نامەیەكی پیرۆزبایی لە دكتۆر عەلی قەرەداغیەوە بۆ كۆچەر بیركار

بسم الله الرحمن الرحیم

بۆ بەڕێز كۆچەر بیركار؛

زۆر پێی خۆشحاڵ بووم بەوەی كە كوردێك بە ناوی (كۆچەر بیركار) لە زانكۆیکەمبریجی بەریتانیا، توانی خەڵاتی «فیڵدز» لە بەرازیل لە بواری زانستی بیركاریدا بەدەست بهێنێت كە هاوتایە لەگەڵ خەڵاتی نۆبێل بۆ زانستەكان.

بەم خەڵاتە توانیت گەلی كورد وەك گەلێكی پێشكەوتووی خاوەن كەسایەتی داهێنەر بە هەموو گەلانی جیهان بناسێنیت و ئەوەشت سەلماند كە كورد لە بواری زانستدا دەتوانێت كێبڕكێی زانا گەورەكانی جیهان بكات، ئەگەر بواری بۆ بڕەخسێت، هیوادارین ئەمە ببێتە هاندەرێك بۆ هەموو زانستخوازانی كورد تا ئەسپی خۆیان لەم بوارەدا تاو بدەن و بگەڕێنەوە بۆ گرنگیدان بە زانست و لەم رێگەیەشەوە كورد بگەیەننە ئاستی گەلە پێشكەوتووەكانی جیهان، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە بەرپرسانی حكومەتی هەرێم گرنگییەكی زۆرتر بە ئاستی زانستی و زانكۆكان بدەن و پشتگیری زانستخوازانی كورد بكەن لە رووی مادی و مەعنەویەوە بۆ گەیشتن بە ئەم پلە بەرزانە لە ئاستی جیهاندا.

پرۆفیسۆر د. عەلی شێخ محی الدین قەرەداغی

ئەمینداری گشتی یەكێتیی جیهانی زانایانی مسوڵمان

سەرۆكی ئەنجوومەنی ئەمیندارێتی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی

بخش اخبار: 
اصلی