کۆچی دوایی قارەمانێک

 کۆچی دوایی قارەمانێک

ویستیان بۆ هەتاهەتایە مورسی زیندانی بکەن، بەڵام بۆ هەتاهەتایە ئازاد بوو...

موحەممه‌د مورسی، سه‌رۆكکۆماری پێشووی میسر له ‌كاتی دادگاییكردن كۆچی دوایی کرد.بە گوێرەی هەواڵەکانی تەلەڤیزیۆنی فەرمی میسر، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ موحەممەد مورسی، سه‌رۆكی پێشووی میسر لە کاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دادگاییکردن لەهۆش چووە و  لە کاتی گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەکۆچی دوایی کردووە.

موحەممەد مورسی پێنجەمین سەرۆکی میسر بوو، یەکەم سەرۆکیش بوو که لە دوای شۆڕشی خەڵکی میسر لە ساڵی ٢٠١١ هەڵبژاردنی بردەوە و بوو به یەکەم سەرۆکی مەدەنی ئەو وڵاتە.

موحەممەد مورسی یەكەم سەرۆكی شەرعی هەڵبژێردراوی میسر بوو بەڵام شەش ساڵ لەمەوبەر باڵی سوپا بە هاوکاری چەند وڵاتێكی ناوچەیی و جیهانی كوودەتایان بەسەردا كرد و ئەویان لەگەڵ سەدان سەركردەی كۆمەڵی ئیخوان  و هەزاران كەس لە لایەنگران و ئەندامانی خسته كونجی زیندان کە تاکوو ئێستاش زۆربەیان ئازاد نەكراون.

پێشتر كوڕی مورسی هۆشداری دابووە دەسەڵاتدارێتی میسر و وتبووی باوكی تووشی چەندین نەخۆشی هاتووە کە لە لایان بەرپرسانی زیندان ڕێگەی چارەسەری پێ نادرێ.

 

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)
کاری منداڵان و منداڵانی کار کۆمه‌ڵایه‌تی (1398/03/31)