کرانەوەی دووبارەی مزگەوتی سوننەمەزهەبی ریسالەتی تاران و بەرپابوونی نوێژی جەژنی ڕەمەزان لەو مزگەوتە

کرانەوەی دووبارەی مزگەوتی سوننەمەزهەبی ریسالەتی تاران و بەرپابوونی نوێژی جەژنی ڕەمەزان لەو مزگەوتە

بە کرانەوەی دووبارەی مزگەوتی سوننەمەزهەبی ریسالەتی تاران، نوێژی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، بە ئیمامەتی مامۆستا عەبدوڕەحمان نەزەری و بە ئامادەبوونی ئەژمارێکی بەرچاو لە نوێژخوێنانی دانیشتووی تاران بەڕێوە چوو.

بە پێی هەواڵی ئیسلاح وێب، ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٥ی جۆزەردان، نوێژی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان بە ئیمامەتی مامۆستا عەبدوڕەحمان نەزەری و بە ئامادەبوونی دوکتور عەبدوڕەحمان پیرانی، ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح و ئەژمارێک کە زیاتر لە ٤٠٠ کەس دەبوون، بەڕێوە چوو. مامۆستا نەزەری لە وتارەکەیدا جەختی لەسەر پاراستنی برایەتی و یەکگرتووی و یەکڕیزی نێوان مسوڵمانان کرد و بە گرینگی زانی.

شایانی باسە نزیکەی ١٠ مانگ بوو، نوێژە جومعەکان و نوێژەکانی جەژن لە مزگەوتی سوننەمەزهەبی ریسالەتی تاران، بەرپا نەدەکرا و تووشی بەربەست هاتبوو، بەڵام بە یارمەتی خودا و بەدواداچوونی بەردەوامی لێژنە بەڕێوەبەری ئەو مزگەوتە، هەمیسان بە ڕووی نوێژخوێناندا کراوە و نوێژی لێ خوێندرا.

لە پەیامێکدا کە بە بۆنەی کرانەوەی مزگەوتی سوننەمەزهەبی ریسالەتی تاران، لە لایەن لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی ئەو مزگەوتە بڵاو کراوەتەوە، سپاسی دامودەزگاکانی سیاسی و ئاسایش کراوە کە لە دەستبەکاربوونەوەی دووبارەی مزگەوت ڕۆڵیان هەبووە تاکوو جارێکی تر هەلی بەجێهێنانی ڕێوڕەسمە ئایینییەکان بۆ ئەو چینە لە هاووڵاتیان فەراهەم بێت، هەروەها سپاس و پێزانینی سەرجەم ئەو نوێژخوێنانە کراوە کە بە گشتی تا دەستبەکاربوونەوەی دووبارەی ئەو مزگەوتە سەبر و خۆڕاگریان نواندووە و بە هێمنی چاوەڕێی کرانەوەی دووبارەی مزگەوت بوون.

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕه‌وشتبه‌رزێكی زانا روابط عمومی، ئه‌هلی سوننه‌تی ئیران (1399/03/05)
شه‌وبێداری رمضان، ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1399/03/01)
غرووبت بۆ من سروورە ئەی ماهی نوور رمضان، ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1399/02/31)
دەنگی پێی میحڕابی دڵ رمضان، بیرو ڕا (1399/02/30)