شکۆی نوێژی جەژن لە نوێژگە و مزگەوتەکانی تاران

شکۆی نوێژی جەژن لە نوێژگە و مزگەوتەکانی تاران

 نوێژی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان لە مزگەوت و نوێژگەکانی تاران، سەرەڕای هەبوونی هەندێک بەربەست و نەبوونی جێوڕێی پێویست و شوێنی شیاو و بەئەندازە، به بەشداری بێ وێنە و چاوەڕواننەکراوی نوێژخوێنانی سوننەمەزهەبی خەڵک و دانیشتووی ئەو شارە بەڕێوە چوو.

لە مزگەوتی ڕەسالەت لە کاتژمێر 5 و سی خولەکی سەرلەبەیانی، نوێژخوێنان لە مزگەوت ئامادە بوون و بە هۆی پڕبوونی مزگەوت بەر لە کاتی دیاریکراو، نوێژی جەژن بە ئیمامەتی مامۆستا عەبدوڕەحمان نەزەری بۆ یەکەم جار بەرێوەچوو، دواتر بە پڕبوونەوەی دەستەوبەجێی سەرجەم نهۆمەکانی مزگەوت، بۆ جاری دووهەم نوێژی جەژن بەرپا کرا.

بەداخەوە سەرەڕای پاراستنی ڕەوشێکی هێمن لە لایان نوێژخوێنان و هەبوونی دۆخێکی ئاسایی، هێزە ئەمنییەکان کە لە دەوروبەری مزگەوتەکە جێگیر کرابوون، دەرگا و ڕەوگەکانی چوونەژوور بۆ مزگەوتیان داخست و لە چوونەژوورەوەی ئەژمارێکی زۆر لە نوێژخوێنان ڕێگرییان کرد، لە ئاکامدا نوێژخوێنان بە سەبر و ئارامی شوێنەکەیان بەجێهێشت و بەرەو ماڵەکەنیان گەڕانەوە.

لە لایەکی ترەوە لە گەڕەکێکی تری شاری تاران بە نێوی سادێقیە، نوێژی جەژن بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25هەزارنەفەر، 8 جار بەرپا کرا. بە پێی هەواڵی ئیسلاح وێب، ئەژمارێک لە نوێژخوێنان زیاتر لە 2 کاتژمێر، لە سەفەکانی چوونەژوورەوە بۆ مزگەوت ڕاوەستا بوون و هەروەها ڕەوگەکانی پیاسە و شەقامەکانی دەوری مزگەوت هەر هەمووی پڕ لە جەماوەری تامەزرۆی خوێندنی نوێژی جەژن بوو. جێگای ئاماژەیە هێزە ئەمنییەکان لە گەڕەکی سادێقیە کە له کاتژمێر 5ی سەرلەبەیانیەوە بۆ پاراستنی ڕەوشێکی ئەمن ئامادە بوون، بە سەبر و حەوسەلە لەگەڵ ئەندامانی لێژنەی بەڕێوەبەری مزگەوت هاوکاریان کرد.

نوێژی جەژن بەڵام بە هۆی ڕێگریکردنی هێزە ئەمنییەکان لە مزگەوتی حەزرەتی ئیسماعیل، هەڵکەوتوو لە بلواری خەلیجی فارس، بەڕێوە نەچوو. بە پێی هەواڵی ئیسلاح وێب، لە گەڕەکی خەلیجی فارس کە دەکەوێتە ناوچەی 22ی تاران، هەموو ڕۆژانی هەینی(جومعە) ئەژمارێکی زۆر لە نوێژخوێنان بۆ بەجێهێنانی نوێژی جومعە لەو شوێنە کۆ دەبنەوە. بیانووی دامەزراوەکانی گەڕەک بۆ ڕێگریکردن لە بەرپابوونی نوێژی جەژن، پڕۆژەبڕیارێک بوو کە دەگوترێ چەند ساڵ لەوە بەر لە لایان «شۆڕای پاراستنی تاران»(شورای تأمین تهران) پەسند کراوە.

شایانی باسه یەکێک لە هۆکارەکانی چری جەماوەر و بەشداریی و ئامادەبوونی ئەژمارێکی زۆر لە مزگەوتی سادێقیە، رێگریکردن لە بەرپابوونی نوێژی جەژن لە گەڕەکە جیاجیاکانی تاران بوو.

ئامادەبووانی مزگەوتی ڕەسالەت
ئامادەبووانی مزگەوتی ڕەسالەت
شەقامەکانی دەوری مزگەوتی رەساڵەت و ئامادەبووانی تامەزرۆی نوێژی جەژن
ئامادەبووانی مزگەوتی ڕەسالەت
ئامادەبووانی مزگەوتی ڕەسالەت
ئامادەبووانی مزگەوتی ڕەسالەت
مامۆستا عەبدوڕەحمان نەزەری- پێشنوێژ و وتار خوێنی مزگەوتی ڕەسالەت
ئامادەبووانی مزگەوتی ڕەسالەت
ئامادەبووانی مزگەوتی ڕەسالەت
ئامادەبووانی مزگەوتی ڕەسالەت
ئامادەبووانی مزگەوتی ڕەسالەت
شکۆی نوێژی جەژن لە نوێژگە و مزگەوتەکانی تاران
نوێژخوێنانی مزگەوتی سادێقیه
نوێژی جەژن بە هۆی ڕێگریکردنی هێزە ئەمنییەکان لە مزگەوتی حەزرەتی ئیسماعیل، هەڵکەوتوو لە بلواری خەلیجی فارس، بەڕێوە نەچوو
ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.