سەر لەبەیانی ئەمڕۆ، لافاو لە پەسوێ زیانی گیانی لێکەوتەوە

دیمەنێک له لافاوی پەسوێ

بە هۆی ڕوودانی لافاو لە گوندی پەسوێ منداڵێکی تەمەن سێ مانگه گیانی لە دەست دا. به پێی هەواڵی هەواڵنێری ئیسلاح ویب، تەرزە و باران له چیاکانی دەوروبەری گوندی پەسوێی سەر بە شاری پیرانشار، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ- 5ی جۆزەردان – لافاوێکی گەروەرەی لەو ناوچەیە لێکەوتەوە. به هۆی ئەم بەڵا سروشتییە تێکڕای ئەو ماڵانەی کە لە ڕەوگەی لافاوەکەدا بوون ڕووخان. لافاوەکە هەروەها زیانی مادی زۆری لێکەوتەوە و منداڵێکی سێ مانگانەش لەو ڕووداوەدا گیانی لە دەست دا. به گوێرەی قسەی شایەتحاڵانی خەڵکی ناوچەکە، خانووبەرەی زیاتر لە 50 بنەماڵە بە تەواوی هاتە ڕووخان و بوو به هۆی دابڕانی ئاو بەرق و گازی ناوچەکە. شایانی باسه هەر لە سەرەتای ڕوودانی لافاوەکە تیمەکانی فریاکەوتن لە ناوچەکە ئامادەبوون و به بەردەوامی خەریکی هاریکاری و گەیاندنی یارمەتی وکاروبارەکانی فریاکەوتنن.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ، لافاو لە پەسوێ زیانی گیانی لێکەوتەوە
ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

کۆچەری بیرکار یا بیرکاری کۆچەر کۆمه‌ڵایه‌تی (1397/05/12)