ئەمینداری گشتی جەماعەت لە دیدار لەگەڵ سەرۆککۆمار: دەستەبەربوونی عەداڵەت و دادپەروەری، پێویستی به لەناوبردن و بنبڕکردنی دیاردەی جیاوازی خستن و نابەرابەری هەیە

ئەمینداری گشتی: دەستەبەربوونی عەداڵەت و دادپەروەری، پێویستی به لەناوبردن و بنبڕکردنی دیاردەی جیاوازی خستن و نابەرابەری هەیە

ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە ڕێوڕەسمی دیداری سەرۆککۆمار لەگەڵ زانایان و هەڵکەوتووانی سوننە مەزهەب کە ئێوارەی شەممە ڕێکەوتی 12ی جۆزەردانی 1397ی هەتاوی، لە تاران  بەڕێوەچوو، لە میانەی وتارەکەیدا جەختی کردە سەر بەرپابوون و جێبەجێکردنی عەداڵەت و دادپەروەری، هەروەها لەناوبردن و بنبڕکردنی دیاردەی جیاوازی خستن و نابەرابەری به هەنگاوێکی گرینگ و پێویست زانی. 

 دەقی وتارەکەی ئەمینداری گشتی لەو دیدارەدا بەم چەشنه بوو: 

بسم الله الرّحمن الرّحیم

‎الحمدلله والصّلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله وأصحابه ومن والاه.

 اللّهمّ اجعلْ نصیبنا من شهر رمضان الرحمة والمغفرة والعتق من النّار.

ڕێز و سڵاوم هەیە لە خزمەت سەرۆککۆماری هێژا و میوانان و ئامادەبووانی خۆشەویست. 

لە ڕوانگەی قورئانەوە، بەندایەتی خودا، ئاوادانی وڵات و بەرپایی عەداڵەت و دادپەروەری، بریتین له سێ تەوەری بنەڕەتی که مرۆڤ و کۆمەڵگای مرۆڤایەتی وەک ئەرک و فەرمان پێی سپێرداروە و پێوستە به شێوازێکی هاوسەنگ گرینگی پێ بدرێ.      

بەندایەتی خودا کاتێک جێبەجێ دەبێ کە زانیاری، ئازادی و مافی هەڵبژاردن دەستەبەر بێ تاکوو ئەوپەڕی گوێڕایەڵی و ملکەچی ئاوێتەی ئەوپەڕی خۆشەویستی و خۆنەگرتن بێت.

ئاوادانکردنەوە و گەشەپێدان بە خاک و وڵات و نیشتمانیش بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستی و بەرژەوەندییەکانی مرۆڤ و دەستەبەرکردنی ئاسایش و خۆشگوزەرانی، پێویستی بە سپاردنی ئەرکەکان به شارەزایان و گرینگی دان به گەشەی هاوسەنگ و دژایەتی کردنی دواکەوتوویی و هەژارییە.

بەرپابوون و جێبەجێکردنی عەداڵەت و دادپەروەری وەک میزان و پێوانەی خودا لەسەر زەوی، یەکێک لە ئامانجە بەرزەکانی دینه و هەروەها یاسا و پێوەری کردەوە و ئاکاری کۆمەڵایەتی و ڕامیاری و نیشانەیەکی ئاشکرا بۆ دیندارییەکی ڕەسەن لە کۆمەڵگادایە. دەستەبەربوونی عەداڵەت و دادپەروەری، پێویستی به لەناوبردن و بنبڕکردنی دیاردەی جیاوازی خستن و نابەرابەرییە.

سەرکۆککۆماری بەڕێز؛ دەوڵەتی بەڕێزتان لە پێنج ساڵی ڕابردوودا دەستکەوتگەلێکی پڕبایەخی لە کارنامەی خۆیدا تۆمار کردووە، بەڵام ویست و داخوازی ڕاستەقینەی هاووڵاتیان زیاتر لەوەیە کە تاکوو ئێستا دەستەبەر بووە و لە لایەکی ترەوە، هەلومەرجی ئێستا لە جیهان و ناوچەدا، دۆخی جیاواز و داخوازیگەلی نوێی بۆ وڵاتەکامەن هێناوەتە گوڕێ.    

هەربۆیە پەسند و بەجێیە:

1-لە سەرجەم توانایی و بڕستە بندەستکان، جیا لە جیاوازییە ئایینی و نەتەوەیی و حیزبییەکان، زیاتر لە ڕابردوو کەڵک وەربگیرێ تاکوو بە پشتیوانی یەکگرتوویی و یەکێتی نەتەوەیی، ڕێگە بۆ تێپەڕبوون لە ئاستەنگ و کێشەکانی بەردەم هەموار و فەراهەم بێت.

2-ئەو بەشە لە قەوارە و پێکهاتە ئیداری و حکوومی و نیزامییەکان کە هاووڵاتیانی سوننەمەزهەب لە قەوارەی ئیدارەکردن و بەڕێوابەرایەتی وڵات بێبەش و سنووردار دەکەنەوە، چاکسازی بۆ بکرێ تا هەلێکی زیاتر بۆ بەشداری هەڵکەوتووان و شارەزایانی سوننەمەزهەب بڕەخسێ. 

3-بەستێنگەلێکی زیاتر بۆ هاووڵاتیانی سوننەمەزهەب بە مەبەستی گەیشتن بە مافە کومەڵایەتی و فەرهەنگییەکانیان کە له ئەسڵی(بنچینەی) 11ی دەستووری بنەڕەتی و جاڕنامەی مافی هاوولاتیدا شرۆڤە کراوە، فەراهەم بکرێ. 

4-سەربەخۆییەکی زیاتر لە ڕابردوو، بۆ بەڕێوەبردنی قوتابخانە ئایینییەکانی سونە مەزهەب دەستەبەر بکرێ و  بە ڕێز و حورمەتەوە گرینگی بە بارودۆخی ژیان و گوزەرانی مامۆستا و فەقە و قوتابیانی ئایینی بدرێت.  

5-بە مەبەستی گەشەی ناوچەگەلی سوننەمەزهەب بە تایبەت بۆ ڕەخساندی هەلی کاری بەردەوام و پێکهێنان و پتەوکردنی ناوچەگەلی تایبەتی ئابووری، هەوڵ و چالاکی زیاتر بدرێت.

لە کۆتاییدا حەز دەکەم  جەخت بکەمە سەر ئەم بابەتە کە؛ هەنگاوی پڕبایەخی جەنابتان سەبارەت بە دیاریکردنی کەسێک وەک یاریدەدەری سەرۆککۆمار لە کاروباری کەمینە ئایینی و نەتەوییەکان لە باشییەکانی دەوڵەتی یازدەیەمین بوو کە لە دەوڵەتی دوازدەدا بوو بە ڕاوێژکار؛ دەسا گرینگی ئەم ئەرکە ئەو چاوەڕوانییەمان بۆ ساز دەکات که پۆستێک به نێوی جێگری سەرۆکۆمار بۆ کاروباری کەمینە ئایینی و نەتەوییەکان پێناسە بکرێت.

لە پەروەردگاری تاک و بێ هاوتا، سەرکەوتنی چڕۆپڕی بەرێزتان بۆ خزمەت بە نیشتمانی خۆشەیست و پاراستنی هیوا و ئومێدی هاووڵاتیانم دەخوازم.

‎والسّلام علیکم ورحمة الله وبرکاته

ئەمینداری گشتی جەماعەت لە دیدار لەگەڵ سەرۆککۆمار: دەستەبەربوونی عەداڵەت و دادپەروەری، پێویستی به لەناوبردن و بنبڕکردنی دیاردەی جیاوازی خستن و نابەرابەری هەیە
ئەمینداری گشتی جەماعەت لە دیدار لەگەڵ سەرۆککۆمار: دەستەبەربوونی عەداڵەت و دادپەروەری، پێویستی به لەناوبردن و بنبڕکردنی دیاردەی جیاوازی خستن و نابەرابەری هەیە
ئەمینداری گشتی جەماعەت لە دیدار لەگەڵ سەرۆککۆمار: دەستەبەربوونی عەداڵەت و دادپەروەری، پێویستی به لەناوبردن و بنبڕکردنی دیاردەی جیاوازی خستن و نابەرابەری هەیە
ئەمینداری گشتی جەماعەت لە دیدار لەگەڵ سەرۆککۆمار: دەستەبەربوونی عەداڵەت و دادپەروەری، پێویستی به لەناوبردن و بنبڕکردنی دیاردەی جیاوازی خستن و نابەرابەری هەیە
ئەمینداری گشتی جەماعەت لە دیدار لەگەڵ سەرۆککۆمار: دەستەبەربوونی عەداڵەت و دادپەروەری، پێویستی به لەناوبردن و بنبڕکردنی دیاردەی جیاوازی خستن و نابەرابەری هەیە
ئەمینداری گشتی جەماعەت لە دیدار لەگەڵ سەرۆککۆمار: دەستەبەربوونی عەداڵەت و دادپەروەری، پێویستی به لەناوبردن و بنبڕکردنی دیاردەی جیاوازی خستن و نابەرابەری هەیە
ئەمینداری گشتی جەماعەت لە دیدار لەگەڵ سەرۆککۆمار: دەستەبەربوونی عەداڵەت و دادپەروەری، پێویستی به لەناوبردن و بنبڕکردنی دیاردەی جیاوازی خستن و نابەرابەری هەیە

.:: نوێ‌ترین ::.

کۆچەری بیرکار یا بیرکاری کۆچەر کۆمه‌ڵایه‌تی (1397/05/12)