بەڕێوچوونی کۆبوونەوەیەکی گەرموگوڕ لە نێوان ئەندامانی لێژنەی جێبەجێکاری ناوەندی جەماعەت و لێژنەی جێبەجێکاری پارێزگای تاران

کۆبوونەوەی ئەندامانی لێژنەی جێبەجێکاری ناوەندی جەماعەت و لێژنەی جێبەجێکاری پارێزگای تاران

کۆبوونەوەیەکی گەرموگوڕ لە نێوان ئەندامانی هەردوو لێژنەی جێبەجێکاری ناوەندی جەماعەت و لێژنەی جێبەجێکاری پارێزگای تاران، له ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە - ڕێکەوتی 16ی جۆزەردانی ئەمساڵ- لە دەفتەری ناوەندی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، بەڕێوە چوو.

بە پێی هەواڵی ئیسلاح وێب، لەو دیدارەدا کە بە ئامادەبوونی ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح بەڕێوە چوو، ئەندامانی بەشداربوو سەبارەت بە هێندێک لە کەموکورتییەکان دوان و وێڕای ئاراستەکردنی ڕەخنە و پێشنیار و تێبینییەکانیان، هەبوونی هەلی گونجاو بۆ ئەنجامی چالاکی تازەیان تاوتوێ کرد.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، مامۆستا پیرانی، ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، وێڕای ئاراستەکردنی ڕێنوێنییە واتایی و ئیمانییەکان، ئاماژەی کرد بۆ سەرکەوتن لە بەڕێوەبردنی بەرنامە و گەیشتن بە ئامانجەکانی جەماعەت، پێویستە ئەندامان دەستەیەک تایبەتمەندی جیاوازیان هەبێت کە هێندێکیان بریتین لە: بێگومان بوون لە مەزنی و ڕەوابوونی ئەو ڕێگا و ڕێبازەی کە هەڵیانبژاردووە، هەبوونی بەرنامه و ئامانجگەلێک کە بەسەربردنی کات و تەمەن بۆ وەدیهێنانیان شیاو و بەجێ بێت و بە فیڕۆ نەچێت، بە خۆیان متمانە و باوەڕیان بێت و بە تاک و بە کۆ لە خۆبەکەمگرتن و خۆشکاندنەوە دەرباز بن، بەرپرسیار بن و پشتیان به پشتیوانی خودا پتەو بکەن و به بێخەوشی و خالیسی و ورەیەکی نەبەز و بەرزەوە بۆ ئەنجامی کار و چالاکییەکانی تێبکۆشن.

شرۆڤەی لێداوانەکانی ئەمینداری گشتی جەماعەت دواتر بڵاو دەبێتەوە.

شایانی باسە له کۆبوونەوەکەدا – جگە لەو دوو لێژنەیە- هەروەها ژمارێک لە کارمەندانی و کارگێڕانی دەفتەری ناوەندی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، بەشداریان کرد.

بەڕێوچوونی کۆبوونەوەیەکی گەرموگوڕ لە نێوان ئەندامانی لێژنەی جێبەجێکاری ناوەندی جەماعەت و لێژنەی جێبەجێکاری پارێزگای تاران
بەڕێوچوونی کۆبوونەوەیەکی گەرموگوڕ لە نێوان ئەندامانی لێژنەی جێبەجێکاری ناوەندی جەماعەت و لێژنەی جێبەجێکاری پارێزگای تاران
بەڕێوچوونی کۆبوونەوەیەکی گەرموگوڕ لە نێوان ئەندامانی لێژنەی جێبەجێکاری ناوەندی جەماعەت و لێژنەی جێبەجێکاری پارێزگای تاران
بەڕێوچوونی کۆبوونەوەیەکی گەرموگوڕ لە نێوان ئەندامانی لێژنەی جێبەجێکاری ناوەندی جەماعەت و لێژنەی جێبەجێکاری پارێزگای تاران
بەڕێوچوونی کۆبوونەوەیەکی گەرموگوڕ لە نێوان ئەندامانی لێژنەی جێبەجێکاری ناوەندی جەماعەت و لێژنەی جێبەجێکاری پارێزگای تاران

.:: نوێ‌ترین ::.

کۆچەری بیرکار یا بیرکاری کۆچەر کۆمه‌ڵایه‌تی (1397/05/12)