پەیامی سەرەخۆشی لێژنەی بەڕێوبەرایەتی پارێزگای کوردستان بە بۆنەی ڕەقبوونەوەی دوو مێرمنداڵی کۆڵبەر

پەیامی سەرەخۆشی لێژنەی بەڕێوبەرایەتی پارێزگای کوردستان بە بۆنەی ڕەقبوونەوەی دوو مێرمنداڵی کۆڵبەر

لێژنەی بەڕێوبەرایەتی پارێزگای کوردستان بەبۆنەی ڕەقبوونەوەی دوو مێرمنداڵی کۆڵبەر لە مەریوان، برووسکەی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە. دەقی برووسکە و پەیامە بەمجۆرەیە:

به‌ناوی خوای دلۆڤان

 

جارێکی تر، ھه‌واڵی مه‌رگ، ته‌زی نه‌مان، دۆڕاندن له‌ کێ به‌رکێی ژیان، به‌رۆکی گه‌لی کوردی گرته‌وه‌. فه‌رھاد له‌ باوه‌شی بێستوونی ھه‌ورامانا، ئازاد له‌ به‌ر دیلی ژیان له‌ ئامێزی ته‌نیا په‌نای گه‌لی کورد، دڵیان له‌ لێدان که‌وت.

 

مه‌رگی ئازاد و فه‌رھاد ته‌نیا مه‌رگی دوو برا، دوو جگه‌رگۆشه‌، دوو نه‌ونه‌مام نییه‌، به‌ڵکوو مه‌رگی دادگه‌ری و مه‌رگی مرۆڤ و ڕیسوایی ھه‌موو ڕاسا و یاسایه‌که‌ که‌ دوو مێرمنداڵ ناچار ئه‌کا له‌ جێی وانه‌ و کایه‌، په‌نا بباته‌ به‌ر گوریس و کۆڵ و ھه‌وراز.

 

گه‌لی کورد، مه‌رگه‌ساتی زۆری دیوه‌ و ھه‌موو جۆره‌ مه‌رگێکی تاقی کردۆته‌وه‌ یا پێیان تاقی کردۆته‌وه‌. جا ئه‌م کاره‌ساته‌ دڵ ته‌زێنه‌ بوو به‌ھۆی ماته‌م‌کردنی گه‌لی کورده‌ و ھه‌موو مرۆڤێکی خاوه‌ن ئاوه‌ز.

ئێمه‌یش خۆمان به‌ خاوه‌ن پرسه‌ی مه‌رگی ئه‌م دوو برا ئازیزه‌مان «کاک ئازاد» و «کاک فه‌رھاد» ده‌زانین و پرسه‌ و سه‌ره‌خوشی خۆمان ئاراسته‌ی ته‌واو کورده‌واری و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م به‌ڕێزانه‌ ده‌که‌ین.

 

 

لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی جه‌ماعه‌تی «ده‌عوه‌ت و ئیسلاح»ی پارێزگای کوردستان

30ی سه‌رماوه‌زی 1398ی ھه‌تاوی

 

 

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)