ڕێوڕەسمێک بۆ پێدانی بڕوانامە(ئیجازەنامە)، لە گوندی نەجاری پاوە بەڕێوە چوو

ڕێوڕەسمێک بۆ پێدانی بڕوانامە(ئیجازەنامە)،  لە گوندی نەجاری پاوە بەڕێوە چوو

ڕێوڕەسمێک بۆ پێدانی بڕوانامە(ئیجازەنامە) به 12 کەس لە فەقێیانی زانستە ئایینیەکان، ڕۆژی چوارشەممە 4ی ڕەزبەر لە قوتابخانەی شەمسولعارفین لە گوندی نەجاری پاوە بەڕێوە چوو.

بە پێی هەواڵی ئیسلاح وێب، بە گوێڕەی پاوەپرێس، ڕێوڕەسمەکە بە ئاماەبوونی پێشەوایان و  زانایانی ئایینی و جەماوەرێک لە خەڵکی ئاسایی بەڕێوە چوو کە لەودا 12 کەس لە فەقێکانی قوتابخانەی شەمسولعارفینی گوندی نەجار، بڕوانەمەیان پێدرا و ئیزنی وانەگوتنەوە و بڕیاردان لەسەر بابەتە شەرعییەکانیان وەرگرت. 

شایانی باسە لەو ڕێوڕەسمەدا، ئەم 12 فەقێیە کە بریتی بوون لە(ملّا هادی رضایی، ملّا جنید قادری، ملّا انس خوش‌نظر، ملّا عرفان کاملی، ملّا سید زانیار حسینی، ملّا مادح مرادی، ملّا یعقوب سبحانی، ملّا صلاح‌الدین احمدی، ملّا ادریس رمضانی، ملّا جمال رحیمی، ملّا صلاح سبحانی و ملّا احمد اشکاوند) بڕوانامەیان وەرگرت و لە لایان زانایان و پێشەوایانی ئایینی مێزەرپۆش کران. 

لە ڕێوڕەسمەکەدا بەرنامەگەلێکی جۆراوجۆر بەرێوەچوو، هەروەها تاقمێک لە مامۆستایان و زانایانی ئایینی وترایان دا و لە وتارەکانیاندا بیر و ڕای خۆیان سەبارەت بە پێگە و بایەخی زانست و زانایان ئارستەی ئامادەبووان کرد. 

ڕێوڕەسمێک بۆ پێدانی بڕوانامە(ئیجازەنامە)،  لە گوندی نەجاری پاوە بەڕێوە چوو
ڕێوڕەسمێک بۆ پێدانی بڕوانامە(ئیجازەنامە)،  لە گوندی نەجاری پاوە بەڕێوە چوو
ده‌نگێ نه‌دراوه