ئێرانییەکان: ئەو خونچانەی دەبێ ببنە گوڵ

ئێرانییەکان: ئەو خونچانەی دەبێ ببنە گوڵ

یەکێک لە ڕەهەند و خواسته سروشتییەکانی مرۆڤ وەبەرچاوهاتن و دیترانه. ئەو دڵخۆشی و ڕەزامەندییەی که بە هۆی وەبەرچاوهاتن لە دەروونی هەر تاکێکدا ساز دەبێ گەلێک بانتر لە وەدەستهێنانی سەرەوەت و سامان و پلە و پایەیە.   

 ساڵی ڕابردوو، هاووڵاتێکی کانادایی کە بە ڕەگەز هێندی و سەر بە ئایینی سیک بوو، ئەرکی وەزارەتی بەرگری کانادای پێ سپێردارا و لەم دواییانەش کەسێکی بە ڕەگەز پاکستانی بوو بە وەزیری ناوخۆی ئینگلیس. ماوەیەکیش لەوە پێش لە گۆڤاری تایم، سەرۆکی پێشووی شارەوانی نیۆیۆڕک سەبارەت بە سەرۆکی شارەوانی ئێستای لەندەن کە موسڵمانه، نووسی: ئەگەری ئەوە هەیە پاش ماوەیەک ببێتە سەرۆک وەزیری ئینگلیس. 

ئاکامە دەروونی و ئەمنی و یاسایی و شارستانییەکانی ئەو ئاڵوگۆڕانه گەلێک جێگای سەرەنج و تێڕامانن. لە نێو مێشک و له چوراچێوەی دید و تێڕوانینی زۆرینەی کۆچەران لە کانادا و ئینگلیس ئەو فکر و بیرۆکەیە تریتانه دەکات کە: منیش دەرەفتی ئەوەم هەیە کە لەم وڵاتەدا گەشە بکەم و بەروە پێشکەوت و سەرکەوتن بچم.

ئەو دیاردانە بۆ گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی دەگەڕێنەوە کە لەودا توانایی و لێهاتوویی تاکەکان لەسەرووی هەموو تایبەیمەندییەکی ترەوەیە. ئەرکی دەوڵەت تەنیا ئەوە نییە کە میوە هاوردە بکات، نەوت بفرۆشێ، مووچە بدا و زبڵ کۆ کاتەوە. ئەوە تەنیا سەتا دەی کارەکانە.

سەرەکی ترین ئەرکی دەوڵەت پێکهێنانی بنەما و بارودۆخێکە کە لەودا هەر هاووڵاتییەک بتوانێ بڕست و تواناییەکانی خۆی  به باشترین شێوە شکۆفا بکات.

کاتێک ئاوەها هەستێک لە ناخی تاکەکاندا ساز بێت و له دڵ و دەروون و ڕوح و ڕەوانیان ئەو متمانەیەی لێ بکەوێتەوە، دەوڵەت به باشترین شێوە و لە ئاستێکی بەرزدا لە لایان خەڵکەوە پشتیوانی دەکرێ و بواری ئەمنیشی پارێزراو دەبێت و هیچ هێزێکی دەرەکی بە هەموو هێز و توانایەک ناتوانێ ناوەڕۆک و تان و پۆی ئاوەها کۆمەڵگایەک هەڵوەشێنێ و لە خشته بەرێ.ئێرانییەکان هەر هەموویان خونچەن. چ بکرێ تا ئەو خونچانه ببنە گوڵ؟ لە نێوان دەیان ڕوانگە و تێبینی ئەم تێبینییانەی ژێرەوە – کە لە گرینگترەوە بۆ گرینگ ڕیزبەندی کراون-  پێشنیار دەکرێن:

-ڕوانگه و دارشتنی پلان و بەرنامەی درێژخایەن بۆ حوکمڕانی

-گرینگی دان به چۆنێتی و ئاستی خۆشگوزەرانی ژیان

-بەرەپێدانی فراوان به پێوەندییەکانی لەگەڵ جیهان

-ڕاگەیاندن و گەشتی ئازاد و بێ قەید و بەندی زانیارییەکان 

-گۆڕینی خاوندرای دەوڵەتی بە خاوەنداری تایبەتی 

-بانکدرای بلوورین

-ئەندامبوون لە دامەزراوەی بازرگانی جیهانی

-قبووڵکردنی جیاوازییە هزری و  فکرییەکان

-دانانی ڕکابەرێتی بۆ وەدەستهێنانی سەروەت و لەئەستۆگرتنی  بەرپرسایەتی

-کەمینەکردنی گونجایشی دەورەی دکتۆڕا 

-زەقکردنەوەی ئەو گرینگە: کات زێڕه و گەنجێکی بێ وێنەیە

-ئاشتی و سازان لەگەڵ دراوسێکان

-دابەشکردنی دادگەرانەی دەرفەتەکان

-کەم کردنەوەی کاروباره ئیدارییەکان له فەرمانگە و دامەزراوەکان

-ئاسانکاری بۆ فرۆشتنی  کاڵا و خزمەتگوزارییەکانی بەشی تایبەتی و نادەوڵەتی

له ئاوەها بارودۆخێکدا، هاووڵاتیان بێ فکری دەروون دڵبەستە و گیرۆدەی شوناس و نەتەوە و میرات و دەسەڵاتدارایانی خۆیان دەبن، ئەزموون و وردبوونەوە سەلماندوویەتی، هەر هاووڵاتێکی ئێرانی نوینەر و هەڵگری بڕست و توانایەکی بێ وێنەیە. مخابن کە ئەو خونچانە نەبنە گوڵ، ئێڕان و کۆمەڵگای مرۆڤایەتی خەسارەتمەند دەبێ.

ده‌نگێ نه‌دراوه