دیدار و چاوپێکەوتینی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لەگەڵ دکتۆر شەمسی بورهان

دیدار و چاوپێکەوتینی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لەگەڵ دکتۆر شەمسی بورهان

ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، 23ی ڕێبەندان، لەگەڵ دکتۆر عەلی شەمسی بورهان له بارەگای ناوەندی جەماعەت دیدار و گفتوگۆی کرد.

لە دیدارەکەدا مامۆستا عەبدوڕەعمان پیرانی وێڕای بەخێرهاتن کردنی دوکتور شەمسی بورهان،  به ئاماژە بۆ ئایەتی  13ی سووڕەتی حوجوڕات، گەل و نەتەوە جۆراوجۆرەکانی به داهێنان و ئاسەواری خودا لە قەڵەم دا و پاراستنی شوناسی گەلانی وەکوو یەکێک لە ئەرکەکانی جەماعەت ناوبرد و گوتی: بە ڕادەی توناییمان بۆ پاراستی ئەو چەشنە شوناسە لە پەنا شوناسی ئیسلامی و ئێرانی حەولمان داوە.

دکتۆر پیرانی جەختی کرده سەر هەڵسوکەوتی ئەرێنی و حەواوەی سەرجەم گرووپ و ڕەوتە چالاکەکان و گوتی یەکتر قەبووڵکردن و پێکەوە ژیان سەرچاوەی وەدیهاتن و پتەوبوونی کۆمەڵگای مەدنییە.

لە دیدارەکەدا، دکتۆر شەمسی بورهان، - چالاکی فەرهەنگی و کۆمەلایەتی - وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی به کۆبوونەوەکە لە بارەگای ناوەندی جەماعەت، جەتی کرد سەر پێویستی هەڤگری و هەڵسوکەوتی حەواوەی نێوان سوننە مەزهەبەکان و گوتی: پێویسته حەل بدەین لە توندوتیژو و توندئاژۆیی به دووت و بەری بین.

 

دیدارەکه هەروەها به ئامادەبوونی جەمال ئیسماعیلی بەرپرسی پێوەنده گشتییەکانی جەماعەت و کەیهان ڕەوشەنی­موقەدەم ئەندامی لێژنەی جێبەجێکاری ناوەندی، بەرێوە چوو.

 


دکتۆر عەلی شەمسی بورهان
دیدار و چاوپێکەوتینی ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لەگەڵ دکتۆر شەمسی بورهان
ده‌نگێ نه‌دراوه