لێکۆڵینەوە نوێیەکان دەیسەلمێنن؛ گشت مرۆڤەکان تەنها لە ڕێگای دوو کەسەوە هاتوونەتە دنیا

لێکۆڵینەوە نوێیەکان دەیسەلمێنن؛ گشت مرۆڤەکان تەنها لە ڕێگای دوو کەسەوە هاتوونەتە دنیا

زانایان دەڵێن: گشت مرۆڤە هاوچەرخەکان تەنها لە یەک جووت مرۆڤ هاتوونە دونیاوە کە لە نێوان ١٠٠ تا ٢٠٠ هەزار ساڵ پێش ئێستا ژیاون. زانایان بە ڕووماڵکردنى (بارکۆدى) بۆماوەیى پێنج ملیۆن ئاژەڵ کە لە ١٠٠ هەزار جۆرى جیاواز پێک هاتبوون و مرۆڤیشى تێدا بوو، گەیشتنە ئەو دەرەنجامە کە ئێمە لە یەک جووت مرۆڤى پێگەیشتوو سەرمان هەڵداوە، دواى ئەوەى ڕووداوێکى کارەسات زۆربەى هەرەزۆرى رەچەڵکى مرۆڤى لەناو بردووە.

ئەم بارکۆدانە، یان پارچە وردانەى DNA، کە لە دەرەوەى ناوکى خانە زیندووەکان هەن، ئاماژە بەوە دەکەن کە نەک تەنها مرۆڤ لە یەک جووت بوونەوەر هاتوون، بەڵکوو نۆ لە دەی جۆرەکانى ئاژەڵانیش بە هەمان شێوەن.

ستۆکل(Stoeckle)و تێلەر ( Thaler) ئەو دوو زانایە بوون کە تۆژەرى سەرەکى بوون لەم لێکۆڵینەوەیە، گەیشتنە ئەو دەرەنجامەى کە لە سەدا نەوەدی گشت ئاژەڵەکان کە ئێستا زیندوون لە دایک و باوکێکەوە هاتوون کە تا ڕادەیەک لە هەمان کاتدا دەستیان بە زاوزێ کردووە، کەمتر لە ٢٥٠ هەزار ساڵ پێش ئێستا، ئەوەش گومان دەخاتە سەر شێوازەکانى پەرەسەندنى مرۆڤ.

تێلەر دان بەوە دا دەنێ کە: "ئەم دەرەنجامە زۆر سەرسوڕهێنەرە و بە هەموو توانایەکم هەوڵم دا دژى بجەنگێم". ئەم ڕاپۆرتە تازەیە بەشێکى وەرگیراوە لەو ئەنجامە نائاساییانەى کە زانکۆى ڕۆکفێلەر و زانکۆى بازل پێى گەیشتوون سەبارەت بە پەرەسەندنى مرۆڤ. ئەم تۆژینەوەیە بە سەرکردایەتى تۆژەرى هاوبەش مارک ستۆکل و دێیڤید تێلەر لە زانکۆى بازل لە سویسرا. ئەم دوو تۆژەرە گەڕان لە ناو (زانیارییەکى زۆر) کە داتابەیسێکى بۆماوەیى کە لەسەر ئاستى جیهان بەخێرایى گەشە دەکات وپ ێداچوونەوەیان کرد بە تۆژینەوەیەکى زۆر سەبارەت بە بیردۆزى پەرەسەندن، کە هی داروین یەکێکیانە.

دکتۆر ستۆکل دەڵێت: لەو کاتەدا کە مرۆڤەکان جەختێکى زۆر لەسەر جیاوازى تاک و گروپەکان دەکەن، وێدەچێ پێویست بێت کاتێکى زیاتر بەسەر ببەین لە وردبوونەوە لەو ڕێگایانەى کە ئێمەى مرۆڤ و گشت جیهانى ئاژەڵ، لە یەک دەچن.

ئەم دەرەنجامانە بەشێکى گرنگى ئەو مەتەڵەیان ڕوون کردەوە، کە بۆچى؟ بۆ ئەوەى ژیانى مرۆڤ سەرلە نوێ دەست پێ بکاتەوە پێویستمان بە تا ڕادەیەک کاتێکى کورت بوو، بە تایبەتى لەو کاتەوە، کە دوا لەناوچوون، لەناوچوونى دایناسورەکان بوو ٦٥ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا. 

ئەمەش ئەگەرى بوونى پرۆسەیەکى ناوەکى پەرەسەندنى مرۆڤ دێنێتە ئاراوە کە ئێمە تێک دەچین و دەمرین و پێویست دەکات لە سفرەوە دەست پێ بکەین. ئەوەى مایەى سەرسووڕمانە ئەوەیە کە ئێمە نەک تەنها هاوشێوەى مرۆڤەکانى ترین، بەڵکوو هاوشێوەى جۆرەکانى تریشین. جێسى ئۆسۆبێل، بەڕێوەبەرى بەرنامەى ژینگەى مرۆڤ لە زانکۆى ڕۆکێفێلەر دەڵێت : "ئەگەر کەسێک لە هەسارەى مەریخ دابەزێتە سەر زەوى وکۆمەڵێک کۆتر ببینێت و کۆمەڵێک مرۆڤ، یەکێکیان لەوى تریان جیاوازتر نابینێت بە پێى پێوەرە سەرەکییەکانى مایتۆکۆندریا لە DNA.  لە درێژەى قسەکانیدا، دکتۆر ستۆکل دەڵێت: "کەلتور، ئەزموونى ژیان و شتى تر، وا دەکات کە خەڵک زۆر لە یەکتر جیاواز بن، لە ڕووى بنەماى بایۆلۆجییەوە ئێمە وەک باڵندەین".

مایتۆکۆندریاى DNA، کە لەم تۆژینەوەیە پشکنینى بۆ کرا ئەوە بوو، کە کام لە دایکەکان لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکى تر گوازراوەتەوە، کە ئەمەش نەبوونى تایبەتمەندى مرۆڤ پیشان دەدات. دکتۆر ستۆکل دەڵێت: "لەوانەیە بیرمان لەوە کردبێتەوە کە بە هۆى زۆرى ژمارەى دانیشتوان و دابەشبوونى فرەوانى جوگرافی، مرۆڤەکان زیاتر جیاوازى بۆماوەییان هەبێت بە بەراورد بە جۆرەکانى ترى ئاژەڵان. بە لایەنى کەمەوە، سەبارەت بە مایتۆکۆندریاى DNA، وا دیارە کە مرۆڤەکان لە ڕووى جیاوازى بۆماوەیی لە نێوان نزم تا مامناوەندن.

هەندێ لایەنى ئایینى بە هەڵە لەم تۆژینەوەیە تێگەیشتبوون، پێیان وا بوو ماناى ئەوەیە، کە ئێمە هاتووینەتە بوون بە شێوەى تەقینەوەیەکى مەزن لە ڕووى زاوزێییەوە نزیکەى ١٠٠ هەزار ساڵ پێش ئێستا، بەڵام لە ڕاستیدا ئەنجامەکان ئاماژە بەمە ناکەن. ئەنجامەکانى تۆژینەوەى ستۆکل و تێلەر ئاماژە بەوە دەکەنکە جۆرى ئێمە پێویست بوو خۆى تازە بکاتەوە، زیاتر لەوەى کە پێشتر بیرمان لێى کردبۆوە، ئەوەش بە هەماهەنگى لەگەڵ گشت ئاژەڵەکانى تر.

لێکۆڵینەوە نوێیەکان دەیسەلمێنن؛ گشت مرۆڤەکان تەنها لە ڕێگای دوو کەسەوە هاتوونەتە دنیا
ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)
کاری منداڵان و منداڵانی کار کۆمه‌ڵایه‌تی (1398/03/31)