پێغەمبەر و یارانی

پێغەمبەر و یارانی

قەڵەم جورئەت ناکا بێت و تۆمار بکا لە فەزڵی تۆ

لەدەرون ناسی و توێژەری و لەڕابەری و لە ئەقڵی تۆ

تۆ وەک مانگی بۆ شەوەزەنگ، خۆری ڕوەک و دەغڵی تۆ

ژین و ژیانت مەبەستە دژی زاڵم و قەتڵی تۆ

پۆشتە و پەرداخە ئەو کەسەی بەخەو بگا بەوەسڵی تۆ

بەرزو بڵندە ئەو کەسەی بە فەرمانی تۆ ڕازییە

پەست و بێ نرخە ئەو کەسەی فەرمانی تۆی لا وازییە

بەرنامەی تۆ ژین ڕێک ئەخا، بۆ خۆشبەختی و چاکسازییە

دژی گەندەڵی و جودایی و ڕەوشت و خووی بەرازییه 

تۆ پێغەمبەری تەنانەت بەڕێزە ئەسڵ و فەسڵی تۆ

تۆ تاجی سەرمی، ڕابەرمی تۆ نوری دڵ و هێزمی

تۆ پێغەمبەر و دڵسۆز و شەفیع و پایە و ڕێزمی

تۆ بەختەوەری ژینمی، نێرگز و گوڵی مێزمی

تۆ ئەو نوورەی لەو دڵەدای کە ئێستا لە ئامێزمی

هیوادارم بەم بڕوایە ببمە گوڵێ لە شەتڵی تۆ

ببم بەدۆستی یارانت سدیق، فاڕووق و زی نوورەین

یا بە دۆستی شیری کەڕار، باوکی حەسەن و حوسەین

یا بەدۆستی ئەو کەسانەی، کەدۆستی تۆن بێ کەینوبەین

ئەو کەسانەی دژ بن پێیان نەفامێکن بێ ئەقڵ و زەین

بۆیە هەر تۆ ڕابەرمی تا سوودمەند بم، لە فەزڵی تۆ

کاتێ کە مەککەت جێ هێشت و ڕووت کردە شاری مەدینە

تەنها لەبەر ئەو دەرچوویت بەرزی بکەی تۆ ئەم دینە

فەلسەفەی دین ئاشکرا کەیت، بۆ موسڵمان و بێ دینە

بێ جیاوازی ئارام بەخشە، شیفا ئەبەخشێ بە سینە

بۆیە سەلماندت بۆ جیهان لابەری دەردی دڵی تۆ

ده‌نگێ نه‌دراوه