دیدار و چاوپێکەوتنی لێژنەیەکی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لەگەڵ جێگری سەرۆککۆمار بۆ کاروباری ژنان و بنەماڵە

دیدار و چاوپێکەوتنی لێژنەیەکی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لەگەڵ جێگری سەرۆککۆمار بۆ کاروباری ژنان و بنەماڵە

لێژنەیەک لە جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕەشەممە، لەگەڵ جێگری سەرۆککۆمار بۆ کاروباری ژنان و بنەماڵە، بە مەبەستی لێدوان سەبارەت بە ئاستەنگ و گرفتەکانی ژنانی سوننەمەزهەب و ڕێکارەکانی، دیدار و گفتوگۆیان کرد.

بەپێی هەواڵی ئیسلاح وێب لەو دیدارەدا جەمال ئیسماعیلی، بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەت، ڕایگەیاند: ئێستاکە کۆمەڵگا تووشی کێشەگەلێکی جۆراوجۆری گشتگیرە که زۆربەی هاووڵاتیان لەگەڵی ڕووبەڕوو بوونەتەوە. لەم ناوەشدا چینی سوننەمەزهەب پرسگەلی تایبەت بە خۆی هەیە کە پێویستە دامودەزگا سیاسی و لایەنە پێوەندیدارەکان بەو گریمانەیە کە هاووڵاتیانی سوننەمەزهەب بە وێنەی سەرجەم هاووڵاتیانی شیعەمەزهەب ماف و بەرپرسیارەتی یەکسانیان هەیە، ئاوڕێکی گونجاتر و و گرینگییەکی زیاتری پێ بدات.  

ئیسماعیلی هەروەها گوتی: لەم دوو دەوڵەتەی دواییدا، دەرچوونی بەیاننامەی گەل و مەزهەبەکان و دیاریکردنی کەسێک بە ناوی یاریدەدەری تایبەتی سەرۆککۆمار بۆ کاروباری گەلان و کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان، دوو هەنگاوی سەمبولیکی ئەرێنی لە پێناو زیاترکردنی هیواکانی سوننەمەزهەب بوو،  بەڵام بەداخەوە بە کردەیی کار نەکراوە و لەم خولەدا سەرەڕای گرینگیی تایبەتی ئەمانە، لە ئاستێکی پێویستدا هەنگاو نەنراوە و کۆمەڵگای سوننەمەزهەب چاوەڕوانێکی زیاتری لە دەوڵەتی بەڕێز ڕوحانی هەبووە و هەیەتی.  لە درێژەشدا گوتی: "بەشداری و کاربەدەستگرتنی چینی سوننەمەزهەب کە سەتا ٢٥ی دانیشتووانی وڵاتەکەمان پێک دەهێنن، لە ناوەندە گرینگەکانی بڕیاڕدان و بەڕێوەبەرایەتی، بۆتە مایەی هەوڵ و هیوا و دڵگەرمی زیاتری ئەم چینە و هۆکارە بۆ یەکگرتنی زیاتر و دەکرێت پۆتانسیەڵ و توانای ئەم بەشە لە خەڵک بۆ گەشە و ئاوەدانی هەمەلایانە بخرێتە گەڕ و سوودمەند بێت.    

لەو دیدارەدا خاتوو مەعسوومە ئیبتیکار، جێگری سەرۆککۆمار بۆ کاروباری ژنان و بنەماڵە، ئاماژەی بە هەندێک هەوڵ و چالاکی لە بوارگەلێک وەک پلانی خۆڕاگری کۆمەڵایەتی، گفتوگۆی نەتەوەیی بنەماڵە بە ناوەڕۆکی پتەوکردنی پێوەندییەکانی ئەندامانی بنەماڵە و گفتوگۆی نەوەکان کرد و گوتی: چینی سوننەمەزهەب وەک فاکتۆرێکی کارتێکەر لە سەرکەوتنی شۆرشی گەلان ئێران و دەوام و مانەوەی دێنە ئەژمار و ئەمەش مایەی فەرخر و شانازیمانە.

لەو کۆبوونەوەیەدا خاتوو "حومەیڕا حەمیدی" بریکاری ئافرەتانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح و ئەژمارێکی تر لە ئەندامانی جەماعەت  بەشداریان کرد.

دیدار و چاوپێکەوتنی لێژنەیەکی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لەگەڵ جێگری سەرۆککۆمار بۆ کاروباری ژنان و بنەماڵە
دیدار و چاوپێکەوتنی لێژنەیەکی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لەگەڵ جێگری سەرۆککۆمار بۆ کاروباری ژنان و بنەماڵە

.:: نوێ‌ترین ::.