نووسەر و لێكۆڵەری كورد، د.محەممەد ساڵح ئیبراهیمی كۆچی دوایی كرد

نووسەر و لێكۆڵەری كورد، د.محەممەد ساڵح ئیبراهیمی كۆچی دوایی كرد

دکتۆر محەممەد ساڵح ئیبراھیمی ناسراو بە «شەپۆل»، شاعیر، نووسەر، ڕۆژنامەوان و لێكۆڵەری ناسراوی کورد، سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە،  5ی جۆزەردان، لە تەمەنی 85 ساڵیدا لە تاران كۆچی دوایی كرد.

بە پێی هەواڵی ئیسلاح وێب، دکتۆر ئیبراهیمی، ساڵی 1312ی کۆچی –هەتاوی، له شاری مھاباد لە دایك بووە و خوێندنی سەرەتاییشی ھەر لەوێ تەواوكردووە، مامۆستا شەپۆل خاوەنی بڕوانامەی دكتۆرای زمان و ئەدەبیاتی عەرەب بووە و بە ماوەی چەندین ساڵ لە زانکۆ نێوبەدەرەوەکانی ئێران  وەک زانکۆی تاران دەرس و وانەی گوتۆتەوە.

مامۆستا شەپۆل، سەرەڕای  نووسین و لێكۆڵینەوە، لە بواری ڕۆژنامەوانی و زمانی كوردی ڕۆڵی بەرچاوی گێڕاوە، لە ساڵی 1358 مۆڵەتی بڵاوكردنەوەی گۆڤارێكی مانگانەی بەناوی«گرشەی كوردستان» وەرگرتووە و توانیوییەتی 9 ژمارەی لێ بڵاو کاتەوە. دکتۆر ئیبراهیمی یەكێك بووە لە دامەزرێنەرانی كۆمەڵەی كوردانی دانیشتووی تاران، بۆ ماوەیەكیش سەرۆكی كۆمەڵەكە بووە. هەروەها بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنی زمان و  فەرهەنگ و هونەری کوردی لە تاران حەولی داوە و ئەرکی بەرپرسایەتی و بەڕێوەبەری ئەنجومەنەکەی لە ئەستۆ بووە.

مامۆستا شەپۆل زیاتر له 40 كتێبی نووسیووە و چەند كتێبێكیشی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی، ھەروەھا چەندین وتاری لە رۆژنامە و گۆڤارە جۆراوجۆرەکان بڵاوكردووەتەوە. یەکێک لە ئاسەوەره گرینگەکانی محەممەد ساڵح ئیبراھیمی، وەرگێڕانی قوڕئانی پیرۆز بە زمانی کوردی بووە کە تا ئێستا چەندین جار لە ئێران و عێراق به چاپ گەیاندراوە. 

پێگەی هەواڵنێری ئیسلاح وێب، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی هێژا و خزم و کەسی بەڕێزیان دەکات و له خودای میری مەزنیش لێخۆشبوویی و ڕەحمەتی بێ بڕانەوە بۆ ئەو و سەبر و خۆڕاگری بۆ کەسوکاری دەخوازێ.

نووسەر و لێكۆڵەری كورد، د.محەممەد ساڵح ئیبراهیمی كۆچی دوایی كرد
نووسەر و لێكۆڵەری كورد، د.محەممەد ساڵح ئیبراهیمی كۆچی دوایی كرد
نووسەر و لێكۆڵەری كورد، د.محەممەد ساڵح ئیبراهیمی كۆچی دوایی كرد
نووسەر و لێكۆڵەری كورد، د.محەممەد ساڵح ئیبراهیمی كۆچی دوایی كرد
ده‌نگێ نه‌دراوه