پەیامی دەستیاری ناوەندی و پارێزگایی مامۆستایان و خوێندکارانی ئایینی جەماعەتی دەعوەت و ئێسلاح بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا سەیید عومەری حوسەینی(ئایچی)

پەیامی دەستیاری ناوەندی و پارێزگایی مامۆستایان و خوێندکارانی ئایینی جەماعەتی دەعوەت و ئێسلاح بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا سەیید عومەری حوسەینی(ئایچی)

بسم الله الرحمن الرحیم

یرفع الله الذین آمنوا منکم و الذین اوتواالعلم درجات

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە، ئاگادار بووین کە مامۆستای هێژا سەیید عومەری حوسەینی(ئایچی) دوای تەمەنێک وانەبێژی زانستە ئایینییەکان و ئامۆژگاری و ڕێنوێنی گەلەکەی بۆ ئایینی پیرۆزی ئیسلام، گەڕایەوە بۆ لای خاوەنەکەی و هۆگران و قوتابیانی ماتەمین و ئازیەتبار کرد.

کاریگەریی بەرچاو و دڵسۆزانە لە گەشەپێدانی زانستەشەرعییەکان، کەسایەتییەکی ڕەزاسووک و لەبەردڵانی لە مامۆستا خولقاندبوو، تا ڕادەییەک کە ئاپۆرەی خەلک بە گشتی هەبوونی مامۆستایان بە نێعمەتێکی گەورە ئەنرخاند و لەدەستدانیشی بەکارەساتێکی دڵتەزێن.

بێگومان لەدەستدانی ئەم زانا خۆشەویست و ڕەوشتبەرزە، خەسارێکی گەورەیە بۆ کۆمەڵگای ئەهلی سوننەت بە گشتی و قوتابخانە ئایینییەکان بە تایبەتی.

ئێمە وەکوو دەستیاری ناوەندی و پارێزگایی مامۆستایان و خوێندکارانی ئایینی جەماعەتی دەعوەت و ئێسڵاح، بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەم زانا پایەبەرزە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کۆمەڵگەی ئەهلی سوننەت، مامۆستایانی ئایینی و بنەماڵە و خزم و کەسوکاری مامۆستا ئەکەین و خوازیاری لێبوردەیی و ڕەزامەندی خوای گەوره و شاد بوون بە 

بەهەشت و نێعمەتە نەبڕاوەکانیین بۆ ئەوان و هەروەها هێمنایەتی و خۆڕاگری و پاداشتی گەورە بۆ هەواڵ و خزم و کەسوکاریان.

هیوادارین مامۆستایان، فێرکاران و خوێندکارانی ئایینی، بە دڵگەرمی خەڵکی بە ئەمەک و دینداری وڵاتەکەمان، دەست بدەن بە دەستی یەکەوە و بۆشایی نەبوونی مامۆستا سەیید عومەر و ماموستایانی کوچکردووی وڵاتەکەمان پڕ کەنەوە.

اللهم اکرم نزله و اسکنه الفردوس مع النبیین و الصدیقین و الشهداء و الصالحین.

دەستیاری ناوەندی و پارێزگایی مامۆستایان و خوێندکارانی ئایینی جەماعەتی دەعوەت و ئێسڵاح.

ڕەسوول ئەبولموحەممەدی       ڕەئووف ئێسڵاح جوو ٩٨/٣/٢٧

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)
کاری منداڵان و منداڵانی کار کۆمه‌ڵایه‌تی (1398/03/31)