حاجی مامۆستا "مەلا حوسەین نادری" یەکێک لە زانایانی ئایینی جوانڕۆ کۆچی دوایی کرد

حاجی مامۆستا "مەلا حوسەین نادری" یەکێک لە زانایانی ئایینی جوانڕۆ کۆچی دوایی کرد

خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا حوسەین نادری یەکێک لە زانایانی گەورە و خواناسی ناوچەی هەورامانات و خەڵکی قۆری قەڵای جوانڕۆ، لە تەمەنی 80 ساڵی لە زێدەکەی خۆی ماڵاوایی لە دونیای فانی کرد. 

بە پێی هەواڵی ئیسلاح وێب، ڕوژی جومعه ٢٦ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، خوالێخۆشبوو پاش نیو سەدە خزمەت بە خەڵک و ئایین و ئیسلام لە زێدی خۆی کۆچی دوایی کرد. خەڵکدۆستی، جوانی ئاکار، نەرمونیانی و خزمەت بە گەل و وڵات و ئایین، لە تایبەتمەندییە بەرچاوەکانی ئەو بەڕێزە بوون. 

تەرمی ئەو خوالێخۆشبوویە ڕۆژی هەینی بە ئامادەبوونی ئیمام جومعەی پاوە و ئەژمارێک لە زانایان و مامۆستایانی ناوچە و خەڵکی قۆری قەڵا و شار و گوندەکانی دەوروبەر ئەسپەردەی خاک کرا.

ئیسلاح وێب بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەم زانا خواناسە، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی هێژای ئەو خوالێخۆشبوویە بە تایبەت دوکتور ئەسعەد نادری- لە ئەندامانی  دێرێنی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح- و هەروەها خەڵکی بەڕێزی قۆری قەڵا و ناوچەی هەورامانت دەکات و لە خوداوەندی مەزن داواکارە پلە بەزرەکانی دوامەنزڵ و بەهەشتی هەتاهەتایی بکاتە قسمەتی ئەو کۆچکردووە و لە سایەی ڕەحمەتی بێبڕانەویدا بیحەسێنێتەوە.  

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)
کاری منداڵان و منداڵانی کار کۆمه‌ڵایه‌تی (1398/03/31)