برووسکەی پیرۆزبایی ئەمینداری گشتی جەماعەت بۆ سەلاحەدین دەمیرتاش

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی حیزبی دێمۆکراتیکی گەڵان

دوکتور عەبدوڕەحمان پیرانی ئەمینداری گشتی جەماعەت بە بۆنەی سەرکەوتنی حیزبی دێمۆکراتیکی گەلان(HDP) لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی تورکیا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە کرد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەڕێز جەنابی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی حیزبی دێمۆکراتیکی گەڵان و بەڕێزان خاتوو پەروین بۆڵدان و جەنابی سزایی تەمەلی، هاوسەرۆکانی حیزبی دێمۆکڕاتیکی گەلان، 

السلام علیکم ورحمة الله(سڵاو و ڕەحمەتی خوداتان لێ بێت)؛

سەرکەوتنی حیزبی دێمۆکڕاتیکی گەلان لە هەڵبژاردنەکانی پاڕلمانی تورکیا و بەدەستهێنانی 67 کورسی مایەی دڵخۆشی و گەشانەوەیە. بە بۆنەی ئەم دەستکەوتە پڕبایەخەتان پیرۆزبایی لە ئێوە و ئەندامان و لایەنگرانی حیزبەکەتان دەکەم و بەردەوامبوونی سەرکەوتنەکانی حیزبی دێمۆکڕاتیکی گەلان لە تێکۆشانە مەدەنییەکان ئاواتەخوازم و داهاتوویەکی پڕ لە ئۆقرە و ئاسایش و ئازادی و خۆشگوزەرانیش بۆ هەموو گەلان و نەتەوکانی ناوچە  ئارەزوومەندم.

عەبدوڕەحمان پیرانی

ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی ئێران

.:: نوێ‌ترین ::.