‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە...

‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە...

یاد و پەندێك:

١- نەفسەکەم ! لەو چێژانەی کە بەدوایاندا دەگەڕێیت ، تۆ بەشی خۆتت بە زیادەوە وەرگرتووە لە چاو ئەوەی کە لەسەدا نەوەدی خەڵکی وەریان گرت. کەواتە ھیچ بەشێکی تۆیان تێدا نەماوە .

٢- لە کاتێکدا "چێژەکان" ھەموویان کاتین و لەناو چوون کەچی تۆ دەتەوێت کە ھەر بمێننەوە و لەناو نەچن، لەبەر ئەوەشە کە لە ئەنجامی پێکەنینێكدا کە یەك خولەکی خایاندبێت، دە سەعاتی ڕەبەق فرمێسك دەڕێژیت !

٣- ئەو ستەم و بەڵاو گرفتانەی ھاتنە ڕێت و بەسەرتا دابارین، دادگەریی قەدەری خوایان تێدایە ، ئەوان لەسەر تاوانێك ستەمت لێ دەکەن کە ئەنجامت نەداوە، بەڵام قەدەری خوا لەسەر "ھەڵە و گوناھە نادیارەکانت" بەدەستی بەڵاو موسیبەتەکان تەمێت دەکات و ، لەم ڕێیەوە ئەو گرفتەت بۆ دەکات بە کەفارەتی گوناھەکانت .

٤- ئەی نەفسە بێ ئارامەکەم ! 

بەھۆی سەدان تاقیکردنەوەی ژیانی خۆت دڵنیابووت لەوەی کە : ھەموو بەڵاو گرفتە ڕواڵەتیەکان و ئەنجامەکانیان، لەپاشاندا سەریان لە چەندین بەروبومی تابڵێی بەتام و لەزەتی چاودێری خواوەندەوە دەردەچێت... 

چونکە ئایەتی پیرۆزی : ( وعسى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئاً وَهُو خَيْرٌ لَكُمْ) وانەی ڕاستیەك دەڵێتەوە کە لەو پەڕی بێ گومانی و دڵنیایی دایە .

کەواتە با ھەمیشە ئەم وانەیەی قورئانی پیرۆزت لە یاد بێت .

ئەوەش بزانە کە ئەو یاسا خواییەی گەردوون بەڕێوە دەبات - کە یاسایەکی فراوان و مەزنی قەدەری خواوەندە - ھەرگیز لەبەر خاتری تۆ ناگۆڕێت !

٥- دەستوری ( مَن آمَنَ بِاالْقَدَرِ أَمِنَ مِنْ الْكَدَرِ ) بکە بە ڕابەری خۆت و وەك منداڵی نەفام بە دوای تام و چێژی کاتیدا ھەڵپە مەکە و  ھەمیشە بیر بکەرەوە لەوەی کە چێژە لە ناوچووەکان چەندین خەم و بەژارە و ئازاری مەعنەویت بۆ بەجێ دەھێڵن، بەڵام ئازار و دەردەسەریەکان چەندین تام و چێژی مەعنەوی و پاداشتی دواڕۆژت بۆ ھەڵدەگرن .

جا ئەگەر تۆ کەسێکی وریا بیت و گێل نەبیت، ئەوا ھەتا دەتوانیت تەنھا لەبەر "شوکرانەبژێریی خواوەند" تام و چێژە کاتیەکانت بووێت، چونکە تەنھا لەبەر شوکرانەبژێریی خوای گەورەیە کە چێژ و تامە کاتیەکانی دنیا بە مرۆڤ بەخشراون .

 

 

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)