پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی پیوەندە گشتییەکانی جەماعەت به بۆنەی هاتنی ساڵی تازە

پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی پیوەندە گشتییەکانی جەماعەت به بۆنەی هاتنی ساڵی تازە

ژیان ڕسکانی ئەو گەوهەرە جوان و بەنرخەی هەوارگەی ناخە...

بەهار سڵاوی سەوزی خوایە؛

کاتی هاتنی بەهار و تافی خەمڵانی کەژ و کێو و سروشت و ژینگە کە هانمان دەدات جارێکی تر هزر و ئەندێشە و ڕوانگەمان نوێ کەینەوە و ژیلەمۆی ئاگری سەرهەڵدان و تازەگەری وەگەشێنین، پیرۆز و مەبارەک بێت.

بەهار ڕەمزی نوێبوونەوە و داهێنانە، بەهار نیشانەی زیندووبوونەوە و هێمای پشکووتن و ژیانی هەرمانە،  بەهار وەرزی جوانییە و زایەڵەی سەوزی دڵانە. دەستپێکی ساڵی نوێ کە هاوکاتە لەگەڵ نوێبوونەوەی بەرگی جیهان و نواندنی جوانییەکانی سروشت، ڕووداویکی یەگجار پیرۆز و هەلێکی گەلێک بەنرخ و گرانە.

بە هیوای ژیانێکی پڕ لە تازەیی و دلێکی تەژی لە ئۆقرە و حەسانەوە لە هەموو کات و ساتێکدا...

ساڵی نوێتان پیرۆز بێت

 

ناوەندی پێوەندە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)
کاری منداڵان و منداڵانی کار کۆمه‌ڵایه‌تی (1398/03/31)