[نامەیەک بۆ سەرۆک ماکرۆن / سەرۆکى فەڕەنسا

[نامەیەک بۆ سەرۆک ماکرۆن / سەرۆکى فەڕەنسا

بەڕێز سەرۆک ماکرۆن:

پاش سڵاو...

نیگەران مەبە لەسەر ئایندەى ئایینەکەمان، ئیسلام ڕۆژێک لە ڕۆژان پشتى بە یارمەتى دەسەڵات نەبەستووە، شمشێریشى بەڕووى نەیارانیدا بەرز نەکردووەتەوە تا لەو ڕێگایەوە ئاڵا و دروشمى خۆى بسەپێنێ...

ئیسلام بریتییە لە کۆمەڵە ڕاستییەکى گەردوونى نەمر، چارەسازە بۆ ئەو کێشە و گرفتانە کە دەسەڵات و فەرمانڕەواکان نه‌توانن لە چارەسەرکردنیان... ئیسلام ئایینى خوایە، نە سیستمێکى فەرمانڕەواییە پشت بە خوو و حەز و ئارەزووى دەنگدەران ببەستێ، نە هۆشیاریى و بێداریى جەماوەریش ساختە دەکات...

ئیسلام ئەو ئامادەبووە بەردەوامەیە کە بە پێوەرى ژیریی و سەلماندن کار دەکا، ئامانجى پاراستنى مرۆڤە... لە هەرکوێ ئازادى هەبێ، ئیسلام لەوێیە و دەیبینى کە سەرقاڵى کارى خێر و چاکە دایە، بەم پێیە لە هەر کوێ چەوساندنەوە بوونى هەبێ، ئەو لەوێ دەڕوێ و گەشە دەکا با ستەمکارانیش پێیان ناخۆش بێت.

ئیسلام ئایینێکە هەمیشە بە بەرزییەوە، ئایینێکە بەردەوام لە فڕیندایە هەروەک د. حوسەین موئەننەس بەوە ناوی بردووە، لەگەڵ هەوادا دەفڕێ و جەماوەر هەناسەى پێ دەدا و پێى دەژیێتەوە، با سەرۆکیش نکولى لە ئیسلام و لەو ڕاستییە بکات. بەڕێز ماکرۆن: ئایینى ئێمە بە قەیراندا تێناپەڕێت، لە داهاتووشدا هەر لە قەیراندا نابێت، چونکە ئیسلام دەستکردى مرۆڤ نییە تا لە پاشەکشە و کزبوونى، لە ڕەواجپێنەدان و بێبازاڕیى بترسین...

ئەو ئیسلامە و تەواو، قسەی تر هەڵناگرێ، ڕاستییەکە دەستەملانى جووڵەى گەردوونە، با فێڵ و پلان و پیلانەکانى ئەوانیتریش کەڵەکە بن لەسەرى، با دەهۆڵى ئیسلام فۆبیاش لێدرابێ... ئەو هەر بەردەوام بەوپەڕى ئاسوودەیى هەناسە دەدا و لە ژیاندایە و ئاوابوونى نییە... ئەى سەرۆکى بەڕێز: دڵنیابە ئێمە ترسمان لە ئایندەى ئایینەکەمان نییە، هیچ پێویستیشمان بەوە نییە کەسێک بێت بەرچاوڕوونمان بکات، گوایا ئایینەکەمان لە قەیراندایە... بەڵکوو پێت دەڵێین: ئایندە هەر بۆ ئیسلامە، بەڵکوو ئەوەى ئێمە ترسمان لێى هەیە، ئایندەى ئەو کۆمەڵگایانەیە کە فەرمانڕەواکانیان بە ڕەواى دەزانن ئایین و پیرۆزییەکانى ئەوانیتر بە ئامانج بگرن... ئێمە ترسمان لە ئایندەى ئەو کۆمەڵگایانەیە کە فەرمانڕەواکانیان مۆتەکەى دوژمنیان بۆ دروست کردوون... وا ڕایانهێناون کە بەردەوام لە ترسى دوژمندا بن... ئێمە بەچاوى بەزەیی دەڕوانینە ئەو فەرمانڕەوایە کە هێشتا خودى خۆى لە قەیراندا دەژى، لەنێو تارمایى جەنگە ئایینییەکانى چاخەکانى سەدەى ناوەڕاستدا دەژى، لە کاتێکدا ئێستە ئێمە لە سەدەى بیست و یەک داین.

کەواتە ڕاستە قەیرانێکى ڕاستەقینە بوونى هەیە و نکولى لێ ناکرێ، بەڵام ئەو قەیرانە دەگەڕێتەوە بۆ بارى دووفلیقانەیی پێوەرەکانى هەندێ لە سیاسەتمەدارە خۆراواییەکان، با ئێوەش باش بزانن ئەو کەسانە کە جڵەوى فەرمانڕەواییان لە زۆربەى وڵاتانى جیهانى عەڕەبى و ئیسلامیدا بەدەستە لەوانەن کە ئێوە دروستتان کردوون، یان کەسێکى کودەتاچى بووە و ئێوە پیرۆزباییتان لێ کردووە و لەسەر ئێسقان و کەللەسەرى بێتاوانان گەیاندووتانەتە دەسەڵات. بەڕێز سەرۆک ماکرۆن: ئەوە ئێوەن لە قەیراندان، قەیرانى داڕمانى ڕەوشت، داڕمانى بەهاى مرۆڤایەتى، داڕمانى سیاسەت، هەرگیز ئیسلام بەرپرس نییە لە تاوانى ئەو سەرکردە کارتۆنییە ساختانە کە بە سەرپەرشتى و چاودێرى ئێوە ئەو قەیرانانەیان دروست کردووە.

بەڕێز سەرۆک ماکرۆن:

Le pouvoir n'appartient qu'à Allah. Il vous a commandé de n'adorer que Lui. Telle est la religion droite; mais la plupart des gens ne savent pas.

پ. د. عەلى قەرەداغى ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

نەخۆشی لە چاوی دوومەوە هه‌وارگه‌ی دڵان (1399/09/02)
پێغه‌مبه‌ر(د.خ) وه‌ك نوور ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1399/08/17)