سه‌بر هه‌وێنی ژیانه
سه‌بر و خۆڕاگری بابه‌تێكی زۆر گرینگ و كاریگه‌ر له ژیانی دونیا و دواڕۆژه كه قوڕئان و سوننه‌ت بایه‌خی زۆری پێداوه. خۆڕاگری له دونیادا له پێداویستییه گرینگه‌كانی گه‌یشتن به ئامانج و سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتن هه‌ژمار ده‌كرێ، سه‌بر بنچینە و حه‌قیقه‌تی چاكه و ئاكار جوانییه و گه‌شه به توانا و لێهاتووییه‌كانی مرۆڤ ده‌دات و ناهێڵیت مرۆڤی خۆڕاگر له‌هه‌مبه‌ر كێشه و نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیان بێ هێز بێت و به چۆك دابێت. به‌ڵكوو به سه‌بر و پشوودرێژی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی تێده‌كۆشیت و ئه‌گه‌ر ده‌رگایه‌كی له‌سه‌ر داخرا، به‌ره‌و دهرگایهكیتر ده‌چێت و هیچكات له تێكۆشان ده‌ست هه‌ڵناگریت و بێ هیوا نابێت و له‌به‌رامبه‌ر موسیبه‌ت و ناكۆكی ژیان ئارامگر ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه سه‌بر و خۆڕاگری كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ژیان هه‌یه و ته‌نانه‌ت له سه‌ره‌كیترین و بنه‌ماییترین بنه‌ماكانی دینه، به‌ڵام چونكه به پێچه‌وانه‌ی هه‌ست و خوازی مرۆڤه، به‌تایبه‌ت له كاتی ڕوودانی پێشهات و موسیبه‌ته‌كان كه دونیا له ڕووی مرۆڤ ته‌نگ و تنۆك ده‌بێت، سه‌برگرتن دژوار و ئه‌سته‌مه. بۆیه ڕه‌نگه مرۆڤ زۆر به ته‌بعی نه‌بێ و كاتێك پێیان بگوترێ خۆڕاگر بن؛ پێیان شتێكی پووچ و سه‌یره و له چوارچێوه‌ی قسه‌یه‌كدا دانی پێداده‌نێن. ئیزن ناده‌ن كاریگه‌ری و ئاسه‌واری سه‌بر له دڵ و ده‌روون و ئاكاریاندا ڕه‌نگ بداته‌وه. بۆیه له‌و كاته‌ی كه ده‌بێ خۆڕاگر بن، بێ هێز و بێ تاو ده‌بن و ئۆقره‌یان لێ ده‌بڕێت. دونیا به هه‌موو فراوانی و ڕووناكی ته‌نگ و تار ده‌بینن و ده‌سته‌وئه‌ژنۆ و خه‌مبار له ژیان ده‌وه‌ستن. تا كاتێك كه كۆتایی به موسیبه‌ت و گرفت دێت یا ئازاره‌كه كۆن ده‌بێت و له‌بیر ده‌چێته‌وه، ئه‌و ده‌م هه‌ڵده‌ستنه‌وه سه‌ر پێ و ده‌ڵێن ئێمه خۆڕاگر ده‌بین. به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌وه به مانای تێنه‌گه‌یشتن له واتای سه‌بره، چونكه سه‌بر له كاتی پێشهاتن و تاقیكردنه‌وه‌دا ده‌بێ خۆی نیشان بدات.
سه‌بری جه‌میل و به‌جێ كه قوڕئان ئاماژه‌ی پێ ده‌كات، نیوه‌ی دینه و هێز و توانا به مرۆڤ ده‌به‌خشیت، سه‌رچاوه‌ی وره‌به‌رزی و متمانه‌به‌خۆبوونه، چاره‌ی زۆربه‌ی كێشه و گرفته‌كانی ژیانه و نیشانه ڕازیبوون به قه‌ده‌ر و به‌خششی خوایه.
دونیای ده‌ورووبه‌رمان پڕه له وانه‌ی سه‌بر و خۆڕاگری كه بۆ ئێمه جێی سه‌رنجن. كه چاو هه‌ڵێنین و چاو له چوار ده‌وری خۆمان بكه‌ین، ده‌بینین هه‌موو وانه‌یه‌كی له سه‌بر و خۆڕاگری پێیه تاكوو ئێمه لێی فێر بین. گه‌ردوون له چركه‌ساتێكدا به‌دی نه‌هاتووه، به‌ڵكوو له مه‌ودای چه‌ند ڕۆژێك و یا چه‌ند خولێكدا خولقاوه. له كاتێكدا خوای باڵاده‌ست و توانا ده‌یتوانی به یه‌ك «كن فیكن» به‌دی بهێنیت، ئا به‌م چه‌شنه فێری پشوودرێژیمان ده‌كات.
كه چاو له دروستبوونی خۆمان بكه‌ین، سه‌رسووڕهێنه‌ره. خوای گه‌وره له مه‌ودای چه‌ندین ساڵ و به تێپه‌ڕاندنی قۆناغ دوای قۆناغ، مرۆڤێكی ته‌واو و خاوه‌ن زه‌ین و تێگه‌یشتوو به‌دی دێنیت. نۆ مانگ نێو زگی دایكی، دوایی به‌دونیا هاتن و قۆناغی مناڵی و مێرمناڵی، گه‌نجی و ئه‌وجار پیری و ماڵاوایی له ژیانی دونیا و گه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و لای به‌دیهێنه‌ری كائینات. هه‌مووی ئه‌وانه كه به چاوی ڕوونی خۆمان له دونیای ده‌ورووبه‌رمان ده‌یبینین، فێری سه‌بر و خۆڕاگریمان ده‌كه‌ن.
كه چاو له تێپه‌ربوونی شه‌و و ڕۆژ بكه‌ین، ئه‌ویش وانه‌یه‌كی تر له سه‌بره. شه‌و و ڕۆژ له‌ناكاو و یه‌ك ئان جێیان ناگۆڕنه‌وه، به‌ڵكوو زۆر به هێمنی و ئارامی دێن و ده‌ڕۆن و تێك هه‌ڵده‌كێشرێن.خۆر له كازیوه‌ی به‌ربه‌یانی زۆر به هێمنی دێته‌ده‌ر و ورده ورده دێته سه‌ر سه‌رمان و پاشان هه‌روا به هێمنی و نه‌رمی سه‌ره‌تا ئێواره‌یه‌كی دڵڕفێنمان نیشان ده‌دات و به ئاوابوونی، جوانی تایبه‌ت به زه‌وی ده‌به‌خشێت. ئه‌و ده‌م مانگ و ئه‌ستێره‌كان ورده ورده سه‌ر ده‌ردێنن و تاریكایی شه‌و جێگای ده‌گریته‌وه.
زه‌وی زۆر به هێمنی به ده‌وری خۆی و خۆردا ده‌سووڕێت و كه‌س هه‌ستی پێ ناكات. هه‌مووی ئه‌وانه به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه هه‌موو كارێك پێویستی به سه‌بر و پشوودرێژی هه‌یه.
یه‌كێك له ناوه پیرۆزه‌كانی خوای گه‌وره «صبور» واته خۆڕاگره. خوای گه‌وره خۆی به خۆڕاگر ده‌ناسێنیت تاكوو ئێمه‌ش فێری خۆڕاگری بین. پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان(د.خ) ده‌فه‌رموێت: هیچكه‌س به ڕێژه‌ی خوای گه‌وره بەسهبر و خۆڕاگر نییه. به‌نده‌كانی هاوه‌ڵی بۆ داده‌نێن، ژن و مناڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن، له كاتێكدا خوا تاقانه و بێهاوهڵه. خوا ئارام ده‌گریت و ته‌نانه‌ت ڕزق و ڕۆژیشیان له‌سه‌ر لانابات و له ڕه‌حمه‌تی خۆی بێبه‌شیان ناكات و ئه‌گه‌ریش داوای لێخۆشبوونی لێ بكه‌ن، ئه‌وه لێیان خۆش ده‌بێت. به‌نده‌كانی به شه‌و و ڕۆژ گوناح و تاوان ده‌كه‌ن و له فه‌رمانی خوا ده‌رده‌چن، له كاتێكدا خوا بینه‌ر و بیسه‌ره به‌سه‌ریانه‌وه، به‌ڵام شه‌رمی لێ ناكه‌ن. به‌و حاڵه‌ش خوا غه‌زه‌بیان لێ ناگێت و ده‌فه‌رموێت: «ئه‌ی به‌نده‌كانم بگه‌ڕێنه‌وه و داوای لێبوردن بكه‌ن كه من لێتان خۆش ده‌بم.»
«لَا أَحَدَ أَصبَرُ عَلَی أَذیً یَسمَعُهُ مِن اللهِ عَزَّ وَ جَلَّ إِنَّهُ یُشرَکُ بِهِ وَ یَجعَلُ لَهُ الوَلَدُ ثُمَّ هُوَ یُعَافِیهِم وَیَرزُقُهُم»
واته: «هیچ كه‌س به ڕێژه‌ی خوا له‌سه‌ر ئازارێكی پێی ده‌درێت به‌سه‌بر نییه، چونكه شه‌ریكی بۆ داده‌نێن و مناڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن و پاشان لێیان خۆش ده‌بێت و ڕزق و ڕۆژیان پێ ده‌به‌خشیت.»
خوای گه‌وره خۆی به‌سه‌بره و دونیای له‌سه‌ر سه‌بر به‌دی هێناوه. سه‌بر پێناسه‌ی بڕوادارانه و خوای گه‌وره پاداشی نه‌بڕاوه‌ی له ڕۆژی دوایی بۆ ئارامگران ته‌رخان كردووه. هاوه‌ڵ و یاریده‌ری ئارامگرانه و به‌ته‌نیا جێیان ناهێڵیت: «إِنَّ اللهَ مَعَ الصَّابِرِینَ»
ئایا پاداشت له‌وه گه‌وره‌تر هه‌یه كه خوا یاوه‌رت بێت؟ هه‌ر ئه‌و خوایه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا هه‌یه و هه‌مووی كائینات له‌ژێر ویست و خوازی ئه‌و دایه. خوایه‌ك كه ئاگادار به هه‌موو ئاشكرا و نهێنییه‌كانه، ئه‌و خوایه‌ی كه له‌گه‌ڵ هه‌موو هێز و ده‌سه‌ڵات و پاشایه‌تی، دڵۆڤانترین كه‌س بۆ بهندهكانییهتی. كه‌واته كاتێك وه‌ها خوایه‌ك له پشتت بێت، خه‌مخواردن و بێ هیوا بوون چ مانایه‌كی ده‌مێنیت؟ له تاو كام كێشه و موسیبه‌ت به چۆك دادێت؟ له كام نیعمه‌تی بێ هیوا ده‌بێت؟ مه‌گه‌ر له خوا، گه‌وره‌تر و بانتر و مه‌زنتر هه‌یه؟ كه‌واته خۆڕاگر به و له‌گه‌ڵ خوا به تاكوو خوا له‌گه‌ڵت بێت. سه‌بر و خۆڕاگری ده‌بێته هۆی پته‌وبوون و به‌هێزبوونی ئیمان كه ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی ئارامی و ئاسووده‌یی ڕوح و ڕه‌وانه. هه‌روه‌ها هیوا به داهاتوو زۆر ده‌كات و دژوارییه‌كان ئاسان ده‌كاته‌وه.
فه‌رمانه‌كانی خوا هه‌مووی به پێناسه‌ی سه‌بر ڕازاونه‌ته‌وه. عیبادهت و په‌رستشی خوای تاقانه و پارێزگاری و دووری له تاوان ته‌نیا به سه‌بر و ڕاوه‌ستاوی به‌ئه‌نجام ده‌گه‌ن و كاریگه‌ریان ده‌بێت. كاتێك له به‌ره‌به‌یاندا له قووڵایی خه‌و دای و به بیستنی «الله اكبر» له خه‌وی شیرین هه‌ڵده‌ستی و ڕوو دهكهیه خوا و دێیه سه‌ر به‌رماڵ تاكوو نوێژ بخوێنی، ئه‌وه به به‌ره‌كه‌تی سه‌بر و خۆڕاگرییه كه خه‌وی شیرین له خۆت حه‌رام ده‌كه‌ی و جێگای گەرم و نەرم به جێ ده‌هێڵی تاكوو فه‌رمانی خوا به‌جێ بێنی كه ئه‌گه‌ر سه‌بر نه‌بوایه، به ڕاستی زۆر دژوار ده‌بوو. هه‌ر وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
«وَامُر أَهلَکَ بِالصَّلَاةِ وَاصطَبِر عَلَیهَا لَا نَسئَلُکَ رِزقاً نَحنُ نَرزُقُکَ وَالعاقِبَةُ لِلتَّقوَی»(طه/132)
واته: «(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، ئه‌ی بڕوادار) فه‌رمان بده هه‌ر هه‌موو كاته‌كان به خێزانت، تا نوێژه‌كانیان (به چاكی ئه‌نجام بده‌ن، چونكه خۆراكی ڕوحه) و به‌رده‌وام و كۆڵنه‌ده‌ر و خۆڕاگر به له‌سه‌ری، ئێمه بێ گومان داوای ڕزق و ڕۆژی له تۆ ناكه‌ین، به‌ڵكوو ئێمه ڕزق و ڕۆژی به تۆ ده‌به‌خشین، سه‌ره‌نجامی چاك هه‌ر بۆ خواناسی و دیندارییه.»
كاتێك تاوانێكت بۆ ده‌ڕه‌خسێت و دڵ خوازیاریه‌تی و نه‌فس بۆتی ده‌ڕازێنیته‌وه، سه‌بر و خۆڕاگری له‌سه‌ر ملكه‌چبوون بۆ خوایه كه هێزی به‌ره‌نگاریت پێ ده‌به‌خشیت كه ڕوو له تاوان نه‌كه‌ی و له فه‌رمانی خوا ده‌رنه‌چی. زه‌كات ده‌ركردن و به‌خشینی ماڵ، حه‌جی ماڵی خوا، شه‌ونوێژ و زیكر و پارێزگاری، خۆپاراستن له تاوان و هه‌موو عیباده‌ته‌كان له پله‌ی یه‌كه‌مدا پێویستیان به سه‌بره و له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌بر به‌رده‌وامیان ده‌بێت و پێك دێن.
سه‌بر واته به لەدهستدانی خۆشه‌ویستێك پشت له خوا نه‌كه‌ی و زمانی سكاڵا و شكایه‌ت نه‌كه‌یته‌وه كه خوا بۆچی ئازیزێكی لێ ستاندییه‌وه! بۆچی ئازاری دای! به‌ڵكوو ده‌ستبه‌جێ بڵێی: «إِنَّا لله و إِنَّا إِلَیهِ راجِعُونِ» ڕێبازی هه‌موومان هه‌ر ئه‌وه‌یه و گەڕانهوهمان بۆ لای خوای تاقانه‌یه. ئارامگر بی و بزانی ئه‌وه سروشتی ئه‌م دونیایه. ئه‌وڕۆ ئێمه ده‌چینه سه‌ر گۆڕی ئازیزانمان و سبه‌ینێ ئازیزانێكی¬ تر دێنه سه‌ر گۆڕمان.
سه‌بر واته به پێشهاتنی گرفتێك له ژیان بێهیوا نه‌بی، پشت له تاعه‌تی خوا نه‌كه‌ی، بزانی دونیا گۆڕه‌پانی تاقیكردنه‌وه‌یه، دڵنیا بی كه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره ده‌رگایه‌كی له‌سه‌ر به‌نده‌كه‌ی ببه‌ستیت، ده‌رگای تری له ڕووی ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر ڕوو له خوا وه‌رنه‌گێڕیت و له ڕه‌حمه‌تی بێسنووری بێهیوا نه‌بێت.
«إِلَّا الَّذیِنَ صَبَرُوا وَ عَمِلُوا الصَالِحَاتِ أُولَئِکَ لَهُم مَغفِرَةٌ وَ أَجرٌ کَبِیرٌ»(هود/11)
واته: «جگه له‌و كه‌سانه‌ی كه خۆگر و ئارامگر بوون و كار و كرده‌وه‌ی چاكه‌یان ئه‌نجام داوه (له خۆشی و ناخۆشییدا سروشتی خواناسیان ناگۆڕێت) ئا ئه‌وانه لێخۆشبوو‌ن و پاداشتی گه‌وره و فراوانیان بۆ هه‌یه.»
سه‌بر واته كاتی لێقه‌ومان و موسیبه‌ت تێك نهڕووخێی و نه‌ڵێی من شایانی ئه‌و موسیبه‌ت و ئازاره نیم، بۆچی خوا منی له‌بیر كردووه؟ خۆ من به‌رده‌وام عیباده‌تی ئه‌وم كردووه! به‌ڵكوو ده‌بێ ڕاستی ئه‌و ژیانه‌ی له‌به‌ر چاو بێت كه نه خۆشی و نه ناخۆشی تا سه‌ر نین. بزانێت دونیا ته‌نیا سه‌رای تێكۆشان و خۆ ئاماده‌كردن به‌ره‌و دواڕۆژه. ژیانی دونیا پڕه له تاقیكردنه‌وه. كه‌واته به سه‌بر و خۆڕاگری پاداشتی نه‌بڕاوه و بێ هه‌ژمار و هه‌تاهه‌تایی له دواڕۆژدا بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات و له دونیاشدا سه‌ربه‌رزانه بژیت. چونكه بۆ بڕواداری خۆڕاگر و پشوودرێژ، خۆشی و ناخۆشی هه‌مووی خێری تێدایه.
«وَلَنَبلُوَنَّکُم بِشَیءٍ مِنَ الخَوفِ وَالجُوعِ وَ نَقصٍ مِنَ الأَموَالِ وَالأَنفُسِ وَالثَّمَرَاتِ وَ بَشِّرِ الصَّابِرِینَ * الَّذِینَ إِذَآ أَصَابَتهُم مُصِیبَةٌ قَالُوا إِنَّا للهِ و إِنَّا إِلَیهِ رَاجِعُونَ* أُلَئِکَ عَلَیهِم صَلَوَاتٌ مِن رَبِّهِم وَ رَحمَةٌ وَ أُلَئِکَ هُمُ المُهتَدُونَ»(البقره/157-155)
واته: «سوێند به خوا تاقیتان ده‌كه‌ینه‌وه و به كه‌مێك له ترس و بیم و برسێتی و كه‌مبوونی ماڵ و سامان و مردنی كه‌سوكار و تیاچوونی به‌روبوومی كشتوكاڵ، جا موژده بده به‌و كه‌سانه‌ی خۆڕاگر و ئارامگرن ٭ كه ئه‌وانه هه‌ر كاتێك تووشی به‌ڵا و ناخۆشییه‌ك ده‌بن، ده‌ڵێن: ئێمه موڵكی خوایین، هه‌رچی هه‌مانه به‌خششی خوایه. له ئاكامیشدا هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته‌یه گه‌ڕانه‌وه‌مان ٭ ئا ئه‌وانه چه‌نده‌ها ستایش و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی به‌سه‌ر ئه‌واندا ده‌بارێت له لایه‌ن په‌روردگاریانه‌وه و ئه‌وانه ئه‌و كه‌سانه‌ن ڕێبازی هیدایه‌تیان وه‌رگرتووه.»
سه‌بر واته: كاتێك كه ناز و نیعمه‌ت و خۆشییه‌كانی دونیا ڕووت تێده‌كات، له خۆبایی و گیرۆده‌ی دونیا نه‌بی. له‌بیرت بێ تۆ هه‌ر ئه‌و به‌نده لاواز و هه‌ژاره‌ی خوای مه‌زنی، موڵك و سامانت ئه‌مانه‌تی خوایه و هه‌رده‌م پێویستیت به خوا و ڕه‌حمی خوایه. له یادت بێ كه خوای گه‌وره هێندێ جار به‌نده‌كانی خۆی به ناز و نیعمه‌ت و پله و... تاقی ده‌كاته‌وه. به‌ڵكوو ده‌بێ له‌هه‌مبه‌ر به‌هره‌كانی خوادا سوپاسگوزار بێت و ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی بێت، ماڵی دونیا له په‌رستش و عیباده‌تی خوای غافڵ نه‌كات و به شوكرانه‌ی نیعمه‌ته‌كانی، عیباده‌تی زۆرتری خوا بكات. پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رموێت: من له فه‌قیری و هه‌ژاری لێتان ناترسم، به‌ڵكوو له‌و كاته لێتان ده‌ترسم كه ماڵی دونیا ڕووتان تێ بكات و له یادی خوا خافڵ بن.
«وَلَا تَمُدَّنَّ عَینَیکَ إِلَی مَا مَتَّعنَا بِهِ أَزوَاجاً مِنهُم زَهرَةَ الحَیَاةِ الدُّنیَا لِنَفتِنَهُم فِیهِ وَرِزقُ رَبِّکَ خَیرٌ وَ أَبقَی»(طه/131)
واته: «(ئه‌ی بڕوادار) تۆ چاوه‌كانت مه‌بڕه ئه‌و ناز و نیعمه‌ته‌ی كه هێندێك خه‌ڵكمان لێ به‌هره‌وه‌ر كردووه كه زینه‌ت و ڕازاوه‌ی ژیانی دونیایه، بۆ ئه‌وه‌ی له ناز و نیعمه‌تدا تاقیان بكه‌ینه‌وه، بێگومان ڕزق و ڕۆژی په‌روه‌ردگارت (له به‌هه‌شتدا) چاكتر و به‌رده‌وامتره.»
سه‌بر واته؛ كه هه‌لی تاوانت بۆ ڕه‌خسا به‌رده‌ستی نه‌فس و هه‌وه‌س نه‌بی. چاودێریی خوا له‌سه‌ر سه‌رت هه‌ست پێ بكه‌ی و شه‌رم له گه‌وره‌یی و مه‌زنایه‌تی خوا بكه‌ی. به سه‌بر و خۆڕاگری له‌سه‌ر هه‌وه‌س، له تاوان دووری بكه‌ی و له‌به‌رامبه‌ر نه‌فسدا بوه‌ستیته‌وه.
«یَأَیُّهَا الَّذِینَ ءَامَنُوا اصبِرُوا وَصَابِرُوا وَ رَابِطُوا وَاتَّقُوا اللهَ لَعَلَّکُم تُفلِحُونَ»(آل عمران/200)
واته: «ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه خۆگر بن و خۆڕاگری و ئارامگری به‌سه‌ر خۆتاندا بهێنن، نه‌به‌زن له خۆگری مانه‌وه‌تان له‌سه‌نگه‌ردا، هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه له سه‌نگه‌ری خه‌بات و كۆششدا بن، له خوا بترسن و پارێزگار بن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازیی (هه‌تاهه‌تایی) به‌ده‌ست بهێنن.»
سه‌بر واته، له‌سه‌ر عیبادهت و چاكه‌كاریت به‌رده‌وام بی، به هۆی بازرگانی و كار و پیشه و كاری ناو ماڵ و...، له عیبادهت و یادی خوا غافڵ نه‌بی، نوێژه‌كانت وه‌دره‌نگی نه‌خه‌ی، به هۆی نه‌خۆشی و هه‌ژاری واز له عیبادهت نه‌هێنی. له‌سه‌ر شه‌ونوێژ و زیكر و نزا و یادی خوا به‌رده‌وام بی و هیچ شتێك نه‌بێته له‌مپه‌ر له ئاست عیباده‌ته‌كاندا، له هه‌موو سات و كاتێكدا ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی خوا بی و تا كۆتا هه‌ناسه‌ی ژیان له‌سه‌ر عیبادهت و په‌رستشی خوای تاقانه به‌رده‌وام و ڕاوه‌ستاو بی.
«وَاستَعِینُوا بِالصَّبرِ وَالصَّلَاةِ وَ إِنَّهَا لَکَبِیرَةٌ إِلَّا عَلَی الخَاشِعِینَ» (البقره/45)
واته: «(ئێوه هه‌وڵ بده‌ن) پشت ببه‌ستن به ئارامگری و نوێژكردن (بۆ گه‌یشتن به ئامانج) به‌ڕاستی نوێژ ئه‌ركێكی گه‌وره و گرانه، مه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به خۆشه‌ویستی و سۆزه‌وه خواپه‌رستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن (و باوه‌ڕیان دامه‌زراوه).»
قوڕئانی پیرۆز به ڕێژه‌یه‌كی زۆر باس له گرینگی و پاداشی سه‌بر ده‌كات. له سوڕه‌تی (عصر) یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ده‌ربازبوون له ده‌سته‌ی خه‌ساره‌تمه‌ندان، ڕاسپاردهكردنی یه‌كتر به حه‌ق و به سه‌بر و خۆڕاگرییە.
«إِنَّ الإِنسَانَ لَفِی خُسرٍ * إِلَّا الَّذِینَ ءَامَنُوا وَ عَمِلُواالصَّالِحَاتِ وَ تَوَاصَوا بِالحَقِّ وَ تَوَاصَو بِالصَّبرِ»(العصر/2و3)
واته: «به ڕاستی ئاده‌میزاد له زه‌ره‌رمه‌ندی و خه‌ساره‌تمه‌ندی دایه ٭ جگه له‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه و كار و كرده‌وه‌ی چاكه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئامۆژگاری یه‌كتریشیان كردووه كه هه‌میشه پابه‌ندی حه‌ق بن (پابه‌ندی حه‌قیش پێویستی به خۆڕاگری هه‌یه) له‌به‌ر ئه‌وه به‌رده‌وام ئامۆژگاری یه‌كتریان كردووه تا هه‌میشه و به‌رده‌وام خۆگر و ئارامگریش بن.»
هه‌روه‌ها له سوڕه‌تی (كهف)دا فه‌رمانمان پێده‌كات كه له‌سه‌ر هاونشینی خواپه‌رستان و ئیمانداران خۆڕاگر بین:
«وَاصبِر نَفسَکَ مَعَ الَّذِینَ یَدعُونَ رَبَّهُم بِالغَدَاوَةِ والعَشِیِّ یُرِیدُونَ وَجهَهُ وَلَا تَعدُ عَینَاکَ عَنهُم تُرِیدُ زِینَةَ الحَیَاةِ الدُّنیَا وَلَا تُطِع مَن أَغفَلنَا قَلبَهُ عَن ذِکرِنَا واتَّبَعَ هَوَاهُ وَکَانَ أَمرُهُ فُرُطَاً»(الکهف/28)
واته: «ئارام بگرە و خۆت ڕابگرە له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا كه خواپه‌رستی ده‌كه‌ن و یادی په‌روه‌ردگار وێردی زاریانه له به‌ره‌به‌یان و ده‌مه‌و ئێواران، مه‌به‌ستیانه و ده‌یانه‌وێت كه ئه‌و زاته له خۆیان ڕازی بكه‌ن، ڕوو له‌وان وه‌رمه‌گێڕه و (ڕوو مه‌كه دونیا په‌رستان و ده‌وڵه‌مه‌ندان) له كاتێكدا تۆ زینه‌ت و ڕازاوه‌یی ژیانی دونیات بوێت و به‌گوێی ئه‌و كه‌سه مه‌كه كه دڵمانی له یادی خوا غافڵ كردووه و (به هۆی دونیا په‌ره‌ستییه‌وه) شوێنی ئاره‌زووی خۆی كه‌وتووه و هه‌رچی كاروباری هه‌یه بێ سه‌روبنه وو له سنوور ده‌رچووه.»
خوای گه‌وره ئامۆژگاریمان ده‌كات كه له ئاست ئه‌و كه‌سانه‌ی خراپه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، ئارام بگرین، چاوپۆشی بكه‌ین و شوێنكه‌وته‌ی خوا بین. خوای گه‌وره له‌كاتێكدا تاوانی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، ئه‌و لێیان خۆش ده‌بێت. تۆڵه‌ی خوای گه‌وره بۆ كه‌سانێكه كه ناگه‌ڕێنه‌وه و له‌سه‌ر دوژمنایه‌تی خوا به‌رده‌وام ده‌بن. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و سته‌مكارانه‌ی كه به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی ده‌ستدرێژی ده‌كه‌ن، خوا خۆی تۆڵه‌یان ده‌كاته‌وه و ده‌فه‌رموێت ئێوه چاوپۆشی بكه‌ن كه كارێكی زۆر جوان و په‌سه‌نده.
«وَلَمَن صَبَرَ وَ غَفَرَ إِنَّ ذَلِکَ لَمِن عَزمِ الأُمُورِ»(الشوری/43)
واته: «له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی دان به‌خۆیدا بگریت و چاوپۆشی بكات و لێخۆش‌بوو بێت (له كاتێكدا كه ده‌توانیت تۆڵه بسێنیت) به ڕاستی ئه‌وه كارێكی به‌جێ و چاك و په‌سند ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڕاستی ئه‌وه له‌و كارانه‌یه كه پێویسته بكرێت.»
«فَاصبِر عَلَی مَا یَقُولُونَ وَ سَبِّح بِحَمدِ رَبِّکَ قَبلَ طُلُوعِ الشَّمسِ وَقَبلَ غُرُوبِهَا وَمِن ءَانَآئِ الَّیلِ فَسَبِّح وَأَطرَافَ النَّهَارِ لَعَلَّکَ تَرضَی»(طه/130)
واته: «(كه‌واته ئه‌ی موحه‌ممه‌د(د.خ) ئه‌ی ئیماندار) خۆڕاگر به به‌رامبه‌ر ئه‌و گوفتاره نابه‌جێیانه‌یان كه ده‌یڵێن و ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی په‌روه‌ردگارت بكه، پێش هه‌ڵاتنی خۆر و پێش ئاوابوونی، له هێندێك كاته‌كانی شه‌ودا هه‌ر ته‌سبیحات و ستایشی بكه، له به‌شه جیاجیاكانی ڕۆژیشدا هه‌ر ته‌سبیحات و ستایشی بكه، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار به‌هره‌مه‌ند بیت.»
خوای گه‌وره له چه‌ندین ئایه‌ت له قوڕئانی پیرۆزدا فه‌رمان به پێغه‌مبه‌ر و موسوڵمانان ده‌كات كه به‌سه‌بر و خۆڕاگر بن.
«فَاصبِر کَمَا صَبَرَ أَولَوا العَزمِ مِنَ الرُّسُلِ وَلَا تَستَعجِل لَّهُم کَأَنَّهُم یَومَ یَرَونَ مَا یُعَدُونَ لَم یَلبَثُوا إِلَّا سَاعَةَ مِّن نَّهَارِ بَلَاغٌ فَهَل یُهلَکُ إِلَّا القَومُ الفَاسِقُونَ»(الاحقاف/35)
واته: «كه‌وابوو ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) دان به خۆدا بگره و خۆڕاگر به، هه‌روه‌كوو پێغه‌مبه‌رانی خاوه‌ن ویستی به‌هێز خۆڕاگر بوون، په‌له‌شیان لێ مه‌كه، ئه‌و ڕۆژه‌ی كه به‌ڵێنیان دراوه‌تێ هه‌ر كاتێك پێش هات، واده‌زانن ساته وه‌ختێك له ڕۆژدا پێچووه، ئه‌مه به‌ڵێن و په‌یمان و ڕاگه‌یاندنێكی ته‌واوه، جا ئایا جگە لە تاوانباران و نافەرمانان کەسانێکی تر تێداده‌چن؟»
«وَاصبِر وَمَا صَبرُکَ إِلَّا بِاللهِ وَ لَا تَحزَن عَلَیهِم وَلَا تَکُ فِی ضَیقٍ مِمَّا یَمکُرُونَ» (النحل/127)
واته: «(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) / ئه‌ی بڕوادار) خۆگر و ئارامگر به و خۆگری و ئارامگریشت ته‌نیا به‌یارمه‌تی خوا ده‌بێت و به كه‌سیتر ناكرێت. خه‌فه‌تیش مه‌خۆ له خوانه‌ناسان كه باوه‌ڕ ناهێنن. دڵته‌نگ مه‌به له به‌رامبه‌ر ئه‌و پیلان و نه‌خشانه‌ی كه دوژمنان ده‌یگێڕن.»
«وَاصبِر فَإِنَّ اللهَ لَا یُضِیعُ أَجرَ المُحسِنِینَ»(هود/115)
واته: «خۆڕاگر و ئارام به، چونكه بێ گومان خوای گه‌وره پاداشتی چاكه‌كاران و چاكه‌خوازان به‌زایه نادات.»
«إِنِّی جَزََیتُهُمُ الیَومَ بِمَا صَبَرُوا أَنَّهُم هُمُ الفآئِزُونَ»(المؤمنون/111)
واته: «(جا با بزانن كه) بێ گومان ئه‌مڕۆ من پاداشتم داونه‌ته‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی که خۆڕاگر بوون، به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وانیش سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفرازن.»
بێ گومان ئه‌وه‌ی كه سه‌بر ده‌كاته پیشه‌ی ژیانی، هه‌م له دونیا و هه‌م له دواڕۆژدا پاداشی سه‌بر و خۆڕاگری پێ ده‌به‌خشرێت. له دونیادا به سه‌ربه‌رزی و دڵ ئاسووده‌یی ده‌ژیت و به هێز و تواناوه به‌ره‌و پێشكه‌وتن هه‌نگاو ده‌نێته‌وه، به هیوا و دڵڕوونی بۆ داهاتووی ده‌ڕوانیت، له‌به‌رامبه‌ر كێشه‌كانیدا ڕاوه‌ستاو و خۆڕاگر ده‌بێت و زوو به چۆك دانایه‌ت. له دواڕۆژیش به پاداشی ئارامگران ده‌گات كه پاداشێكی بێئهژماره و به‌م چه‌شنه خوای گه‌وره له هه‌موو كات و ساتدا یاریده‌ری ده‌بێت.
«... إِنَّهُ مَن یَتَّقِ وَ یَصبِر فَإِنَّ اللهَ لَا یُضِیعُ أَجرَ المُحسِنِینَ»(یوسف/90)
واته: «بێگومان ئه‌وه‌ی خۆپارێز و خۆگر بێت (له به‌رامبه‌ر پێشهاته‌كانه‌وه، خوای گه‌وره ده‌رووی لێ ده‌كاته‌وه) ئه‌وه به‌ڕاستی خوا پاداشی چاكه‌كاران و چاكه‌خوازان به‌زایه نادات.»
«قُل یَاعِبَادِی الَّذِینَ ءَامَنُوا اتَّقُوا رَبَّکُم لِلَّذِینَ أَحسَنُوا فِی هَذِهِ الدُّنیَا حَسَنَةٌ وَأَرضُ اللهِ وَاسِعَةٌ إِنَّمَا یُوَفَّی الصَّابِرُونَ أَجرَهُم بِغَیرِ حِسابٍ»(الزمر/10)
واته: «به‌و به‌ندانه‌م كه خاوه‌ن باوه‌ڕن بڵێ: له په‌روه‌ردگارتان بترسن و خواناس بن، بێگومان بۆ ئه‌وانه‌ی له‌م دونیایه‌دا چاكه ده‌كه‌ن، پاداشی چاك هه‌یه و زه‌وی په‌روه‌ردگاریش فراوانه (ئه‌گه‌ر له شوێنێك دنیاتان لێ ته‌نگ كرایه‌وه كۆچ بكه‌ن بۆ شوێنێكی تر) به‌ڕاستی ته‌نها خۆڕاگران پاداشتیان بێ‌سنوور و بێ ژمارە.»
كه نیگا بخه‌ینه سه‌ر ژیانی پێغه‌مبه‌ران و خۆشه‌ویستانی خوای دڵۆڤان، ده‌بینین كه ژیانیان هه‌مووی به سه‌بر و ئارامگری ڕازاوه‌ته‌وه و ئێمه‌ش فێری وانه‌ی خۆڕاگری ده‌كه‌ن، پێغه‌مبه‌ران له‌سه‌ر هه‌موو جۆرە ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی كه پێی تاقی كراونه‌ته‌وه، ئارامیان ده‌گرت و له فه‌رمانی خوا ده‌رنه‌ده‌چوون. حه‌زره‌تی ئه‌ییوب چه‌ندین ساڵ له‌وپه‌ڕی ئازار و نه‌هامه‌تیدا مایه‌وه، یه‌ك چركه‌ش ناشوكری و گله‌یی له خوا نه‌كرد و به سه‌روه‌ری خۆڕاگران ناوبانگی ده‌ركرد.
حه‌زره‌تی یوسف كه گه‌نجێكی جوان و لاو بوو، كاتێك هه‌موو باروودۆخی گوناحی بۆ ڕه‌خسا، شه‌رمی له خوای بانی سه‌ری ده‌كرد و به سه‌بر له سه‌ر دووری له تاوان داوێنی خۆی به پاكی ڕاگڕت و حه‌وت ساڵ مانەوە له زیندانی پێ باشتر بوو له نافەرمانی خوا و خوای گه‌وره‌ش له پاداشی سه‌بری، كردی به عه‌زیزی میسر.
له هه‌مووان بانتر پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان له‌سه‌ر هه‌موو ئازاره‌كانی موشریكانی قوڕه‌یش كه بوختانیان بۆ هه‌ڵده‌به‌ست، پێیان ده‌گوت شاعیر، جادووگه‌ر و كاهین، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری ئازیز(د.خ) ئارامگر بوو. له سهفهرەکەی بۆ شاری تائیف قسه‌ی سووكیان پێ گوت و به‌ردبارانیان كرد و كاتێك فریشته‌ی كێوه‌كان هات كه تۆڵه‌یان بسێنیته‌وه، پێغه‌مبه‌ری دڵسۆز(د.خ) فه‌رمووی: هیوام وایه له نه‌وه‌كانی ئه‌وان كه‌سانێكی خواپه‌ره‌ست به‌دونیا بێن و لێیان خۆش بوو. به‌و شێوه ئارامگری و دڵسۆزی خۆی به جیهان نیشان دا.
ئێمه‌ی موسوڵمان كه شوێنكه‌وتووی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) و ئایینی ئیسلامین پێویسته به‌سه‌بر و ئارامگر بین و خێری دونیا و دواڕۆژ بۆخۆمان مسۆگه‌ر بكه‌ین.
- بۆچوونێکی نوێ بنووسه
- 775 سه‌ردان
-
نووسخه‌ی چاپ