کۆڕێک بۆ پەردەلادان لەسەر پۆستێر و قەوارەی یەکەمین فێستیڤاڵی شانۆنامەنووسیی کوردی، لە شاری بۆکان بەڕێوە چوو

پۆستێر و قەوارەی یەکەمین فێستیڤاڵی شانۆنامەنووسیی کوردی- وێنەگر: ئاریا ئەسراری

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 4ی گەلاوێژ، بە بەشداری ژمارێکی زۆر لە هۆنەرمەندان، هۆگران و بەرپرسانێک وەک ئەندامانی شۆڕای شار، بەڕێوەبەری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی و هەروەها بەڕێوەبەرێ ئیدارەی میرات و کەلەپووری فەرەهەنگی و بەرپرسانی نووسینگەی نوێنەری بۆکان، کۆڕی پەردەلادان لەسەر پۆستێر و قەوارەی یەکەمین فێستیڤاڵی شانۆنامەنووسیی کوردی، لە شاری بۆکان بەڕێوە چوو.

بە پێی هەواڵی پەیامنێری ئیسلاح وێب، لەو کۆڕەدا، لە سەرەتا «خالید حەیدەری»، وەک بەڕێوەبەری فێستیڤاڵەکە، کورتە باسێکی سەبارەت بە ڕەوت و شێوازی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵ و چوارچێوەکانی ئاراستە کرد. لە درێژەدا «ڕەحیم عەبدوڕەحیم زادە»-بەرپرسی بەشی زانستیی فێستڤاڵ- لە لێدوانێکدا ئاماژەی کرد بە هۆکارە گرینگەکانی کەڵکوەرگرتن لە پەیکەرەی مانایی ئیلاهەی باڵدار، کە ئاخێزگەکەی ناوچەی قەڵایچی بۆکان بووە.

هەروەها سەعید نەجاڕی(ناسراو بە ئاسۆ) لەسەر جێی خاڵی و بۆشایی شانۆنامه له ئەدەب و وێژەی کوردیدا و پێویستی بەڕێوەچوونی ئەم ڤێستیڤاڵە لێداوانێکی ئاراستە کرد. لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا بە بەشداری و واژۆی هونەرمەندان، هۆگران و بەرپرسانی ئامادەبوو، پەردە لەسەر پۆستێر و قەوارەی ڤێستیڤاڵەکە لادرا.

شایانی باسه یەکەمین فیستیڤاڵی شانۆنامەنووسیی کوردی، ۱۱ی گەلاوێژی ئەم هاوینە، له بۆکان بەڕێوە دەچێ.

ده‌نگێ نه‌دراوه