نووسراوەیەک به بۆنەی هاتنی ساڵی تازه و نەورۆزی 1397ی هەتاوی - سی تایبەتمەندی هاووڵاتییەکی بەرپرس و ئەرکناس

 دکتر محمود سریع‌القلم

1- داهاتووی خۆی به تێکۆشان و داهێنانەوە دەبەستێتەوە؛

2- هەموو کارێک به تەگبیر و ڕاوێژی پێویست به جێبەجێکردنی ئەو کارە ئەنجام دەدات؛

3- سەبارەت بە دەسەڵات و هێزی ئەو کەسانەی که بۆ بەڕێوەبردنی وڵات هەڵیانیبژاردووه، لێپرسینەوە دەکات؛

4- لەسەر بنەمای بیردۆزی سیستمەکان(Systems theory) و ڕوانگەی درێژخایەن بۆ ژیان، ڕاستگۆیە؛

5- بەربەست بۆ پێشکەوتی خەڵک ساز ناکات، بەلكوو پێشبڕکێیان لەگەڵ دەکات؛

6- لانیکەم لە ڕۆژدا کاتژمێرێک بۆ کتێب خوێندنەوە تەرخان دەکات؛

7- خۆ لە کەسێک کە به بەردەوام درۆ دەکا، به دوور دەگرێ؛

8- له جێبەجێکردنی ئەرکەکان، لە توانایی عەقڵی خۆی، چەند ئەوەندەی هۆشی خۆی کەڵک وەردەگرێ؛

9- به هۆکاری یاسایی، به وردی ئاگادرای قسەکانی خۆیەتی؛

10- تا ئەو کاتەی لە دادەوری و قەزاوەتێک دڵنیا نەبێ، دەری نابڕێ و ئاراستەی ناکات.

11- چاوەڕوان نابێ تا کەسانی غەیری خۆی، گرێ لە گرفتەکانی ژیانی بکەنەوە، بەڵکوو به داهێنان و تێکۆشان، بەڕێوەبەرایەتی ژیانی خۆی دەکات؛

12- پارستنی مافەکانی خەڵک لە کۆمەڵگادا بە ئەرکی خۆی دەزانێ؛

13- لانیکەم یەک میتر، لەو کەسەی که له خەریکی کەڵک وەرگرتن لە کەرەستەی پێدەری بانکە (عابربانک)، دوور ڕادەستێ؛

14- کاتێک بڕیارە کاتژمێر 8 لە شونێک بێ، کاتژمێر 7 و 50 خولەک لە بەردەرگار ئامادەیە؛

15- لەسەر دەسەڵات و بەرپرسایەتی ئەرکێک، زیاتر له 8 ساڵ نامێنێتەوە، چونکه ماوەی 8 ساڵ بۆ زۆرترین داهێنان و تازەگەری، کاتێکی پڕبەپێست و تەواوە؛

16- تەنانەت کاتژمێرێک 3ی نیوەشەویش، بێ ئەوەی کامێرایەک بۆ چاوەدێری هەبێ، له پشت چرای هاتوچۆ(تڕافیک لایت) ڕادەوەستێ؛

17- بۆ فێربوون و گەشە و پێگەیشتن لە بواری  فکری و ئەخلاقییەوە،  زۆر سەفەر دەکات؛

18- کاتێک له شەقامێکی ناسەرەکییەوه دەگاته شەقامێک سەرەکی، ماشێنەکەی ڕادەگرێ و دوای پاراستنی هێمنییەکی تەواو، درێژه به لێخوڕین دەدات؛

19- ئەوەنده لێکۆڵینەوە(Search) دەکا، تا ڕاستی(Fact) و پڕوپاگەندە(Propaganda) لێک هەڵاوێرێ؛

20- له ئۆتۆبووس و مێتڕۆدا، کۆڵەپشتییەکەی بە دەستەوە دەگرێ بۆ ئەوەی خەڵک نەخاتە زەحمەت و ئەزیەتیان نەدات؛ 

21- نێو و ناتۆرەی ناشیرین لە خەڵک نانێ؛ بەڵکوو شرۆڤەی ئامانج و سۆنگە و بیروڕایان دەکات؛

22- لە کەسێک که به ڕانت(rent) و به هۆی نادیار و گوماناوی دەوڵەمەند بووه، دووری دەکات؛

23- پلانی ژیانی خۆی به وێنەی لۆگۆی ئولەمپیک له پێنج بازنەی تێکهەڵشاودا، دادەرێژێ: گەشەی خۆی، پێڕاگەیشتن به بنەماڵه، کار و پیشه، بەرزکردنەوەی ئاستی  زانیاری تایبەت به پیشەکەی و چالاکییە مەدەنییەکان؛

24- تەنیایەک یەک پیشە و کەسابەتی هەیە و ئەرکەکانی خۆی لەو پیشەیەدا به باشترین شێوە ڕادەپەڕێنێ؛

25- گەلێک جار دەڵی: نازانم یا لەم بابەتە به جوانی تێنەگەیشتم؛

26- ئەوەنده سەبر دەکات و خۆڕاگر دەبێ، تا له بابەتێک به وردی حاڵی بێ و دواتر هەڵوێست بگرێت؛

27- دەفتەرچه یا لێنووسێکی بچووکی هەیە که لە لاپەڕەی هەوەڵیدا نووسراوە: کەموکورتییەکانی من و ڕێگای چارەسەرکردنیان؛

28- مایە و هەوێنی هزر و  تێڕوانینی ئەو بەم شێوەیە داڕێژراوە: سەتا بیست، لێداوان و دەربڕین و سەتا هەشتا، پرسیار و لێکۆڵینەوە؛

29- بۆ ڕاکێشانی سەرنج و متمانەی خەڵک؛ هێما و نیشانەگەلی دژبەیەک ئاراسته ناکات؛

30- به هۆی ئەوەی کە خۆناسین دەستپێک و پێشەکییە بۆ پێشکەوت و بەرزبوونەوە، تا ئەو ڕادەیە خۆی دەناسێ که دەتوانێ 50 لاپەڕە، سەبارەت به بیروڕا و دەروونییاتی خۆی بنووسێ.

ساڵی تازه هەلێک بۆ ئاڵوگۆڕ و دارشتنی پلانێکی نوێ بۆ ژیان
ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)
کاری منداڵان و منداڵانی کار کۆمه‌ڵایه‌تی (1398/03/31)