قەڵافەتی قەڵەم

قەڵافەتی قەڵەم

پێنووس هەیە لە پێناوی ئازادیا هەنگاو دەنێ و دەچەسپێنێ

پێنووسیش هەس پینە‌چیە و ناحەزەکان دەخەمڵێنێ

هەیشە نغرۆ لە تاڵیە و شیرینیەکان دەتارێنێ

 پێنووسگەلێک سەرکردەن و بە مەبەست

هەیشن ئازاد و سەربەست

زۆرینەش گزیر و بێهۆش و مەست

هەندێ پێنووس دەتۆرێنن

هێندێکیش هەن دەترسێنن

هەیشە مل بادەدا و لە هیچ ئاقاران نامێنن

 پێنووسمان هەس سەرسووڕهێنەر

هەیە گیان گەشێن و ڕزگارکەر

یەکی‌تریش بێ خێر و فەڕ

خامە هەیە ڕوون و دیار

هەیە بە هێز و دەسەڵاتدار

هەیشە پاک و دوور لە ژەنگار

قەڵەم هەیە ئاڵوگۆڕ خواز

هەیە تێوەگلاو و لاواز

هەیە خێرۆمەند و دڵنەواز

هەیشە سەرکوتکەری دەنگ و ئاواز

پێنووسگەلێک لە ئاسمانیان نوور دەبارێ

هەیشە لە داوێنیان خراپکاری بە ڕەهێڵە دێتە خوارێ

هەمووان لە کانیاوی یەک جەوهەر و مەرەکەب تێراو دەبن

بەڵام دواتر لە تام و بۆن بڵاو دەبن

................

 بانە ـ ٨ / ۱۲ / ۱۳۹۷

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)
کاری منداڵان و منداڵانی کار کۆمه‌ڵایه‌تی (1398/03/31)