ئەژمارێک چالاکوان و ڕێکخراوەی مەدەنی بواری ژینگەی کوردستان و زاگرۆس براوەی"خەڵاتی دوکتور ئیبتیکار" بوون

نووسینگەی چواردەیەمین خولی پێشکەشکردنی "خەڵاتی دوکتور تەقی ئیبتیکار"، ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕەشەممەی ئەمساڵ، لە ساڵۆنی نەرگیزی ئەقدەسیە، بەپێی دەستووری ساڵانەی خۆی ئەژمارێک لە چالاکوانان و توێژەران و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی بواری ژینگەی خەڵات کرد و بەم شێوەیە کۆتایی بە کۆڕبەندەی ئەمساڵی هێنا. لەم خولەدا ئەژمارێک لە چالاکوانان و توێژەران و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی بواری ژینگە لە ناوچەکانی؛ سەردەشت، پارێزگای کرماشان و هەورامانات، هەمەدان، خوڕەماوا و هتد، لە پێناو هەوڵ و تێکۆشانە نوێ و پێشڕەوەکانیان بە مەبەستی پاراستنی ژینگە، خەڵاتی ساڵانەی "ناوەندی ئاشتی و ژینگەیان" بەدەست هێنا کە بریتی بوون لە:

-ئەنجومەنی" باڵوێزانی سروشت(سفیران طبیعت) لە سەردەشت، بە سکرتێری ڕەئووف ئازەری، بە هۆی داهێنانگەلێک وەک "تابووتی شەڕ"، "تابووتی تەقەمەنی و کەرەستەکانی تەقینەوە"، چواشەمەی سەوز، زەنگی میهرەبانی، هەڵمەتی جیهانی چاندی بەڕوو

-ئەنجومەنی "گەڵای هەورامان" بە پێشەنگی "مەحفووز ئەدوایی"، بە هۆی چاندنی ٥هەزار نەمامی ئەرغەوان بە یادی ٥هەزار شەیدی هەڵەبجە

-پێگەی هەواڵنێری "زیست بووم"، بە بەڕێوەبەرایەتی "دوکتور ئیحسان موحەممەدی"، بە هۆی بەدواداچوون و ئامادەکردنی هەواڵی باش و گونجاو لە بواری ژینگە

شایانی باسە ئەژمارێک ڕێکخراوەی تری سەر بە پارێزگاکانی تاران، هەمەدان، خوڕەماوا و ... خەڵات کران و ڕێزیان لێ گیرا.  

ئەژمارێک چالاکوان و ڕێکخراوەی مەدەنی بواری ژینگەی کوردستان و زاگرۆس براوەی"خەڵاتی دوکتور ئیبتیکار" بوون
ئەژمارێک چالاکوان و ڕێکخراوەی مەدەنی بواری ژینگەی کوردستان و زاگرۆس براوەی"خەڵاتی دوکتور ئیبتیکار" بوون
ئەژمارێک چالاکوان و ڕێکخراوەی مەدەنی بواری ژینگەی کوردستان و زاگرۆس براوەی"خەڵاتی دوکتور ئیبتیکار" بوون
ئەژمارێک چالاکوان و ڕێکخراوەی مەدەنی بواری ژینگەی کوردستان و زاگرۆس براوەی"خەڵاتی دوکتور ئیبتیکار" بوون
ئەژمارێک چالاکوان و ڕێکخراوەی مەدەنی بواری ژینگەی کوردستان و زاگرۆس براوەی"خەڵاتی دوکتور ئیبتیکار" بوون
ئەژمارێک چالاکوان و ڕێکخراوەی مەدەنی بواری ژینگەی کوردستان و زاگرۆس براوەی"خەڵاتی دوکتور ئیبتیکار" بوون
ده‌نگێ نه‌دراوه