مەسعوود بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە

بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراوی کورد"مەلا ڕەشید قەرەنی زادە" سەرۆک بارزانی برووسکەیی هاوخەمی بڵاوکردەوە.

لە برووسکەکەدا سەرۆک بارزانی هاوخەمی خۆی بۆ كەسوكاری کۆچکردوو و خەڵکی شاری مەهاباد و زانایانی ئایینیی كوردستان ڕاگەیاندووە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا مەلا ڕەشید قەرەنی زادە كەسایەتیی ئایینی و كۆمەڵایەتی و ئیمام جومعەی پێشووی شاری مەهابادمان پێ گەییشت.
خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا ڕەشید قەرەنی زادە دۆستێكی نزیكی ئێمە و دڵسۆز و كەسایەتییەكی نیشتیمانپەروەر و خواناسی شاری مەهاباد بوو، لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە بۆ هەموومان. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری مامۆستا ڕەشید و خەڵكی خۆشەویستی شاری مەهاباد و زانایانی ئایینیی كوردستان دەكەم.
لەخودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیە راجعون

مەسعوود بارزانی
12ی 7ی 2018

بخش اخبار: 
اصلی