پەیامی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بە بۆنەی شەهیدبوونی سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی میسر

پەیامی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بە بۆنەی شەهیدبوونی سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی میسر

مامۆستا عەبدوڕەحمان پیرانی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، بە بۆنەی شەهیدبوونی سەرۆککۆماری پێشووی میسر، پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بسم الله الرّحمن الرّحیم

«وَلَئِن قُتِلْتُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَوْ مُتُّمْ لَمَغْفِرَةٌ مِّنَ اللَّهِ وَرَحْمَةٌ خَيْرٌ مِّمَّا يَجْمَعُونَ» (آل عمران: ١۵٧)

دوکتور موحەممەد مورسی سەرۆککۆماری شەرعی و یاسایی خەڵکی میسر، پاش کوودەتای هێزی سوپا و دوای باشاری شەش ساڵ زیندان و دوور و بێبەش لە خزمەتگوزارییە پزشکییەکان، بەوپەڕی ستەملێکراوی و بە مەزڵوومی بۆی لای پەروەرندەی گەڕایەوە؛ مورسی لە رێبەرانی جوامێر و هەڵکەوتووی (اخوان‌المسلمین) و بێداری و بزووتنەوەکانی جیهانی مسوڵمانان بوو، بەڕێزیان وەک یەکەمین سەرۆککۆمار هەڵقوڵای دڵی دەنگەکانی خەڵکی میسر بوو بەڵام بە پیلانی ناوخۆ و بە هاوکاری بیری وشکەڕۆر ۆ ئەنگوستی دژ بە دیموکراسی ناوچە و ئەژمارێک لە دەسەڵاتە بیانییەکان بە کوودەتایەک لەسەر کار لابرا و زیندانی کرا. دەنگهەڵبڕین و ناڕەزایەتییە مەدەنییەکانی خەڵکی میسر دژ بەم کارەساتە کە بە چەشنێکی نەرمونیان و دوور لە توندوتیژی سەری هەڵدا بە دڕندانەترین شێوە سەرکوت کرا و ئەژمارێکی زۆری شەهید لێ کەوتەوە و بە سەدان کەسیشی ڕەوانەی گرتووخانە کرد؛ لە بەرامبەردا بەڵام؛ (اخوان‌المسلمین) و لایەنگرانی دوکتور مورسی خۆیان لە توندوتیژی و شەڕ و پێکدادان پاراست و ڕێگەیان نەدا میسر ببێتە گۆڕەپانی براکوژی و بەم چەشنە لەسەرەخۆیی و میانەڕەوییان هەڵبژراد و سەبوور و خۆڕاگر بوون.

وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆم  بە بۆنەی شەهیدبوونی ئەم کەسایەتییە خزمەتگوزارە کە هێما و بەهرەی بێداری خەڵکی میسر بوو، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان، جەماعەتی(اخوان‌المسلمین) و سەرجەم مسوڵمانان و ئازادیخوازانی جیهان دەکەم و هیوادارم کۆچی دوایی ئەو بەڕێزە، کۆتایی بە زوڵم و ستەمی چینی کوودەتاچی بێنێت و دەستپێکێک بۆ ڕزگاری بەندکراوان بێت وببێتە مایەی گەڕانەوەی هێزەکانی سوپا بۆ سەر ئەرکی پارستن و پشتیوانی خاك و نیشتمان و بەڕێوەبردنی وڵات ئەسپەردەی هەڵبژێردراوە ڕاستەقینەکانی خەڵک بکرێ و میسر بۆ پێگەی شیاوی خۆی وەک وڵاتێکی گەوەرەی ئیسلام بگەڕێتەوە.

عەبدوڕەحمان پیرانی

ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح

٢٨ی جۆزەردانی ١٣٩٨ی هەتاوی

 

 

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)
کاری منداڵان و منداڵانی کار کۆمه‌ڵایه‌تی (1398/03/31)