پەیامی پیرۆزبایی پێوەندەگشتییەکانی جەماعەت بە بۆنەی سەرکەوتنی قورئانخوێنی کورد لە پێشبڕکێی نێونەتەوەیی خوێندنەوەی قورئان لە ئەبووزەبی

پەیامی پیرۆزبایی پێوەندەگشتییەکانی جەماعەت بە بۆنەی سەرکەوتنی قورئانخوێنی کورد لە پێشبڕکێی نێونەتەوەیی خوێندنەوەی قورئان لە ئەبووزەبی

بە بۆنەی سەرکەوتنی قورئانخوێنی کورد مامۆستا «ئەمین ئەسەدی» لە پێشبڕکێی نێونەتەوەیی خوێندنەوەی قورئان لە ئەبووزەبی، لە لایەن ناوەندی پێوەندە گشتییەکانی جەماعەت پەیامێکی پێرۆزبایی بڵاوکرایەوە. 

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

قورئانخوێنی بەڕێز و هەڵکەوتوو، جەنابی مامۆستا «ئەمین ئەسەدی»؛

سڵاو و ڕەحمەتی خوداتان لێ بێت...

شارەزایی و لێهاتوویی بەڕێزتان لە خوێندنەوەی فرە جوان و دڵڕفێنی قورئانی پیرۆز کە بێگومان سەرچاوەی دەستوور و پێوەری ژیانی مسوڵمانانە، دیاری و خەڵاتێکی گەلێک پڕبایەخە و شیاوی ڕێزلێنان و مایەی فەخر و شانازییە.

سپاسی خوداوەندی مەزن بەجێ دێنین کە توانیوتانە لە پێشبڕكێی نێونەتەوەیی خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز کە لەم ساڵدا بە بەشداری ٤٥٠ کەس لە ٦١ وڵاتی جیهان لە ئیماڕات بەڕێوە چوو، پلەی یەکەم بەدەست بێنن. سەرکەوتنی ئێوە بۆ کۆمەڵگا و خەڵکی ئێران و بەتایبەت بۆ گەلی کوردستام جێگای شانازی و مایەی سەرفەرازی و دڵخۆشییە. 

وێڕای سپاس و پێزانین و دەربرێنی خۆشحاڵیمان بۆ درەوشانەوەتان لە کۆڕ و بەستێنە نێونەتەوەییەکانی خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز، لە بارەگای پەروەردگاری تاق و توانا دەپاڕێینەوە بۆ سەرکەوتن و پیرۆزی فرەتر یاریدەدر و پشتیوانتان بێت.

پێوەند گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح

٩ی جۆزەردانی ١٣٨٩ی هەتاوی 

.:: نوێ‌ترین ::.

خاتوونی زانای ئیسلام مێژووی (1398/03/16)
دیاریی ڕەمەزان- شه‌وانى قه‌در رمضان، ڕه‌مه‌زان (1398/03/16)