به هۆی ڕێپێنەدانی هێزەکانی ئەمنی، سوننەمەزهەبەکان نەیانتوانی لە مزگەوتی ڕەسالەتی تاران نوێژی جەژنی قوربان بەجێ بێنن

به هۆی ڕێپێنەدانی هێزەکانی ئەمنی، سوننەمەزهەبەکان نەیانتوانی لە مزگەوتی ڕەسالەتی تاران نوێژی جەژنی قوربان بەجێ بێنن

هێزەکانی پۆلیسی ئەمنیی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی تاران، بە جێگیربوون لە دەوروبەری مزگەوتی سونەمەزهەبی ڕەساڵەت لە تاران، نەیانهێشتت لەو مزگەوتە نوێژی جەژن بەرپا بکرێ.  

بە پێی هەواڵی ئیسلاح وێب، ئەو پێشگرتنه لە حاڵێکدا بوو کە بە پێی بەدواداچوونی تاقمێک لە نوێنەرانی پاڕلمان، هەروەها ڕواێژکاری سەرۆککۆمار لە کاروباری سونەمەزهەبەکان و بەڵێنی یەکێک لە جێگرانی وەزیری ناوخۆ و دەفتەری پارێزگاری تاران، سەبارەت به بەرپاکردنی نوێژی جەژن، جێگرایەتی کاروباری سیاسی فەرمانداری تاران، ڕەزامەندی خۆی لەسەر بەڕێوەچوونی نوێژی جەژن بە نوێنەری لێژنەی بەرێوەبەرایەتی ئەو مزگەوتە ڕاگەیاندبوو. بەڵام پۆلیس لە چوونەژوورەوەی نوێژخوێنان بۆ مزگەوت ڕێگری کرد و بڵاوەی پێکردن.

ئەم هەنگاوەی پۆلیس بۆ پێشگرتن لە بەرپاکردنی نوێژی جەژن لە حاڵێکدا بووە، کە 11 ساڵ لە دامەزرانی ئەو مزگەوتە تێپەڕ دەبێ و لەو ماوەیەدا بە بەردەوامی نوێژەکانی جومعە و نوێژی جەژنی قوربان و  جەژنی ڕەمەزانی لێ بەرپا کراوە.    

ده‌نگێ نه‌دراوه