کتێبی «پەیامەکانی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح»(بە فارسی= پیام‌های دبیرکلِ جماعتِ دعوت و اصلاح) بڵاو کراوەیە

کتێبی «پەیامەکانی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح»(بە فارسی= پیام‌های دبیرکلِ جماعتِ دعوت و اصلاح) بڵاو کراوەیە

کتێبی «پەیامەکانی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح» بە زمانی فارسی لە لایان دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئۆفۆقی عیلم(بە فارسی= افق علم) بڵاو کرایەوە.

بە پێی هەواڵی ئیسلاح وێب ئەم کتێبە بریتییە له گوڵبژێرێک لە پەیامەکانی مامۆستا پیرانی، ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، کە لە ساڵەکانی 1384 تا کۆتایی ساڵی 1396، ئاراستە کراون. ناوەندی پێوەندە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح ئەرکی کۆکردنەوەی پەیامەکان و دەرهێنانی بەشێوەی کتێب لەئەستۆ گرتووە و دواتر لە لایان دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئۆفۆقی عیلم، بڵاو بۆتەوە و ئاراستەی هۆگران و بەردەنگان کراوە.    

ناسنامەی کتێبەکە بەم چەشنەیە:

ناونیشان: «پەیامەکانی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح»(بە فارسی= پیام‌های دبیرکلِ جماعتِ دعوت و اصلاح)

 کۆکردنەوە و ئامادەکردن: ناوەندی پێوەندە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح

دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە: ئۆفۆقی عیلم(بە فارسی= افق علم)

ئەژمارەی چاپکراو: ۲۰۰۰

کەڕەتی چاپ: چاپی یەکەم، پاییزی 1397ی کۆچی هەتاوی

نرخ: ۱۳۰۰۰ تمەن

ئەژماری لاپەڕە: 169 لاپەڕە

قەوارە: ڕوقعی

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)