ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە ڕێوڕەسمی پرسەی باوکی «موحەممەدجەواد حەقشناس» بەشداری کرد

ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە ڕێوڕەسمی پرسەی باوکی «موحەممەدجەواد حەقشناس» بەشداری کرد

مامۆستا پیرانی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لەگەڵ لێژنەیەک لە زانایان، ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی 3ی گەلاوێژی 1397ی هەتاوی، بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی پرسەی باوکی«موحەممەدجەواد حەقشناس»، بەڕێوەبەری لێژنەی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتی شۆڕای شاری تاران و ئەندامی شۆڕای ناوەندی حیزبی بڕوای نەتەوەیی(بە فارسی=اعتماد ملی)، لەمزگەوتی نووری تارن، ئامادە بوو.

لەو ڕێوڕەسمی پرسەیە کەسایەتیگەلێک وەک بیژەن نامدار، موحەممەدڕەزا عارف، موحسین هاشمی، سەید موستەفا تاجزادە، مستەفا کەواکێبیان، وەلیوڵڵا شوجاع پووریان، ئەحمەد حەکیمی پوور، عیمادەدین باقی، بێهزاد نەبەوی، سەید هادی خامنەیی، موحسین ڕەهامی، مەهدی خەزعەلی، ئیلیاس حەزرەتی و ئەژمارێکی زۆر لە ئەندامانی شۆڕای شاری تاران بەشدار بوون.

ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بەو بۆنەیەوە پێشتر پیامێکی هاوخەمی بڵاو کردبۆوە کە دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

  بسم الله الرحمن الرحیم

جەنابی دوکتور موحەممەدجەواد حەقشناس؛

سەرۆکی هێژای لێژنەی فەرهەنگیی-کۆمەڵایەتی شۆڕای ئیسلامی شاری تاران،

لەگەڵ ئیمان و بڕوا بە قسمەت و قەدەری یەزدانی مەزن، لە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان ئاگادار کرام. بەم بۆنەیەوە وێڕای ئاراستەکردنی پرسە و سەرخۆشی لە بەرێزتان، لە خوداوەندی دلۆڤان بۆ ئەو کۆچکردووە لێخۆشبوون و ڕەحمەتی بێ بڕانەوەی و بۆ ئێوە و سەرجەم کەسوکار و قوتابی و سەرسپێراوانی ئەو گەورەپیاوە سەبر و سڵامەتی و خۆڕاگری داواکارم.   

لە ڕوانگەی ئیسلامەوە، گوتە و کردەوی جوانتان سەلماندوویەتی بە باشی حەق و  ڕاستی دەناسن و لەسەر دەربڕینی بە ڕوونی و ڕاشکاوی سوور و بەردەوامن، بێگومان ئەو کاردانەوە شیاوەتان بار و تۆشەی خێر و چاکەی باوکی کۆچکردووتان قورستر دەکات.

 إنّا لله وإنّا إليه راجعون

عەبدوڕەحمان پیرانی

ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح

1397/05/01

 

ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە ڕێوڕەسمی پرسەی باوکی «موحەممەدجەواد حەقشناس» بەشداری کرد
ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە ڕێوڕەسمی پرسەی باوکی «موحەممەدجەواد حەقشناس» بەشداری کرد
ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە ڕێوڕەسمی پرسەی باوکی «موحەممەدجەواد حەقشناس» بەشداری کرد
ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە ڕێوڕەسمی پرسەی باوکی «موحەممەدجەواد حەقشناس» بەشداری کرد

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)
کاری منداڵان و منداڵانی کار کۆمه‌ڵایه‌تی (1398/03/31)