ڕێگاکانی گه‌یشتن به‌ ئاسووده‌یی له‌ ڕوانگه‌ی قوڕئان

ڕێگاکانی گه‌یشتن به‌ ئاسووده‌یی له‌ ڕوانگه‌ی قوڕئان

هۆکاری زۆر هه‌یه‌ که مرۆڤ تووشی دڵه‌ڕاوکێ و پەرێشانی ده‌کات، ترس له‌ داهاتوویه‌کی نادیار، خه‌می ڕابردوویه‌کی تاریک، بێهێزی و داماوی هه‌مبه‌ر کێشه‌ و گرفته‌کان، هه‌ست به‌ بێهووده‌یی له‌ ژیاندا، ئه‌مه‌گنه‌ناسی که‌سانی ده‌ورووبه‌ر، گومانی خراپ و تۆمه‌ت لێدان، دونیاپه‌ره‌ستی و هۆگربوون پێی، ترس له‌ مردن و... و تەواوی ئه‌وانه له‌به‌رامبه‌ر ئیمان به‌ خوای گەورە پووچه‌ڵ ده‌بنه‌وه‌.

ڕاسپارده‌ی قوڕئان بۆ ئه‌و دۆخانه چییه‌؟

۱. هه‌ستی ئیمان مرۆڤی بڕوادار له‌ قۆناغی کرده‌وه‌دا ته‌نیا بیر لە جێبەجێکردنی فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاری ده‌کاته‌وه‌. هیچ کات ڕێگه‌ نادا ترس و خه‌م ڕۆچنه بکاته دڵی، چونکه خۆی به‌ خاوه‌نی سه‌روه‌ت و سامان و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له‌ بڕیارداندا نازانێ... به‌ڵکوو ئه‌و ته‌نیا خۆی به‌ ئه‌مینداری خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر زه‌وی و به‌رپرس بۆ ناسینی خێر و شه‌ڕ به‌پێی فه‌رمانه‌کانی خوای گەورە ده‌زانێ.

٢. یادی خوا دڵه‌ڕاوکێ و په‌شۆکاوی یا به‌هۆی ترسه‌ یا بێهێزی و داماوی. که‌سێک به‌رده‌وام یادی خوای له‌ دڵدا بێ و ئه‌و به‌ سه‌رچاوه‌ی ته‌واوی سیفاته‌ به‌رزه‌کان و بێگه‌رد له‌ هه‌ر که‌موکورتییه‌ک بزانێ، خۆشه‌ویستی خوای له‌ دڵیدا جێگر ده‌بێ و به‌یادی خوا ئارام ده‌گرێ.

٣. پشتبه‌ستن به‌ خوا ئه‌گه‌ر بڕواتان به‌خوای گه‌وره‌یه‌، به‌س پشتی پێ ببه‌سته‌ و بڵێ: «خوا بۆ من به‌سه‌، هیچ خوایه‌ک جگه له‌و نییه و به‌س پشتم به‌و به‌ستووه‌ و ئه‌و خاوه‌نی عه‌ڕشی گه‌وره‌یه‌».

٤. سه‌بر خۆڕاگری ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی که‌سایه‌تی و زۆربوونی توانایی مرۆڤ له‌ به‌رامبه‌ر سه‌ختی و دژوارییه‌کانی ژیان و هه‌روه‌ها هاوسه‌نگی ده‌روونی مرۆڤ ده‌پارێزێت.

٥. پارێزکاری زاڵبوونی مرۆڤ به‌سه‌ر ویست و خواسته‌کانی نه‌فسیدا، ئه‌و له‌ ئاسه‌واره‌کانی مه‌ینه‌تباری کاره‌ ناحه‌زه‌کانی ده‌پارێزێت.

٦. گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی مرۆڤ به‌ره‌و خوای گه‌وره‌ و داوای لێبووردن، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یکه ده‌روونی له‌ گوشاری هه‌ست به‌ تاوانکردن پاک بێته‌وه‌ و حاڵه‌تی پاکی و بێگه‌ردی پێشتری بۆ ده‌گه‌ڕێنیته‌وه‌.

٧. هاوکاری و هاریکاری پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له‌ فه‌رمووده‌یێکی قودسیدا، سۆز و هاوکاری نێوان خه‌ڵکی، وه‌ک هۆکاری به‌ده‌ستهێنانی خۆشەویستی خوا و به‌ده‌ستهێنانی ئاسووده‌یی و متمانه پێناسه‌ ده‌کات.

٨. بۆنه‌ و کۆڕه‌کانی ئایینی ڕێساکانی ئه‌حکامی په‌رستشه‌کان وه‌ک نوێژ، ڕۆژوو و حه‌ج و... به‌رده‌وام هه‌ستی پێوه‌نداره‌تی و پشتبه‌ستن به‌خوای گه‌وره‌ له‌ مرۆڤدا زیندوو ڕاده‌گرێ و له‌ هه‌ستی ناخۆشی بێ شوناسی ده‌ربازی ده‌کا.

٩. نوێژ و نزا نوێژه‌ فه‌ڕزه‌کان که پێوه‌ندی نێوان مرۆڤ و په‌روه‌ردگاره‌، جۆرێک حه‌سانه‌وه‌ی ده‌ماره‌کان و دوورخستنه‌وه‌ی باره‌ نه‌رێنییه‌کان له‌ ده‌روون و ڕه‌وانی مرۆڤدا به‌رهه‌م دێنێت.

 

سه‌رچاوه‌: نوگرا

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

نەخۆشی لە چاوی دوومەوە هه‌وارگه‌ی دڵان (1399/09/02)
پێغه‌مبه‌ر(د.خ) وه‌ك نوور ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1399/08/17)