منیش لە وێنەی «بەختیار عارفی» ئەندامی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحم و شانازی پێوە دەکەم

منیش لە وێنەی «بەختیار عارفی» ئەندامی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحم و شانازی پێوە دەکەم

ئەمڕۆ لە هەواڵی جێبەجێکردنی حوکمی زیندانی دۆستی سەربڵیندی جەماعەت، کاک بەختیار عارفی، ئاگادار کرام. ئەویش بە تۆمەتی ئەندامەتی لە ڕێکخراوەیەکی مەدەنی سەرتاسەری، کە لە 16 پارێزگا و دەیان شاری وڵات خەریکی چالاکییە و بە هەزارن لایەنگر و ئەندامی هەیە. وشە سەرەکییە بنەڕەتییەکانی وێژە و ئەدەبیاتی جەماعەت لە بەستێنگەلی ڕێباز و هەڵسوکەوتی فکری، کۆمەڵایەتی و ڕامیاری، جەختی لەسەر ڕێدۆزگەلی مەدەنی و دووری لە توندوتیژی لە بیر و کردەوە و ڕەتکردنەوەی هاڵۆزی و لێکبڵاوی و سەقامگیرکردنی یەکترقبووڵکردن، کردووە.   

کاک بەختیار یەکێک لە خۆشەویستترین و سەرکەوتووترین مامۆستایانی قوتابخانەی شاری سەردەشتە و تا ئێستا هیچ هاوکار و قوتابی و سەرپەرەستێک لە شێوازی کار و هەڵسوکەوتی ئەو بەڕێزە شکایەت و گلەییەکی نەکردووە. ڕەنگە بەخت بووبێتە یاری «بەختیاری» ئێمە کە بە وێنەی ئەو نموونە سەربڵێندانەی مێژووی کۆن و نوێ، ماوەیەک هەلی تێفکرین و چاوەدێری نەفسی بۆ ڕەخسا بێت. بەڵام وڵامی ئەخلاقی ئاکامەکانی ئەو چەشنە ڕەوشت و هەڵسوکەوتانە کێ دەیداتەوە؟ چ کەسانێک قەرەبووی ئەو خەسار و زەربانە دەکاتەوە کە لە بواری عاتیفی و ڕەوانی لە ماڵ و منداڵی ئەو بەڕێزە دەکەوێ؟ پێکهێنەران و کایەگێڕانی زیندان باش دەزانن بیر و ئەندێشە لە گرتووخانە قایمتر ڕێشە دادەکوتێ و زیاتر دێتە سەرهەڵدان.          

ئەوەی کە لە بارودۆخی ئێستای وڵات، کەسانێک سزای کەسێکی هەڵکەوتوو بە سەرتر و شیاوتر لە ڕاپەڕاندنی هەر ئەرکێکی تر دەزانن، ئەویش تەنیا بە تاوانی ئەندامەتی لە ڕێکخراوەیەکی مەدەنی کە خاوەن ڕابردوویەکی ئاشکرا و هەڵسوکەوتێکی ڕوون و بێ گرێ بووە، ئەوە دەسەلمێنێ کە کە جۆرێک لە «تڕامپایەتی» ڕەخنەی کردۆتە دامودەزگا هەستیارەکانی وڵات و مەملەکەت. ئەگەرچی کاک بەختیار یەکەمین بەندکراو نەبووە و ئاخرینیشیان نابێ کە بە هۆی بێ مشووری و کەم زەوقی هێندێک لە فەرمانبەران و کاربەدەستانی دەڤەری دەستبەسەر کراوە، بەڵام جەماعەت سەرەڕای بەختکردنی گەلێک هەل و کەس و شتانی تر لە سەردەمانی ڕابردوودا، ڕێگای خۆی ون ناکات و لە داهاتووشدا لەسەر ئەو بنەمایانەی خۆی درێژە بە تێکۆشانەکەی دەدات. دووپاتی دەکەمەوە: منیش منیش لە وێنەی «بەختیار عارفی» ئەندامی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحم و شانازی پێوە دەکەم... .

ده‌نگێ نه‌دراوه