بەشداری ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە ڕێوڕەسمی یادوارەی د. ئیبڕاهیمی(مامۆستا شەپۆل)

مامۆستا پیرانی و شاندی ئامادەبووی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح

مامۆستا عەبدوڕەحمان پیرانی، ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوت و ئیسلاح، ئێوارەی ئەم جومعە(هەینی)یە، -کە ڕێکەوت بوو لەگەڵ 17ی جۆزەردانی 397ی هەتاوی- وێڕای شاندێک لە ڕێوڕەسمی یادوارەی د. ئیبڕاهیمی که لە مزگەوتی شارۆچکەی غەربی تاران بەڕێوە چوو، بەشداری کرد.

به پێی هەواڵی ئیسلاح وێب، لەو ڕێوڕەسمەدا د. مەحموود وەیسی مامۆستای فیقهی شافیعی زانکۆی تاران، بە نوێنەرایەتی له ئەمینداری گشتی جەماعەت، له وتارێکدا به بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا شەپۆل، وێڕای ئاراستەکردنی پرسە و سەرەخۆشی، ڕایگەیاند: مامۆستا شەپۆل لە ڕیزەی ئەو کەسانەدا بوو کە چۆن و لە چیدا بەسەربردنی ژیان لەلای ئەو گەلێک گرینگتر لە چەندە ژیان و ژماری ساڵاکانی تەمەنی بوو.

د. وەیسی هەروەها گوتی: بە پێی خوێندنەوەیەک کە سەبارەت بە ژیانی مامۆستا شەپۆل ئەنجامم داوە، ئەو بەڕێزە زیاتر لە 40 ئاسەواری لەپاش خۆی بەجێ هێشتووه کە هەڵکەوتووترینیان، وەرگێڕانی قورئان بە زمانی کوردییە.

شایانی باسە لە پەڕاوێزی ڕێوڕەسمەکەدا مامۆستا پیرانی، لەگەڵ مامۆستا موحەممەد ڕئووف تەوەکولی، یەکێک لە هاوڕێیانی مامۆستا شەپۆل و نووسەری کتێبی چوار ئیمامی سونەمەزهەب و جەماعەت(بە فارسی=چهار امام اهل سنت و جماعت) دیدار و گفتوگۆی کرد.

بەشداری ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە ڕێوڕەسمی یادوارەی د. ئیبڕاهیمی(مامۆستا شەپۆل)
بەشداری ئەمینداری گشتی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لە ڕێوڕەسمی یادوارەی د. ئیبڕاهیمی(مامۆستا شەپۆل)