مامۆستا "موحەممەد سەباتی" یەکێک لە زانایانی ئایینی مەهاباد کۆچی دوایی کرد

مامۆستا "موحەممەد سەباتی" یەکێک لە زانایانی ئایینی مەهاباد کۆچی دوایی کرد

مامۆستا موحەممەد سابەتی یەکێک لە مامۆستایانی خواناس و تێکۆشەری ناوچەی موکریان و پێشنوێژ و وانەبێژی مزگەوتی[رسول الله]ـی شاری مەهاباد، لە تەمەنی ٦٧ سالیدا ماڵاوایی لە دونیای فانی کرد. 

مامۆستا سەباتی پاش تەمەنێک مامۆستایەتی و وانەبێژی زانستە ئایینییەکان و ڕێنوێنی موسڵمانانی ناوچە، لە ٢ی ڕەشەممەی ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی بە هۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانەیەکی وڕمێ لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا وڵامی بانگهێشتی پەروەردگاری دایەوە و بەرەو پەروەرەندەکەی گەڕایەوە و داخ و پەژارەی لە دڵی هەموو دۆستان و لەیەنگران و قوتابیانی نایەوە. 

ئیسلاح وێب بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەم زانا دڵسۆز و تێکۆشەرە، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کۆمەڵگای سوننە مەزهەبی کوردستان و زانایانی ئایینی و خەڵکی شاری مەهاباد و هەرەوەها بنەماڵەی هێژا و دۆستان و نزیکانی ئەو خوالێخۆشبوویە دەکات و لە خوداوەندی مەزن داواکارە پلەبەرزەکانی ئاخرەت و بەهەشتی هەتاهەتایی بکاتە قسمەتی و لە ژێر سێبەرێ ڕەحمەت و میهری خۆیدا بیحەسێنێتەوە و بە بارانی سەبر و خوڕاگری دڵی بنەماڵە و سەرجەم خزم و نزیکانی هێمن کاتەوە.

کورتەیەک لە ژیانی مامۆستا:

بەڕێز مامۆستا موحەممەد سەباتی، لەدایکبووی ساڵی ١٣٣٠ی لە گوندی سوتوی بانەیە.

 لە ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی ڕەوانەی حوجرەکانی کوردستان دەکرێت.

لە بەهاری ساڵی ١٣٥٤ هەتاویی  لە ئاوایی سارتکێی سەر بە شاری سەردەشت لە خزمەت مامۆستای شارەزا و لێهاوتو مامۆستا خدری عەبباسی سیسێری بڕوانەمەی زانستە ئایینیەکان وەردەگرێت و لە ١٥ی خەزەڵوەری ئەوساڵەدا ژیانی هاوبەشی لە گەڵ حەلیمە خاتونی کچی سەیید کەریمی زمزیرانی واتە خوشکی مامۆستا سەیید مستەفا زمزیرانی پێک دێنێت و بۆ یەکەم جار لە ئاوایی کانێ ڕەشی مەهاباد، سەنگەری میحڕاب و مامۆستایەتی دەگرێتە دەست.

مامۆستا سەرەڕای ئەوەی کە لە علومی شەرعیدا پیاوێکی بە توانا و ئەزموون بو؛ لە زانستگای تارانیش بڕوانامەی لیسانسی لە ڕەستەی ئیلاهیات دا وەرگرتووە و تا کۆتاساتەکانی تەمەنیشی لە فێربوون و خوێندن و وانەوتنەوەی دەستی هەڵنگرتووە و بە بەردەوامی هەوڵ و خەباتی گێڕاوە. یادی بەرز و ڕێگای بەردەوام بێت.

 

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)
کاری منداڵان و منداڵانی کار کۆمه‌ڵایه‌تی (1398/03/31)