چاودێران: له‌شكركێشی توركیا بۆ عه‌فرین ئه‌نجامی سیاسه‌تی داخراوى ئه‌و وڵاته‌یه‌

سالار محەمەد

چاودێرانی سیاسی رایده‌گه‌یه‌نن، له‌شكركێشی توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین، ده‌رئه‌نجامی سیاسیه‌تی داخراوى ئه‌و وڵاته‌یه‌، و كورد هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ ئاشتی بووه‌.

50رۆژه‌ له‌شكركێشی توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وامه‌، و به‌هۆى هێرشه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ زیاتر له‌ 200 هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هیدبوون.

عەلی كەریم، سەرۆكی ئینستتیوتی كوردستان بۆمافەكانی مرۆڤ، بەخەندان-ی ڕاگەیاند، "ئەوهێرشە ناڕەواییەی كەكراوەتە سەرعەفرین، دەرئەنجامی سیاسەتی هەڵەو داخراوی توركیایە، لەبەرامبەر پرسی كورد".

وتیشی،"لەڕاستیدا چارەسەكردنی پرسەكە، هەم لەتوركیا هەم لەدەرەوەی توركیا، لە بەرژەوەندی ستراتیژی توركیادایە ئەگەر مامەڵەیەكی تەندروستی لەگەڵدا بكرێت".

ئه‌گه‌رچی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، 24ى مانگی رابردوو، بڕیارى ئاگربه‌ستی سه‌رتاسه‌رى دا له‌سوریا، به‌ڵام توركیا به‌و ئاگربه‌سته‌وه‌ پابه‌ندنه‌بووه‌و له‌له‌شكركێشی بۆسه‌ر عه‌فرین به‌رده‌وامه‌.

عه‌لی كه‌ریم ده‌ڵێت، ئەو هێرشە لەگەڵ ئەوەی پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكانە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ و پێشێلكردنی سنوری نێودەوڵەتی و شكاندنی شكۆی كۆمەڵگەی نیودەوڵەتیە، بەدوای ئەویشدا"قەتڵ وعامكردنی جینۆسایدكردنی میلەتێكی بێ‌ دیفاعە".

هه‌روه‌ها وتى"بەبڕوای ئێمه‌، هێرشى توركیا پێشێلكردنی یاساكانی جەنگ و بەدیوێكی تردا، جۆرێكە لە ئەنجامدانی تاوانەكانی جەنگ، زۆرجار بەچەكی قەدەغەكراو هێرشده‌كرێته‌ سەر مۆڵگە مەدەنییەكان".

له‌سه‌ره‌تاى له‌شكركێشتی توركیاوه‌ بۆسه‌ر عه‌فرین، شه‌ڕڤانان ته‌نها به‌رگرییان كردووه‌و به‌رده‌وام هه‌وڵیانداوه‌، هێرشه‌كانی توركیا رابگرن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ توركیا له‌ هێرشه‌كانی به‌رده‌وامه‌.

ئاشتی ستار، چالاكوانی سیاسی، ده‌ڵێت، گەلی كورد هەمیشە لەگەڵ ئاشتی و پێكەوەژیان بووە لەهەركوێ‌ بووبن" ئەردۆغان دەبێت ئەوە بزانێت كوردانی ڕۆژئاوا دژ بەزوڵم و زۆرداری راوەستاون".

هه‌روه‌ها وتی، "شه‌رڤانان دژى سته‌م وه‌ستان، وەك چۆن لەرووبەرووبوونەیان لەگەڵ داعش توانییان سەركەوتن تۆماربكەن، شكست بەپلانە قێزەونەكانی داعش بهێنن".

له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی له‌شكركێشی و پێشێلكارییه‌كانی توركیا، له‌عه‌فرین، به‌ڵام تائێستا به‌گشتى جۆرێك له‌ بێده‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تی ده‌بینرێـت، له‌ئاست پێشێلكارى و بۆردومانه‌كانی توركیا.

ئاشتی وتی، داوا لەكۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی دەكەین، لەئاست ئەو پێشێلكارییانە بێدەنگ نەبێت"كە نزیكه‌ى دوو مانگە، حكومەتی توكیا بە بەرچاوی گەلانی دونیاوە قەتڵوعامی دەستپێكردوە كۆمەڵگای نێودەوڵەتیش كەبێدەنگی هەڵبژاردووە".

بخش اخبار: 
اصلی