لێدوانی ناوەندی پێوەندە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح سەبارەت بە بێڕێزیکردن بە خولەفای ڕاشد و خاتوو عائیشە؛ هاوسەری بەڕێزی پێغەمبەر و دایکی ئیمانداران

لێدوانی ناوەندی پێوەندە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح سەبارەت بە بێڕێزیکردن بە خولەفای ڕاشد و خاتوو عائیشە؛ هاوسەری بەڕێزی پێغەمبەر و دایکی ئیمانداران

پاش ئەو بێڕێزییەی کە لە لایان کەسێکی مەداح بە خولەفای ڕاشد و خاتوو عائیشە؛ هاوسەری بەڕێزی پێغەمبەر کرا و لە کەناڵی ٥ی ناوەندی دەنگوڕەنگی ئێرانەوە بڵاو بۆوە، پێوەندە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح ئەم کارەی ئیدانە کرد و بە کردەوەیەکی نائەخلاقی و تێکدەرانەی وەسف کرد.

دەقی لێدوانەکە بەم چەشنەیە:

سەرەڕای ئەوەیکە پێویستە ڕێز بۆ سەحابە دابندرێ و پێگەی بەرزی دایکی ئیماندارن بەرز ڕابگیرێ، ئەویش لە دۆخێکدا کە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوین بە بەردەوامی لە دەست کێشە ئایینی و ململانێ تایفییەکانەوە دەناڵێ، بە داخێکی گرانەوە، لە تریبۆنی ناوەندی دەنگوڕەنگی وڵات و لە زمانی مەداحێکەوە ئاگاداری بێڕێزی بە خولەفای ڕاشد و  دایکی بەڕێزی موسڵمانان، خاتوو عائیشە بووین.

کردەویەک کە لەگەڵ بنەماکانی یەکگرتوویی نەتەوەیی و یاسای بنەڕەتی و ڕوانگەکانی رێبەڕی بەڕێزی کۆماری ئیسلامی داژیەتی هەیە کە فەرموویان: "بێڕێزی بە هێما پیرۆزەکانی خوشک و برا سونەمەزهەبەکان، بۆ وێنە ئیهانەکردنی هاوسەری پێغەمبەری ئیسلام حەرامە"، بەڕێزیان هەروەها ئیهانەکردنی هێما پیرۆزەکانی سونەمەزهەبی بە هێڵی سوور وەسف کردووە کە فەتوای پێشەنگانی دیکەی شیعەمەزهەب وەک ئایەتوڵڵا سیستانییە. 

بێ شک ڕێزدانان بۆ بیر و بڕوا و هێما پیرۆزەکانی کەسانی تر، بەتایبەت شوێنکەوتووانی ئەو مەزهەب و ئایینزایانەی کە بە ڕوونی لە یاسای بنەڕەتیدا باسیان لێ کراوە، بەردی بناغەی یەکگرتوویی و یەکترقبووڵکردنن و بۆ ژیانێکی حەواوە و تەباوڕەبا لە کۆمەڵگایەکی مەدەنی و خاوەن شارستانێتیدا گەلێک پێویست و حاشاهەڵنەگرن، دەسا  لادان لەم بنەمایانە، ژێرپێخستنی بەرژەوەندییە گشتییەکانی وڵات و هۆکاری هاڵۆزی و هەڵا و بشێوی لە ناوچە و لە ناو چینی مسوڵماناندایە.   

ناوەندی پێوەندە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح وێڕای ئەوەیکە هاودڵی خۆی لەگەڵ هاووڵاتیانی سونەمەزهەب ڕادەگەیێنێ، ئەوپەڕێ ناڕەزایەتی و گلەیی خۆی سەبارەت بەو بێحورمەتی و ئیهانەکردنانە دەردەبڕێ کە لێکدابڕان و ئاژاوە دەنێنەوە،هەروەها لەبەر دۆخی تایبەتی وڵات و ناوچە، داوا لە هاووڵاتیانی سونەمەزهەب دەکات بەردەوام سەبر و هێمنی خۆیان بپارێزن و لە دامودەزگا پێوەندیدارەکان، بەتایبەت هێزی باڵای دادەوری و ئەنجومەنی نوێنەران دەخوازێ، بۆ بەرگری لە دووپاتبوونەوەی ئەم چەشنە کردەوانە، هەنگاوێکی جیدی و پتەو بنێن و جەخت دەکاتەوە تەنیا ڕێگەی دەربازبوون و بەرگریکردن لەم دیاردانە چاکسازی و پێداچوونەو بۆ هەموو بەشکانی سیستەمی پەروەردە و ڕاهێنان و ڕێکخراوە فەرهەنگییەکانە، چ لە ئاستی سەرتاییدا و چ لە ئاستی باڵادا، تاکوو  کۆمەڵگا بەتەواوی لە جەغزی وشکەڕۆیی و لاگری مەزهەبی بێتە دەرێ و لە ئەزموونی پێکەوەژیانێکی حەواوە و تەژی لە سازان ئاشتی بەهرەمەند بێت. 

 پێوەندە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح

٤ی جۆزەردانی ١٣٩٨ی هەتاوی

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)