پەیامی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بە بۆنەی کۆچی داویی خوالێخۆشبوو خاتوو شیما موحەممەدیان

پەیامی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بە بۆنەی کۆچی داویی خوالێخۆشبوو خاتوو شیما موحەممەدیان

ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، به بۆنەی کۆچی دوایی نووسەری بیرمەند و وشە پاراو «خاتوو شیما موحەممەدیان»، کچی خۆشەویستی مامۆستا کەشفەدین موحەممەدیان، ئەندامی پێشووی شۆڕای ناوەندی جەماعەت و هاوسەری بەڕێزی سەدیق قوتبی، پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بسم الله الرّحمن الرّحیم 

جارێکی تر ناپایەداری تەمەن و ژیانی کاتی، لە کۆچی دڵتەزێنی گەنجێکی تێکۆشەردا خۆی نواند؛ خاتوو شیما موحەممەدیان، کچی جەنابی مامۆستا کەشفەدین موحەممەدیان و هاوسەری برای خۆشەویست و هەڵکەوتووم، سەدیق قوتبی، لە دونیای فانی بەرەو ماڵ و مەنزڵگای ئەبەدی دای لە شەقەی باڵ و بنەماڵە و نزیکانی لە خەمێکی قووڵدا نوقم کرد!   

ئەگەرچی باشاری دووری لەو خاتوونە ئازادئەندێش و ڕەوشت بەرزه سەخت و ئاستەمە، بەڵام بەم هۆیەوە که بنەماڵەی ئەو بەڕێزە ڕەوشتیان بە زانیاری و پارێزگاری و سەبر و خۆڕاگری ڕازاوەتەوە، هیوا و چاوەڕوانیمان ئەوەیە کە بە ڕەچاوکردنی ئەخلاقی پێغەمبەر و زێدەکردنی سەبر و خۆڕاگری و ڕەزامەندی لەسەر ئەو قەدەرە، تابڵۆی ڕەوشت و ئاکاری جوانیان ڕازاوەتر کەن و ئەم ڕووداوە خەفەتهێنەرە بکەنە هەوێنی سەرکەوتنێکی مەعنەوی و لەم بوارەشدا بە کردەوە سەرمەشق و نموونەیەکی بێ وێنه بن. 

لە لایان خۆم و بە نوێنەرایەتی لە سەرجەم خوشکان و برایانم لە جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، بە بۆنەی ئەو موسیبەتە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکانی موحەممەدیان و قوتبی دەکەم و لە خوداوەندی دلۆڤان داواکارم لێخۆشبوون و بەهشتی بەرین بکاتە بژیوی ئەو کۆچکردووە و دڵی سەرجەم خزمان و نزیکانی لێوڕێژی سەبر و خۆڕاگری بفەرموێ.    

اللهمَ ارحمها ولقِّها برحمتك ورضاك وجنّتك! آمين يا ربّ العالمين

إنا لله وإنا إليه راجعون

عەبدوڕەحمان پیرانی

ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح

۶/۶/۹۷

 

.:: نوێ‌ترین ::.

ساتێک لە خزمەت دکتۆر خۆڕڕەم‌دڵ ئه‌هلی سوننه‌تی ئیران (1399/03/09)
ڕه‌وشتبه‌رزێكی زانا روابط عمومی، ئه‌هلی سوننه‌تی ئیران (1399/03/05)
شه‌وبێداری رمضان، ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1399/03/01)
غرووبت بۆ من سروورە ئەی ماهی نوور رمضان، ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1399/02/31)
دەنگی پێی میحڕابی دڵ رمضان، بیرو ڕا (1399/02/30)