دیموكراسییه‌كه‌ی توونس /// نووسەر: عەبدوڵڵا ڕیشاوی
ده‌ره‌نجامى هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كانى وڵاتى توونس (2018) سه‌ره‌تاى ئاڵوگۆڕێك نیشان ده‌دات له‌و وڵاته‌كه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كه‌وتنه سه‌رپێى ڕه‌وڕه‌وه‌ى دیموكراتییه‌ت، ده‌توانرێت ببینرێت، ئه‌ویش له یه‌كێك له وڵاته‌كانى پاش شۆڕشه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بى.
پارتى نه‌هزه‌ى توونسى كه پارتێكى به ئه‌سڵ ئیسلامییه و له ڕووى مێژووییه‌وه له خانه‌ى پارته‌كانى وه‌ك ئیخوان ئەلموسلمین هه‌ژمار ده‌كرێت، جارێكى تر له ڕێى ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌وه دێته پێشه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى له پاش هه‌ڵبژاردنه پارلهمانییهكانى 2014 پاشه‌كشه‌ى كرد و له‌و ماوه‌یه‌شدا هه‌ستا به ده‌ستكاریكردنى شێوه‌ى كاركردنى خۆى.
سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ى پارتى نه‌هزه، به ئاڵوگۆڕێكى سه‌ره‌تایی و گۆڕانكارییه‌كى بچووك داده‌نرێت، چونكه ئه‌م پارته پاش ئه‌وه‌ى له یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنى پاش به‌هارى عه‌ره‌بى سه‌ركه‌وتنى به ده‌ست هێنا و حكومه‌تی پاش شۆڕ‌شیان به ته‌وافوق له‌گه‌ڵ پارتێكى عه‌لمانى پێك هێنا، به‌ڵام دواتر له هه‌ڵبژاردنێكى دیكه‌ى پارله‌مانیدا كه ساڵى 2014 ئه‌نجام درا پاشه‌كشه‌ى كرد و گه‌ڕایه‌وه دواوه.
زۆربه‌ى چاودێران ئه‌و پاشهكشهیهى پارتى نه‌هزه‌ى توونسیان له‌و كاته‌دا به پاشه‌كشه‌ى ئیسلامییه‌كان دانا، به‌تایبه‌ت كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ كه‌وتنى حكومه‌ته‌كه‌ى موحەممەد مورسی له میسر به كۆده‌تایه‌كى مه‌ده‌نى و سه‌ربازى.
گریمانه‌ى ئه‌وه‌ش ده‌كرا كه دۆخى توونسیش وه‌ك میسر تێك بچێت به‌ڵام ئه‌وه‌ى له توونس ڕویدا شتێكى تر بوو، پارتى نه‌هزه‌ى ئیسلامى و پارته سیكۆلاره هاوبه‌شه‌كه‌ى له ده‌سه‌ڵاتدا، ئاكامى هه‌ڵبژاردنه‌كانیان قبووڵ كرد و ده‌سه‌ڵاتیان بۆ براوه به‌جێ هێشت، به‌مه‌ش یه‌كه‌م ئه‌زمونى ئاڵوگۆڕى ده‌سه‌ڵات له دواى به‌هارى عه‌ره‌بى به ئاشتییانه سه‌ركه‌وتنى به ده‌ست هێنا.
هه‌رچه‌نده ڕێژه‌ى به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كانى 2018ى توونسدا تا ئاستێكى زۆر نزم بوو كه له‌سه‌دا 37ى تێنه‌په‌ڕاندووه، به‌ڵام پاشه‌كشه‌ى پارتى ده‌سه‌ڵاتدار و هاتنه پێشه‌وه‌ى پارتى نه‌هزه‌ی ڕكابه‌رى كۆمه‌ڵێك ئاماژه له خۆ ده‌گرێت له‌وانه:
1- زه‌مینه‌ى دیموكراتییه‌ت له توونس له‌پاش شۆڕش چه‌سپیوه و هێزه‌كانى ئه‌و وڵاته به تێكڕاى ئایدۆلۆژیاكانیانهوه توانیویانه زه‌مینه‌یه‌كى ته‌ختى سیاسی و یاسایی و ده‌ستوورى بۆ دیموكراتییه‌ت فه‌راهه‌م بێنن.
ڕاشید غه‌نووشی كه به یه‌كێك له دیارترین ڕهمزهكانى ئۆپۆزسیۆنى ده‌وڵه‌تى پێشووترى توونس و به یه‌كێك له ده‌م و چاوه‌كانى ئیسلامى سیاسى له جیهاندا داده‌نرێت، توانیویه‌تى پارته به ئه‌سڵ ئیسلامیهكهى خۆى بكاته پارتێكى ته‌واو نیشتیمانى و به‌شداری له بونیاتنانى توونسێكى دیموكراتیدا به‌تیۆرى –له ڕێى ده‌ستوره‌وه- و به پراكتیكیش –له ڕێى به‌جێ هێشتنى ده‌سه‌ڵاته‌وه- بكات.
غه‌نووشى له پاش دۆڕانه‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنى پێشووى پارله‌مانیدا 2014، قسه‌یه‌كى به‌ناوبانگى كرد كه ده‌كرێت وه‌ك به‌شێكى پرشنگدار له مێژووى به‌هارى عه‌ره‌بى بنوسرێته‌وه كاتێك وتى ״پارته‌كه‌ى ئێمه نه‌هزه دۆڕا به‌ڵام توونس بردییه‌وه״ ئه‌م وته‌یه‌ى غه‌نوشى ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ كهوتنهسهرپێى دیموكراتییه‌ت له توونس ئه‌گه‌رچى به دۆڕ‌انى پارته‌كه‌ى خۆشى بێت.
ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ى غه‌نووشى له توونس توانى ببێته هه‌وێنى هه‌م به دیموكراتیزه‌كردنى توونس له لایه‌ك و ڕزگاركردنى ئیسلامییه‌كانى توونسیش له چارهنوسێكى نادیار وه‌ك ئه‌وه‌ى میسر، بۆ نموونه. پێشتریش ڕاشید غه‌نووشى حكومه‌تى له‌گه‌ڵ یه‌كێك له دیارترین سه‌ركرده سیكۆلارهكانى توونس پێكهێنا كه ئه‌ویش مونسیف مهرزوقى نووسه‌ر و بیریارى توونسی بوو.
وه‌ك چاودێرێك ئه‌توانم شاهێدى بده‌م كه ئه‌م دوو پیاوه كه یه‌كێكیان ئیسلامى و ئه‌وى تریان سیكۆلاره پێكه‌وه توانییان توونس له پیاكێشانێكى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌پاش به‌هارى عه‌ره‌بى ڕزگار بكه‌ن و بیخه‌نه سه‌ر شاڕێى دیمو‌كراتى.
له وتهیەكیدا له پاش ده‌ركه‌وتنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كان ڕۆژى یه‌كشه‌ممه، غه‌نووشى وتى ״ئه‌مڕۆ توانیمان و ئه‌و هه‌واڵانه‌مان بچنینه‌وه كه دامان بۆ نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورێكى دیمو‌كراتى و نیشتیمانى بۆ توونس״.
2- دیموكراتییه‌ت زامنى مانه‌وه‌ى هه‌موو هێزه‌كانه و هیچ هێزێك نییه كه له‌ناو زه‌مینه‌ى دیموكراتییهتدا به‌و شێوه‌یه زیانى پێ بگات وه‌ك ئەوەی له دۆخى دیكتاتۆرییه‌تدا ده‌گوزه‌رێ، له دۆخى دیكتاتۆرییه‌تدا هه‌مووان زه‌ره‌رمه‌ندن، به‌ڵام له دیموكراتییهتدا هه‌مووان ده‌توانن سوودمه‌ند بن، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنێكدا بڕۆن ده‌توانن له هه‌ڵبژاردنێكى دیكه‌دا بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا له پیاكێشان و له‌ناوچوون ده‌پارێزرێت.
3- ئیسلامى و هێزه جیاوازه‌كانى دنیاى ئێمه تواناى به‌رهه‌مهێنانى دیموكراتییه‌ت و درووستكردنى وڵات و مێژوویان هه‌یه و ئه‌و مهقوولهیه ڕاست نییه كه پێى وایه ئه‌م ناوچه‌یه و جیهانى ئیسلامى دووچارى شكستى كەلتوورییه و تواناى به‌رهه‌مهێنانى هیچ مۆدێلێكى حوكمڕانیى ڕهشیدى نییه.
ئه‌زموونى توونس وه‌ك یه‌كێك له ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووه‌كانى جیهانى ئیسلامى له پاش شۆڕشه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بى شایانى چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌یه و شایانى ئه‌وه‌یه له لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌ى كه به‌ره‌و به دیموكراتیزه‌كردن ده‌ڕۆن سوودى لێ ببینرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ى كه ململانێى عه‌لمانى و ئیسلامی‌یان تیایه، ئه‌م وڵاتانه دەتوانن له ئه‌زموونى توونس سوودى زۆر گه‌وره ببینن.
- 317 سه‌ردان
-
نووسخه‌ی چاپ