تەكفیر وەك سەرچاوەی سەرەكی دروستبوونی تیرۆر و توندڕەوی

تەكفیر وەك سەرچاوەی سەرەكی دروستبوونی تیرۆر و توندڕەوی

ئەگەر سەرنج بدەین بنەمای سەرەكی بۆ هەموو ئەو شتانەی كە ڕوو دەدەن لە تەقینەوە و تێڕوانینی هەڵە و بیرۆكەی لەناوبەر، دەگەڕێتەوە بۆ فیكری تەكفیری كە زەمەنێك پێش ئێستا سەری هەڵداوە كە ئەویش تەكفیری كۆمەڵگە مسوڵمانەكە و دەسەڵاتدارەكانییەتی و ناوزەدكردنیانە بە هەڵگەڕاوە، ئەمانە بەهۆی پەروەردە و فێركردنی قوتابخانە، پەیمانگا، زانكۆكان، وانەكان، وانەی ئایینی و كتێبەكان كە دەربارەی فیكری تەكفیر و گومڕابوون و بیدعە نوسراون زۆربەی ئوممەتی ئیسلامی پێ‌ تاوانبار دەكەن لە ئەشعەری و ماتریدی... -كە هەتا ئێستاش ئەمانە نوێنەرایەتی زۆربەی ئوممەتی ئیسلامی دەكەن-، هەروەها فەتواكانی بەكافربوونی سۆفی و هاوشێوەكانیان لە گرووپە ئیسلامییەكان. ئەویش لەسەر بنەمای فراوانكردنی بازنەی ئەو شتانەی كە ئیمان پووچ دەكەنەوە و قسەكردنیانە لە سەر چەمكی "وەلاء  و بەراء " هەروەها بەرتەسككردنەوەی تێگەیشتنیان بۆ چەمكی "وەلاء" و توندڕەوی لە شێوازی مامەڵەكردن لەگەڵ بێ‌ باوەڕاندا، فراوانكردنی بازنەی تەكفیر بۆ ئەوانەی كە حوكم بەوە ناكەن كە خوا ناردوویەتی، ئەم تەكفیرە مەترسیدارە كە بڵاو بۆوە و لە سەدەكانی ڕابردوودا كۆمەڵی"جوهەیمان عوتەیبی" بەرهەم هێنا كە هەستان بە ڕشتنی خوێنی مسوڵمانان لەناو حەرەمی مەكی لە سەرەتای سەدەی 15ی كۆچی، ئایا چ تاوانێك لەوە گەورەترە كە كوشتار و كاولكاری لەناو حەرەمی مەكیدا ئەنجام بدەین و هەوڵ بدەین كۆدەتا بەسەر دەسەڵاتی شەرعیدا ئەنجام بدەین؟

جوهەیمان عوتەیبی كۆمەڵەكەی لە كۆتایی سەدەی چواردەهەمی كۆچیدا دروست كرد لەپێناو گێڕانەوەی عەقیدەی ڕاستدا، لە سەرەتادا "شێخ بن باز" پشتیوانی لێ‌كردن و ئەوكاتە بە "الجماعە السلفیە المحتسبە" ناوی بردن، بەڵام زۆر بەداخەوە، گومانەكەی ڕاست دەرنەچوو، چونكە هەڵگەڕانەوە و هێرشیان كردەسەر حەرەمی مەكی، لەدوای ئەمەوە بن باز ڕازی بوو بەوەی كە بە گروپێكی هەڵگەڕاوەی شەڕكەر لە قەڵەم بدرێن و گوتی پێویستە بكوژرێن.(1) هەروەها لە زیندانەكانی میسریشدا كۆمەڵێكی تەكفیری تر دروست بوون كە ناوی خۆیان نابوو "جماعە التكفیر والهجرە" بە سەركردایەتی "محمد شكری مصطفی" هەر لەو كاتەدا مامۆستا "حەسەن هوزەیبی" ڕابەری گشتی برایان لە زینداندا بە كتێبێك وڵامی دانەوە بەناوی "دعاە لاقضاە". ئەم فیكرە تەكفیریە و كتێبەكان و وتارەكان و پەیامەكانیان، بوونە بنەمایەك بۆ دروستبوونی بزووتنەوە تیرۆریستییەكان لە سەلەفیەتی جیهادی و تەكفیری و هۆکاری دروستبوونی فیكر و بۆچوونەكانی قاعیدە و بۆكۆ حەرام و داعشیان لێکەوتەوە.

لە هۆكارەكانی فیكری تەكفیری:

• لایەنی فیكر و بۆچوون كە ئەمانە لەسەری پەروەردە دەبوون، لەوانەش بێهیوابوونی گەنجان لە جێبەجێكردن و چەسپاندنی ئایین و شەریعەت، ڕێگرەكان لەبەردەمیدا زۆر بوون و زۆر دژایەتی دەكرێن و ناهێڵن نە بە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد وەك سەركەوتنی ئیسلامیەكانی جەزائیر و میسر و تونس و نە بە شۆڕشی جەماوەری وەك لە بەهاری عەرەبیدا بینرا لە میسر و یەمەن و سوریا و .. هتد سەركەوتن بەدەست بهێنن.

• مانەوەی كێشەی فەلەستین بە چارەسەرنەكراوی بۆ ماوەی زیاتر لە 60 ساڵ و بەردەوامیی زایۆنیستیەكان لە داگیركاری و پشتیوانی نەكرانی لەلایەن زۆربەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامنی وەك پێویست.

• بەردەوامی قەیرانە ئابووری و كۆمەڵایەتییەكان لە ڕووی هەژاری و بێكاری لەناو وڵاتە ئیسلامییەكان و نەبوونی ئاسۆیەك بۆ چارەسەركردنی.

دابەزاندنی ئایەت بۆ شوێنێك، كە بۆ ئەو شوێنە دانەبەزیوە:

وەك دابەزاندنی ئایەتەكانی جیهاد و جەنگ راستەوخۆ بۆ سەر نامسوڵمانەكان لە وڵاتانی ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵات، لە كاتێكدا كە ئەم وڵاتانە سەفیر و رێكەوتن و بەڵێننامەیان هەیە لەگەڵ وڵاتە ئیسلامییەكاندا یان دابەزاندنی ئایەتەكانی دوڕووەكان بۆسەر مسوڵمانان، یان دابەزاندنی ئەو ئایەتانەی كە توندییان تێدایە بۆ حاڵەتی ئاشتی، پاشان گشتگیركردنی ئەم دید و بۆچوونە یەكێكە لە مەترسیدارترین ئەو تێگەیشتنە هەڵانەی كە گەنجانی مسوڵمانی تێی‌ دەكەون و وایان لێدەكات كە نزیكیان بكاتەوە و هاوبەش بن لە كارە تیرۆریستەكاندا، ئەمانە هەڵدەستن بە ڕاڤەكردنی هەموو ئایەتەكانی شەڕ و جیهاد لە پێناوی خوادا كە گشتین و هیچ مەرجێكیان نییە و ئەوانەش لە مسوڵمانان كە ڕوویان تێدەكات پێویستە هەموویان جێبەجێی بكەن، لەبەر ئەوە هەموویان تاوانبارن، ئەوان لەو بڕوایە دان تەنها خۆیان بەو كارە هەڵدەستن و بەمەش تاوانەكە لە كۆڵ ئوممەت دەكەنەوە؟

لێرەدا هەڵەكە ئەوەیە، كە هەموو واجبەكان لە ئیسلامدا تەنانەت پێنج ئەركانەكەش، مەرج و پێوەر و ڕێگری خۆیان هەیە، بە هەمان شێوە جیهادیش مەرج و پێوەر و ڕێگری خۆی هەیە، بەتایبەتیش لە جیهاددا شوێنكارەكەی هەموو ئوممەتی ئیسلامی دەگرێتەوە، لەبەر ئەوە جائیز نییە لەلای هیچ كەسێك یان گروپێكەوە بڕیاری لێ‌ بدرێت، بەڵكوو ئەمە بڕیارێكی ترسناكە و دەبێت بەشێوەی دامەزراوەیی قسەی لێ‌ بكرێت و بدرێتەوە دەست لێژنەی باڵای زانایان و دانایان لە وڵاتدا، بەڵام لە حاڵەتی ئەوەی كە وڵات بكەوێتە بەردەم شاڵاوی داگیركەران، لەوكاتەدا جیهاد دەبێتە مافێكی گشتی لە هەموو شەریعەتە ئاسمانییەكان و رێكەوتنە نێودەوڵەتیەكاندا هەر بەو شێوەیەیە.

لەلایەكی ترەوە هەموو ئەو ئایەتە قورئانیانەی كە باسی جیهاد لەپێناوی خوادا بە مانای شەڕ دەكەن پەیوەستی دەكەنەوە بە دەستدرێژی و هێرشی دوژمنانەوە، ئەوكاتەش ئەو جیهادە بە بەرگری لە ئایین و شەرەف و دەوڵەت و نیشتمانی ئیسلامی لەقەڵەم دەدرێت، تەنانەت ئەو ئایەتەش كە بەئایەتی شمشێر ناونراوە، جەنگ تیایدا بۆ روبەڕوبوونەوەی دوژمنانی هێرشبەرە، وەك خوای گەورە دەفەرموێت [فَإِذا انسَڵخَ الْأَشْهُرُ الْحُرُمُ فَاقْتُلُوا الْمُشْڕكِینَ حَیْث ۆجَدتُّمُوهُمْ ۆخُذوهُمْ ۆاحْصُرُوهُمْ ۆاقْعُدُوا ڵهُمْ كُلَّ مَرْصَدٍ فَإِن تَابُوا ۆأَقَامُوا الصَّڵاەَ ۆا‌تَوُا الزَّكَاەَ فَخَلُّوا سَبِیڵهُمْ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِیمٌ] (التوبە: 5) ئەم ئایەتە فەرمان دەكات بە كوشتاری ئەو موشریكە عەرەبانەی كە بەڵێنیان دابوو بە دژایەتی پێغەمبەر و هەموو هەوڵێكیان خستبووە گەڕ لەپێناو لە ڕەگدەرهێنانی ئیسلام، ئەوانە لە بەڵێن و پەیمانەكەیان پەشیمان بوونەوە، هەروەك لە سەرەتای ئایەتەكەدا باسی دەكات. ئەوانە پێغەمبەر و هاوەڵەكانیان لە نیشتمانی خۆیان دەركرد، لەبەر ئەوە لەم كاتەدا جیهاد دژ بەمانە مامەڵەی هاوشێوەیە و دانانی سنوورێكە بۆ ئەو ستەمكاری و دەستدرێژییەی كە ئەنجامی دەدەن، وەك دەفەرموێت [ۆاقْتُلُوهُمْ حَیْث ثقِفْتُمُوهُمْ ۆأَخْڕجُوهُم مِّنْ حَیْث أَخْرَجُوكُمْ ۆالْفِتْنَەُ أَشَدُّ مِنَ الْقَتْلِ] (البقرە : 191).

بەڵام لەگەڵا ئەوەشدا ئەم ئایەتە (ژمارە 5) لە پێشیەوە ئایەتی ژمارە (4) هەیە كە تیایدا، رێگە نادات شەڕ دژی ئەو موشریكانە بكرێت كە لەگەڵا پێغەمبەر (د.خ) رێكەوتنیان هەیە و پارێزگاریان لەو رێكەوتنە كردووە خوای گەورە دەفەرموێت [إِلَّا الَّذینَ عَاهَدتُّم مِّنَ الْمُشْڕكِینَ ثمَّ ڵمْ ێنقُصُوكُمْ شَیْئًا ۆڵمْ یُظاهِرُوا عَڵیْكُمْ أَحَدًا فَأَتِمُّوا إِڵیْهِمْ عَهْدَهُمْ إِڵ مُدَّتِهِمْ إِنَّ اللَّهَ یُحِبُّ الْمُتَّقِینَ] (التوبە: 4) لەدوای ئەوەش ئایەتی [ۆإِنْ أَحَدٌ مِّنَ الْمُشْڕكِینَ اسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ حَتَّی ێسْمَعَ كَڵامَ اللَّهِ ثمَّ أَبْلِغْهُ مَأْمَنَهُ ذلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَّا ێعْڵمُونَ] (التوبە: 6) دێت.

پوختە: ئایەتی ژمارە (5) لە سورەتی تەوبە و ئایەتەكانی تر، بەڵگەن لەسەر ئەو توندڕە و تیرۆریستانە نەك بەڵگە بێت بۆ پشتیوانی ئەوان(2).

لە هەموو بارودۆخەكاندا، جیهاد بۆ ئەوە نییە كە بەزۆر ئایین بەسەر خەڵكدا بسەپێنیت، بەڵكوو بۆ وەستانەوەیە دژ بە هێرشكاری و چەسپاندنی ئازادییە بۆ بەندەكان، پارێزگاریكردنە لە شوێنەكانی پەرستش بۆ هەموو ئایینەكان، ئەمەش لە یەكەمین ئەو ئایەتەدا باسكراوە كە جیهاد ڕادەگەیەنێت وەك دەفەرموێت [أُذنَ لِلَّذینَ یُقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظلِمُوا ۆإِنَّ اللَّهَ عَڵی نَصْڕهِمْ ڵقَدِیرٌ ] (الحج : 39)، ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە لە سەردەمی مەكیدا شەڕ رێگەی پێنەدراوە، ئەو كاتەش كە راگەیەنراوە و رێگەی پێدراوە، بۆ نەهێشتنی ستەم و رێگرتن بووە لە دوژمنكاری و وەستانەوە بووە بەرامبەر بە داگیركاری و رێگە خۆشكردنە بۆ چەسپاندنی ئازادی ئایینی، (صوامع) بۆ دیانەكان، (البیع) بۆ جوولەكەكان و (صلوات) بۆ هەموو ئەوانەیە كە نوێژ دەكەن و مزگەوتیش بۆ مسوڵمانان، هەروەها هەڵەیەكی كوشندەی تر ئەوەیە كە جیهاد سنوردار بكەیت لە جەنگدا، چونكە جیهاد چەمكێكی گشتگیرە و لایەنەكانی گیان و هەموو جۆرەكانی هەوڵا و تێكۆشان و بەخشین دەگرێتەوە بۆ خزمەتكردنی ئیسلام و نیشتمان و هاووڵاتیان، ئەوەش لە رێگەی میدیا یان بانگەواز یان كاری رێكخراوەیی و پەروەردەییە، خوای گەورەش ئەمە بە جیهادی گەورە ناودەبات وەك دەفەرموێت [ۆجَاهِدْهُم بِهِ جِهَادًا كَبِیرًا] (الفرقان: 52)، واتە: بە قورئان تێبكۆشە و هەوڵی بڵاوكردنەوەی بدە یان بە ئیسلام كاربكە و هەوڵی بڵاوكردنەوەی بدە، وەك ئیبنوعەباس و كەسانی تریش هەن وا دەڵێن.(3)

قورتوبی لەسەر جەختكردنەوە لەم بۆچوونە دەڵێت"ئەم سوورەتە مەكییە و پێش فەرمانكردنی جەنگ هاتووە و ئەوەش بە جیهادی گەورە دانراوە، واتە نابێت كەمتەرخەمی تیا بكرێت".(4)

پوختە: ئایەتەكانی جەنگ و جیهاد لەپێناوی خوا و ئەوەش كە بە مانای شەڕكردن هاتووە، بەهیچ جۆرێك نابێت دژ بە كەسانی مەدەنی و ئاشتیخواز بەكار بهێنرێت ئەگەر خاوەنی هەر بیروڕا و ئاینێك بێت، ئەمە كارێكی نامەشرووعە، لەجیاتی ئەمە پێویستە گرنگی بدرێت بە جیهادی بانگەواز و بڵاوكردنەوەی و هەوڵدان بۆ خزمەتكردنی نیشتمان و هاووڵاتیان بە هەموو شێوەیەك.

لەلایەكی تریشەوە دابەزاندنی ئەو ئایەتانەی دەربارەی دوڕووەكان هاتووە بەسەر كۆی گشتی مسوڵماناندا هەڵەیەكی كوشندەیە و تاوانێكی گەورەشە، چونكە ئەمە تەنها لەگەڵ فیكری خەواریجەكاندا یەك دەگرێتەوە كە هەڵدەستن بە تەكفیركردنی هەر باوەڕدارێك ئەگەر تاوانێكی گەورە ئەنجام بدات.(5)

ئەو ئایەتانەش كە باس لە توندوتیژی و دڵڕەقی دەكەن، تەنها پەیوەستن بە حاڵەتی شەڕ و كوشتار و بەهیچ جۆرێك نابێت لە حاڵەتی ئاشتی و بانگەواز بۆ رێی خوا بەكار بهێنرێت، چونكە حاڵەتی ئاشتی و بانگەواز پێویستیان بە سۆز و بەزەیی و ئارامی و دانایی هەیە، بانگەوازیش دەبێت بە فەرمی و ناسكی و ئامۆژگاری جوان ئەنجام بدرێت وەك خوای گەورە دەفەرموێت [ادْعُ إِڵی سَبِیلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَەِ ۆالْمَوْعِظەِ الْحَسَنَەِ ۆجَادِلْهُم بِالَّتِی هِێ أَحْسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُۆ أَعْڵمُ بِمَن ضلَّ عَن سَبِیلِهِ ۆهُۆ أَعْڵمُ بِالْمُهْتَدِینَ] (النحل: 125)، هەروەها دەفەرموێت [ۆڵا تُجَادِلُوا أَهْڵ الْكِتَابِ إِلَّا بِالَّتِی هِێ أَحْسَنُ إِلَّا الَّذینَ ظڵمُوا مِنْهُمْ ۆقُولُوا ا‌مَنَّا بِالَّذی أُنزِڵ إِڵیْنَا ۆأُنزِڵ إِڵیْكُمْ ۆإِڵهُنَا ۆإِڵهُكُمْ ۆاحِدٌ ۆنَحْنُ ڵهُ مُسْلِمُونَ] (العنكبوت: 46).

لە كۆتایدا دەڵێم خوای گەورە زاناترە بە ڕاستییەكان و هەموو شتێكیش دەگەڕێتەوە بۆلای خۆی، دوایەمین نزاشمان سوپاسگوزارییە بۆ خوای جیهانیان و ناردنی دروود و سڵاو بۆ سەر گیانی پاكی موحەممەد و یاران و شوێنكەوتوانی بە گشتی.

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)