بۆ ئەو نوێژخوێنانەی شەڵاڵی خوێن بوون

بۆ ئەو نوێژخوێنانەی شەڵاڵی خوێن بوون

٥٠شەهید و ٢٠ بریندار، لە مسوڵمانانی نوێژکەری نیۆزیلەندی. ڕەشەکوژەکان چەکەکانیان بە نوسینی نێوهایەک رازاندبۆوە. نێوی ئەو کەسانەی لە رابوردوو هێرشیان کردبۆ سەر خاکی موسلمانان و کوشتیاریان کردبوو. ئەو ڕەشەکوژە دلڕەقانە، نەیانزانیوە بەم کارەیان ڕابوردوی پرشنگداری مسوڵمانان زیندو دەکەنەوە.

بە درێژایی ١٤٠٠ سال مێژوی ئیسلام، بە دەگمەن شارێکی ئیمپراتۆوری بە هێزی ئیسلامی هەبووە کە گەرەکێکی مەسیحی یان جوولەکەی تێدا نەبووبێت. ئەوان لەو گەڕەکەکانە بە پێی داب و نەریتی خۆیان ژیانیان بەرێوە دەبرد. کلیسا و کەنیسە و قەبرستانی تایبەتیان هەبوو. لە خواردن و خواردنەوە و عیبادەتی تایبەتی خۆیان ئازاد بوون. تەنانەت بۆ تەعمیرات و نۆژەنکردنەوەی پەرستشگاکانیان لە بەیتولماڵ پارەی تایبەتتیان بۆ دابین دەکرا. بەڵام هەتا سەت سال لەمەوبەر، هیچ شارێکی ئورووپی-مەسیحی نادۆزرێتەوە کە یەک ماڵە موسولمان ئیزنی دانیشتنی لەو شوێنە هەبێت. تەنانەت کاتی داگیرکردنی ئەندەلۆس لە لایەن خاچپەرەستەکان، تەواوی موسولمانەکانیان کوشت یان واداریان کردن دەست لە ئیسلام هەڵگرن. تەواوی مزگەوتەکانیان کاول کرد.

پێکەوە یان باوەر و ئیمانی ئێمەیە. جینایەت و چەپەلی چەن ڕەشەکوژ، بە هەر نێوێک، داعیش یا ئینجیلی یان ئاخروزەمانی تەوراتی، ئێمە لە باوەر و ئاشتیخوازیمان سست ناکا. ئێمە باوەرمان بە گەورەیی مرۆڤ و تەواوی ئافرەندەکانی خوا هەیە. ئێمە خاوەن ئەزموونی مەغوول و تاتار و خاچپەرەستان و ئیستعمارگەرەکانین. بەوانە ناشلەژێین. لەگەل ئامادە بوون بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرش و دەسترێژی و تێرۆر و پیلانێک، باوەشمان بۆ ئاشتی و پێکەوە ژیان ئاوالەیە. هەروەک چون لە ١٤٠٠سالی رابوردووشدا ئاواڵە بوو.

مسوڵمانان ناوی پرشنگداری کەسایەتێکانیان، لەجیاتی سەر چەک و خەشاب، لە ناو کتێبەکان و لە دڵیاندا و لە نێونانی منالەکانیان بەرز و هەرمان رادەگرن.

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)
کاری منداڵان و منداڵانی کار کۆمه‌ڵایه‌تی (1398/03/31)