــمـەوە

بـە بـاوك و دایـك، سـەر و مـاڵـمــەوە

"ئەحمەد موفتی زادە"

کاتێک لە گۆشەنیگای عاریفان سەیری ژیان و سەربووردەی پێغەمبەری ئازیز دەکەین، مرۆڤ حەزدەکا تام و چێژی پیاسەی ڕوحی کە لە نووسراوە و وتاری ئەو پیاوە حەکیم و دانا و عاریف و خواناسانە چێژتوویەتی دەگەڵ هاوڕێیانی بەشی کات. ئەو هۆنراوەیە داوێنە گوڵێک یا خود قەرتاڵە میوەیەکی خۆشتامی عاریفانەیە، کە لە باخچەی ئەدەبیاتی شیرین بەیانی ھەمیشە بەهاری ئەو مەزنە پیاوە چنراوە، چەردێکە لە بیر و هزری مەعنەوی و عاریفی شیرین پەیڤ، مەڵۆیێکە لە خەلە و خەرمانی مامۆستای عیشق و ئەخلاق. بە دەربڕینێکی‌ تر دەکرێ ئەوە بڵێین کە: گەشتێکی بەھارییە بەنێو میراتی پڕ بەڕەکەتی کاک ئەحمەدی موفتی‌زادە، یا خود گوڵچینێکە لە باخی عاریف و پەند و پەیڤی نێو گوڵستانی هۆنراوەکانی، گوزەرێکی قووڵی مەعنەوی و ئەخلاقییە کە دەیەوێ سەر زەوینێکی گوڵستانیی، بە کردەوە و ئەقڵ و عیشق، شارێکی نموونەیی لە ئەخلاق و خۆشەویستی و جوانی بونیاد بنێ کە لە باسی ڕەوشتی هاوەڵانی دەست پێ دەکات بۆ ڕەوشتی ھەژاران، تا فەزیلەتی قەناعەت و فایدەی بێدەنگی، عیشق و جحێڵی، لاوازی و پیری، پەروەردە و ئەخلاق، گفتوگۆ و نەریتی قسە کردن.

ئەمە شازریاییەکی یەکجار گەورەی بێ بنە، بە چەشنێ ھێندە سێحرئامێز و دڵاوێز و سەرنج‌ڕاکێشە، ھەمووان کەمەند کێش دەکا و دەخاتە باوەشی دەریای قووڵی پڕ گەوھەری نابی خۆی.

بەڵێ لێرەوەیە کە لەوە تێ دەگەین، زانا قسە لەسەر خودا دەکا، بەڵام عاریف قسە لەگەڵ خودا دەکا. زانا باسی ئەزموونی عاریفان و خواناسان لەگەڵ پێغەمبەر دەکا، کە چی عاریف و خواناس خۆی ئەزموونی لەگەڵ پێغەمبەر هەیە.

بە دەڕبرینێکی تر دەکرێ ئەوە بڵێن کە: زانا کتێب لەسەر پێغەمبەر دەنووسێ، مەرجیش نییە بۆ خۆی پێغەمبەری ناسی بێ، بەڵام عاریف پێغەمبەر ناسە و بە ئەزموونەوە دەدوێت. واتە، زانا باس لە تام و چێژی پێغەمبەر ناسین دەکات بە بێ ئەوەی خۆی تامی کردبێ، بەڵام عاریف تام و چێژی پێغەمبەر ناسی کردووە، بۆیە ئەهلی عیرفان فەرموویانە: "مَنْ ذَاقَ عَرَفَ" ئەوەی چێشتوویەتی دەیناسێت، کەسێ شیرینیی نەچەشتبێت نازانێ تامی هەنگوین چیە.

زانا ڕێگاکانی نزیکبوونەوە لە پێغەمبەرتت پیشان دەدات، بەڵام بۆ خۆی زۆر لە پێغەمبەر دوورە، بەڵام عارف لە نزیکەوە دەدوێت.

ده‌نگی ئێوه ناوه‌ندی ده‌نگه‌کان: 4 (1 vote)

.:: نوێ‌ترین ::.

نەخۆشی لە چاوی دوومەوە هه‌وارگه‌ی دڵان (1399/09/02)
پێغه‌مبه‌ر(د.خ) وه‌ك نوور ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1399/08/17)