پڕۆفیسۆر عەبدوڵڵا سەلیمی؛ شانازێکی تر بۆ کوردستان و کۆمەڵگای سوننەمەزهەبی ئێران

پڕۆفیسۆر عەبدوڵڵا سەلیمی

بەپێی هەواڵێک کە لە پێگەی فەرمی زانکۆی کوردستان بڵاو کراوەتەوە، "پڕۆفیسۆر عەبدوڵڵا سەلیمی" توانی بە بەدەستهێنانی پلەی دووهەم لە بواری زانستە بنەڕەتییەکان، شانازێکی تر بۆ کوردستان و کۆمەڵگای سوننەمەزهەبی ئێران تۆمار بکات.

کۆڕی زانیاریی زانستە پزشکییەکان هەموو ساڵێک ڕێز لە لێکۆڵەڕان و زانستوانانی هەڵکەوتووی بوارگەلی جۆراوجۆری زانستی دەگرێ و سەرترینی ئەو کەسایەتییە زانستیانە هەڵدەبژێرێ کە کار یا بەرهەمێکی ناوازە و جیاوزیان ئاراستە کردبێ. 

پڕۆفیسۆرعەبدوڵڵا سەلیمی مامۆستای هەڵکەوتووی لێژنەی شیمی(کیمیا) زانکۆی کوردستان و ئەندامی کۆری زانیاریی ئەو زانکۆیە، ساڵی ڕابردووش بەپێی ڕیزبەندی و ڕانکینگی "پێگەی پێشەنگەکانی زانستی تامسۆن ڕویتێرز(ISI-ESI)"، ناوی لە ڕیزی یەک لە سەتی زانستوانانی هەڵکووتی جیهاندا تۆمار کرابوو.

شایانی باسە دوکتور سەلیمی لە ساڵی 1346 لە شاری بانە لەدایک بووە و قۆناغەکانی خوێندنی باڵای لە زانکۆکانی مازەندەران و تەورێز و زانکۆی تەربیتەت مودەڕیسی تاران برێوە و تا ئێستا نزیکەی سەد وتاری زانستی نووسیووە کە یا لە ژۆرناڵ و گۆڤارە زانستییەکان بڵاو کراوەنەتەوە یان  لە کۆڕبەند و کۆڕە زانستییەکان ئاراستە کراون.

ئیسلاح وێب ئەم سەرکەوتنە پڕبایەخ و مەزنە لە خۆیان و بنەماڵە و هۆگران و لایەنگرانی زانست و زانیاری بە تایبەت خەڵکی هێژای کوردستان پیرۆزبایی دەکات و لە خوداوەندی دلۆڤان دەخوازێ مۆمی تەمەنیان لەم ڕێگایەدا هەر دەم گەشاوە بێت و لەشیان ساغ  و سەریان سڵامەت و سەرکەوتنەکانیان پایەدار و بەردەوام بێ.

دەقی بانگهێشتنامەی کۆڕی زانیاریی زانستە پزشکییەکان
ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.