فتوایەك سەبارەت بە بنیاتنان و نۆژەنكردنەوەی سەنتەرە بانگخوازییەكان بە پارەی زەكات لە هەندەران

فتوایەك سەبارەت بە بنیاتنان و نۆژەنكردنەوەی سەنتەرە بانگخوازییەكان بە پارەی زەكات لە هەندەران

لەلایەن كۆمەڵێك لە موسوڵمانان لە هەندەرانەوە پرسیارێكم بۆ هاتووە دەربارەی جائیزبوونی خەرجكردنی پارەی زەكات بۆ كڕینی شوێنی دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی سەنتەرە بانگخوازییەكان و مزگەوت، چونكە ئەمە لە بەرژەوەندی گشتی موسوڵماناندایە لەو وڵاتانە.

وڵام: الحمد لله ربّ العالمين والصلاة والسلام على المبعوث رحمة للعالمين سيدنا محمد وعلى آله وصحبه، وبعد

بێگومان خوای گەورە ئەو لایەنانەی دیاری كردووە كە زەكاتیان پێ‌ دەدرێت، كە ئەوانیش پێنج چین و توێژن، وەك دەفەرموێت [إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَا‌ء ۆالْمَسَاكِینِ ۆالْعَامِلِینَ عَڵیْهَا ۆالْمُۆَلَّفَەِ قُلُوبُهُمْ ۆفِی الرِّقَابِ ۆالْغَاڕمِینَ ۆفِی سَبِیلِ اللَّهِ ۆابْنِ السَّبِیلِ فَڕیضەً مِّنَ اللَّهِ ۆاللَّهُ عَلِیمٌ حَكِیمٌ] (التوبە – 60 ). ئەوەی كە پەیوەندی بەم پرسیارەوە هەیە بریتییە لە (وفی سبیل لله)، که سەبارەت بەم چەمکەوە سێ جۆرە بۆچوون هەیە؛

بۆچوونی یەكەم/ فراوانكردنی بازنەكە كە هەموو كارێكی خێر بگرێتەوە و ئەمەش بۆچوونێكی ڕاستە بە چەند بەڵگەیەك، لەوانەش: ناكرێت بۆ چوونی خوای گەورە لەم بارەوە بەجۆرێك بێت كە جارێكی تر ئەوانەی پێش خۆی دووبارە بكاتەوە، قورئانی پیرۆز ئیعجازەكەی لەوەدایە كە هیچ پیتێكی زیاد و كەم نیە، فەرموودە سەحیحەكانیش جەخت لەوە دەكەنەوە كە مانای (وفی سبیل لله) واتا تێكۆشان لەپێناوی خوادا، وەك لە فەرموودەیەكی پێغەمبەردا (صلی) هاتووە (لغدوە فی سبیل الله أو روحە خیر من الدنیا وما فیها) رواه البخاری فی صحیحه الحدیث 2792، ومسلم الحدیث 1880،هەروەها لە فەرموودەیەكی تردا دەفەرموێت (من احتبس فرساً فی سبیل الله ..) رواه البخاری فی صحیحه الحدیث 2853.

بۆچوونی دووهەمم/ بە پێچەوانەی بۆچوونی یەكەمەوەیە بازنەكە (وفی سبیل لله) تەنها تایبەت دەكات بە شەڕكردن لەپێناوی خوادا، ئەم بۆچوونە بەلای هەندێكەوە ڕاستە بەڵام زۆر بەهێز نییە چونكە ئەم بەرتەسك كردنەوەیە هیچ بەڵگەیەكی بڕوا پێهێنەری پێ‌ نییە.

بۆچوونی سێهەم/ كە بەلای زۆربەی زانایانەوە ڕاستە چونكە (وفی سبیل لله) مانایەكی فراوان بۆ تێكۆشان لە ڕێی خوادا دیاری دەكات، ئەوەی زانراویشە كە جیهاد لە پێناوی خوادا هەموو ئەو هەوڵ و كۆششانە دەگرێتەوە كە دەدرێت بەهێزی سەربازی یان بانگخوازی و گەیاندن و بڵاوكردنەوە، تەنانەت خوای گەورە جیهادی راگەیاندن و بڵاوكردنەوە لەپێناوی خوادا بە گەورەترین جۆرەكانی جیهاد ناودەبات، وەك دەفەرموێت [ۆجَاهِدْهُمْ بِهِ جِهَادًا كَبِیرًا] (الفرقان – 52)ئەم ئایەتە لە سەردەمی مەككیدا دابەزیوە كە تێیدا جەنگ نەبووە و ئەمەش بەڵگەیە لەسەر پشتیوانی كردن لە راستی و بڵاوكردنەوەی بە شێوەی بانگخوازی، ئەگەر هەموو قورئانیش سەیر بكەین نابینین كە جیهاد بە گەورە باسكرابێت تەنها لەم ئایەتەدا نەبێت كە ئەمەش مانای گەورەیی بواری بانگەوازە و بنەمای سەرەكیشە لە ئیسلامدا، چونكە شەڕ لەپێناوی خوادا پێویستی بە وەرگرتنی ڕوخسەت هەیە، ئەم ڕوخسەتەش لە سەرەتای ئەم ئایەتەدا باس دەكات [أُذنَ لِلَّذینَ یُقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظلِمُوا ۆإِنَّ اللَّهَ عَڵی نَصْڕهِمْ ڵقَدِیرٌ] (الحج- 39)، مالك دەڵێت “بواری لەپێناوی خوادا زۆرن”، ڕازی لە تەفسیری ئایەتەكەدا دەڵێت “نابێت (فی سبیل لله) تەنها كورت بكرێتەوە لە جەنگاوەرەكاندا” رەشید رەزا لە تەفسیری (المنار)دا دەڵێت “(سبیل لله) واتە بەرژەوەندی گشتی مسوڵمانان كە بنەماكانی ئایین و دەوڵەتی لەسەر بنیات نراوە” شێخ الموراغی لە تەفسیرەكەیدا هەمان ڕای هەیە.

بەجێهێنانی ئەم چەمكە:

پاش لێكۆڵینەوە لە چەمكی (وفی سبیل لله)، دەزاندرێ هەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە كە تایبەتە بە كاروباری بانگخوازی و بەرزكردنەوەی وشەی (الله) بەم هۆیەوە دەچێتە چوارچێوەی ئەو لایەنانەی كە لە ئایەتی 60ی سووڕەتی (التوبە)دا باس كراوە: بەرژەوەندییە تایبەتییەكان هەروەك لە ڕیزی هەژاران و نەداران و قەرزداران و ئازادكردنی كۆیلە و كاروانچی و ئەوانەی تازە باوەڕ دەهێنن، هەروەها دیوێكی تری دامەزراوەیی هەیە لە رێگەی (ئەوانەی كاری تێدا دەكەن) بۆ ئەم مەبەستەش ژمارەیەكی زۆر لە زانایانی كۆن و تازە ڕایان وایە، (ئیمامی نەوەوەی) لە شەرحی موسلیم دا (147/11) لە (القاضی عیاض)ەوە كە ئەویش لە هەندێك زاناوە وەریگرتووە دەڵێت “جائیزە زەكات بۆ بەرژەوەندی گشتی بەكار بهێندرێت”، (الكاسانی) لە (البدائع) (45/2) دەڵێت “(وفی سبیل لله) هەموو ئەوانە دەگرێتەوە كە هەوڵ و تێكۆشانیان هەیە بۆ جێبەجێكردنی فەرمانەكانی خوای گەورە و گەیاندنی خێر بە كەسانی تر ئەگەر پێویستییان پێی هەبوو”.

ئەوەی ئێمە پشتیوانی لێ‌ دەكەین و رایدەگەیێنین:

لەسەر بنەمای ئەوەی پێشوو، ئێمەش بڕوامان وایە كە جائیزە پارەی زەكات بەكار بهێندرێت بۆ بنیاتنان و نۆژەنكردنەوەی مزگەوت و سەنتەرە بانگخوازییەكان لە هەندەران، چونكە ئەمانە رۆڵیان هەیە لە كاری بانگخوازی و ناساندنەوەی ئیسلام و خزمەتكردنی قورئان و سوننەت، هەروەك چۆن جائیزە كە خەرج بكرێت بۆ جەنگ لەپێناوی خوادا، چونكە قورئان وشەی (جیهاد) بەم شێوەیە بەكاردەهێنێت كە دەفەرموێت [فَڵا تُطعِ الْكَافِڕینَ ۆجَاهِدْهُم بِهِ جِهَادًا كَبِیرًا] (الفرقان- 52)ئیبن عباس دەڵێت: “(أی جاهد بالقرا‌ن) وەك لە تەفسیری تەبەری (19-280)” ئیبن القیم لە زاد المیعاد (5/3) ئەمانە هەموویان دەڵێن “ئەم سووڕەتە مەككیە و فەرمان دەكات بە بەرەو ڕووبوونەوەی بێ‌ باوەڕان لە رێگەی بەڵگە و ڕوونكردنەوە و گەیاندنی قورئان بەشێوەی بانگخوازی”.

لە كۆتایدا بڕیارێك لە كۆمەڵی فیقهی سەر بە ڕابیتەی جیهانی ئیسلامی دەرچووە كە بە جائیزی دەزانێت و دەڵێت ئامانج لە جیهادكردن بە چەك لە پێناو بەرزكردنەوەی وشەی خودادایە و لە هەمان كاتدا وشەی خودا دەتوانرێت لە ڕێگەی بانگخوازیشەوە بەرز بكرێتەوە ئەویش لە ڕێگەی ئامادەكردنی كۆمەڵێك بانگخواز و هاوكاری كردنیان بۆ ئەوەی ئەم كارە بەجێ‌ بهێنن و  هەردوو جۆرەكەشیان جۆرێكن لە جیهاد، لە فەرموودەیەكیشدا کە ئیمامی (احمد و نسائی) دەیگێڕنەوە “پێغەمبەری خودا فەرموویەتی: بەرەوڕووی بێ‌ باوەڕان ببنەوە بە ماڵ و گیان و زمانتان” رواه أبو داوود أیچا الحدیپ 2504 وابن حبان فی صحیحه الحدیپ 4708 وقال الإشبیلی فی الإحكام الصغری (473) : صحیح اڵاسناد، وكذلك قال ابن دقیق العبد فی الاقتراح (114) وقال الشوكانی فی نیل اڵاوطار (8-72) : رجاله رجال الصحیح.

جائیز بوونی پێدانی زەكات:

پوختەكەی ئەمەیە؛ جائیزە زەكات بدرێت بە مزگەوت و بە ئەو كۆمەڵە و ڕێكخراوانەی كە هەڵدەستن بە بڵاوكردنەوەی بانگەواز و خزمەتكردنی ئیسلام و بەرگریكردنی بە شێوازێکی دانایانە، لەوانەش: باسكردنی گەورەیی قورئان و رێنمایی خەڵك و ئیعجازەكانی، بەرگری كردن لە سوننەت و بڵاوكردنەوەی ڕاستییەكانی ئيسلامى میانەڕەو، بەڵام جائیز نییە زەكات لە وڵاتانی ئیسلامیدا بۆ مزگەوت خەرج بكرێت که ئەمەش ڕای زۆرینەی زانایانە لەم بارەیەوە.

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

شکۆی نوێژی جەژن لە نوێژگە و مزگەوتەکانی تاران هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1397/03/26)
لە ماڵاوایی ڕەمەزاندا رمضان، ڕه‌مه‌زان (1397/03/24)
سه‌بر هه‌وێنی ژیانه کۆمه‌ڵایه‌تی (1397/03/16)